کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەها بەرواری لەهەرشوێنێک ببینم بەزۆر مانگی هەزار دۆلاری لێدەستێنم

Friday, 04/01/2013, 12:00


تەها بەرواری ورگ زلی ناوەرزشەوان ، وەزیری وەرزشی کابینەی پێشوی بەناو حکومەتی کوردستان ، لەکابینەکەی پێشودا و کوڕی چێشت لێنەری تایبەتی مستەفا بارزانی ، بەبێ ئەوەی شه هادەی سەرەتاییشی هەبێت کرا بەوەزیر ، تەنهاو تەنها لەبەر ئەلمەرحومی باوکی، چوار ساڵ بە مفتی و بەلێشاو دۆلار و پارەی وەزیری پیا کێشا ، ئێستا پاڵی لێداوەتەوە لە سوید و پارەی سۆسیال لە حکومەتی سویدو پارەی خانەنشینی وەزیری و سێ پاسەوان بە ئەرزاقەوە ، لەحکومەتەکەی نێچیرەوان وەردگرێت و شەوانە ویسکی نۆش دەکات و ڕادەبوێرێ لەسەر حسابی ئەو میلەتە نەگبەتەی کەخوێن و ژیانیان کردە کەرەستەی ئەم حاڵەی کە هەیە .
بەمافی خۆمی دەزانم ، لەهەرشوێنێک بیبنم ، (هەرچەندەخۆی شاردۆتەوەو ناوێری بێتە ناو هیچ مەجلیسێکەوە ، وەک دەڵێن تەنانەت بۆنەکانی پارتیش و خەڵکەوە و هیچ شوێنێک) مانگی هەزار دۆلاری لێبستێنم ، لەو بەشە پارەی نەوتەی کەوەک ئێراقیەک بەرم دەکەوێت و ئەو دەیخوات .
ئەمڕۆ بێ یا سبەی دادو هەق بە شوێنی خۆی دەگات ، خەیاڵی خاوە تەها بەرواری و نمونەکانی تاسەر وا بیخۆن ، لەژیانیدا کاتژمێرێک ڕەنجی نەکێشاوەوئارەقی نەکردۆتەوەو هیلاک نەبوە ، ئاوا لەسەر حسابی ئەم خەڵکە بیخوا، بەڵام لە تاریکیدا بژی و نەوێرێت خۆی دەرخات .
ئەو نازو نیعمەتەی تەها بەرواری تێ ی کەوتوە ، خوێنی شەهیدان و بەشی من و هەزارەهای وەک منە کە ژیانمان فەوتاوە و بەبەرچاوی خۆمانەوە بەشەکەی ئێمە وەردەگرێت و دەیخاتە تەنکەی باخەڵیەوە و هایلایڤ دەژی.
بۆیە هەرکەسێک دەیناسێ و بەڕێکەوت لەهەرشوێنێک بینی ، ئەوا بەشە
پارەی خۆی لێبستێنێ و بکێشێ بەدەمیاو هەقی خۆی لێوەرگرێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە