بانیکهو دوو هه‌وا
Sunday, 08/02/2009, 12:00
1913 بینراوە
بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی نه‌ژادپه‌رستی-وه‌ک راسیزم و بایکۆت کردنی نووسراوه‌ی (درۆکانی تاله‌بانی و بارزانی...) له سایتی ئه‌مڕۆدا ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه رووی نه‌دابێت، ئهوهتهواوکهری دیدێکه که نه‌گوونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سایته‌که ئیدعای بۆده‌کات.
ده‌بینین له‌نووسراوێکدا به‌ناوی درۆکانی تاڵهبانیو بارزانی بڵقی سه‌رئاون وه‌لی درۆکانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌باڵ ده‌فرن-یاشێخ) بایکۆتکرا. چوونکه ووشه‌ی درۆ له‌به‌رامبه‌ر ئهوزاتانهدا جایزنیهو، گوایه سیاسیانهنیه و سایته‌که ده‌یه‌وه‌ێت مۆدێرن بێت. واته وه‌ک ته‌شهیر به‌و شه‌خسانه وایه، که‌له‌راستیدا په‌یوه‌ندی به کاره سیاسیه‌کانیانه‌وه هه‌بوو، نه‌ک به زاتیه‌تی خۆیان. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که سه‌ربابه‌تی وه‌ک؛ دووئابرووچوونهکهی-د.جه‌مال نه‌به‌زو (کاکم گابهگوون ده‌ناسێته‌وه)ی...، له کۆنترۆل ده‌رباز ده‌بن. چوونکه ئه‌وقسه‌یه له‌به‌رامبه‌ر که‌سانی سه‌رانی کوردا نه‌ووتراوه. سه‌یره رێگا ده‌درێت ته‌شهیر به‌که‌سانی سادهبکرێت،یان میلله‌تیک ناوزهربکریت به ئابرووچوو ، به‌ڵام ئابرووبردنو ناساندنی سه‌رانی کورد وه‌ک درۆزان و درۆزن وه‌یان وه‌ک شیرپه‌نجه‌ی گیانی کورد بایکۆت ده‌کریت! پرسیار،، ئه‌وانه بۆ بڵاو ده‌کرێنه‌وه، به‌لام ئه‌ویتر نا؟ ئه‌گه‌ر پرسیار له‌سه‌ر نه‌بوونی ناو‌و وێنه‌ی نووسه‌ره، ئه‌وه کاتێک سایته‌که له‌سه‌ری پێویست کرا به‌خاتری هێشتنه‌وه‌ی سایته‌که، زۆر ئاساییه ناو‌و وێنه‌ی نووسه‌ره‌که بداته ده‌ستی ئه‌ولایه‌نه‌ی ده‌یخوازێت، بۆیه ئه‌وه نابێته مبهرهری دروست له بایکۆتکردن، مه‌گه هه‌ر ئارهزووکاری هه‌بێت!
له‌لایه‌کی تریشه‌وه سهنسهیشنی کۆنترۆلهکهیان نووزهلهخۆی ده‌بڕێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه پایدۆزپێدهکات له‌نووسراوی (جه‌نابی قایممقامدا)؛
(لێره‌دا ره‌نگه یه‌کێک بپرسێت و بڵێت: ئه‌مه بوو به چی؟ ئهگهرههرچی ووشه‌و زاراوه‌ی عه‌ره‌بییه له کوردییه‌وه هاتبێت، ئه‌ی خۆیان خاوه‌نی چی بوون؟ وه‌ڵام: هیچ..عه‌ره‌ب پێش ئه‌وه‌ی که کورد بناسێت، له چه‌ند هۆزو تیره‌یه‌کی دزو جه‌رده‌و، پیاوکوژو نه‌زان به‌ولاوه؛ هیچی تر نه‌بوون له‌سه‌ر مرۆڤ کوشتتن و تاڵانکردن ژیاون که تا ئه‌مڕۆیش ئاپێری دیاره پێوه‌یان. عه‌ره‌ب میله‌تێکی پێپه‌تی بوون و نه‌یانزانیوه ناوی خانوویش چییه، یه‌که‌م جار که خانوویان بینیوه ، وایان زانیوه به‌هه‌شته، بۆ یه که هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر کورد به ناوی (خانوو)ه‌وه دڵخۆشیان کردوون، ووتوویانه ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به دینه‌که‌مان بهێنی ده‌چیت بۆناو (خانوو) که له‌و زه‌مه‌دا به خانوو گووتراوه (گانه) و له به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن لێوزی پیتی(گ) بکه‌ن ، کردوویانه به(ج)و ووشه‌ی(گانه) یان به(جانه)ه لێوز کردووه‌و، زاراوه‌ی(جنە)ی لێ که‌وتۆته‌وه.)
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ نووسه‌ری ئه‌وبابه‌تانه، من هیج سه‌رنجێکی ره‌خنه‌گرانه‌م له دیدو بۆچوونه‌کانیان نیه له‌م نووسینه‌مدا، ناوهێنانی بابه‌ته‌کانیان له‌لایه‌ن منه‌وه ته‌نها وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک هێناوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی(بانێکه‌وه دووههوای) سایتی ئه‌مرۆو هیچی تر.
هیوادارم سایتی ئه‌مرۆ و سبه‌ینێش بێت‌و سنووره ناوچه‌ییه‌کانیش هه‌زم بکات ، نه‌ک به‌دیدی دوێنێ په‌رستی وه‌یان بۆنی ناوچه‌گه‌ری به‌جۆریک بێت که هه‌رچیه‌ک مۆری قه‌لاو مناره‌ی پێوه بێت له‌ده‌رگای پشته‌وه‌ی کۆنترۆلدا بروات. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ به‌راستی هه‌لگری (وه‌رگۆران) بێت، ئه‌وه سڵناکاته‌وه له ریسوای زهمانهکردنی سه‌رانی کورد فرۆش‌و ، رێگرتن له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی نه‌ژادپه‌رستی- راسیزمانه. چوونکه ئه‌وه ته‌نانه‌ت خودی دنیای سه‌رمایه‌داریش پێی قووت نادرێت له‌م سه‌رده‌مه‌یدا، جانهخوازهڵا کاک دارای هاورێم ئه‌دی کوو ده‌بێتن؟ که خودی خۆی‌و به‌منیشه‌وه ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستی سیاسه‌تی جۆرێک لهراسیزمی نهتهوهپهرستیو ناسالاری سه‌رانی کوردین.