کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆگشت دۆست ولایەنگرانى یەكێتى نیشتیمانى ى كوردستان

Thursday, 02/07/2009, 12:00


لیستى گۆڕان هەمووئەو كەسە شۆڕش گێڕو دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرانەى لێ كۆبۆتەوە كەساڵەهایە بێ بەش نەبوون لەزوڵم وزۆرو ئیهانە وسووكایەتى كردن بە ماف وپیرۆزى یەكانیان و ئەمانیش وەك مرۆڤى زیندوو وخاوەن ویژدان بەغیرەت وسەربەرز بەبێ جیاوازى بیرو ڕاو ئایدۆلۆجیا وئاین وتیرەو شارو ناوچەگەرێتى هەموو دەنگى خۆیان ومتمانەیان داوەتە ئەم لیستە كەشایستەى متمانەیە وكەسانى بە ئەزموون وشارەزاو ئازاو خۆنەویست ڕابەرایەتى دەكات بەمەبەستى گۆڕینى بیرو عەقڵیەتى بۆگەن وسەقەت وگەندەڵ نەك گۆڕینى دەم وچاوەكان . ئەم لیستە كارئەكات بۆسەرجەم كۆمەڵانى خەڵك نەك بۆ چین وتوێژێكى تایبەت .ئەمەبزووتنەوەیەكى جەماوەرى یە كەخەم و ناڕەزایى یەكانى جەماوەرلە (دەسەڵاتى گەندەڵ وناشەفاف و هەنگاو نەر بەرەو دیكتاتۆرونامەسئول و پێشێلكەرى مافەكانى مرۆڤى كورد ) و داواڕەواكانى گەلى كوردى لەهەگبەكەیدایە, بەو هیوایەى كەبەهۆى دەنگدانى خەڵك بەو كاندیدانەى كەئەم لیستەدیارى كردوون چەند كورسى یەكى پەرلەمان وەدەست بێنن و لەناو پەرلەماندا داكۆكى لەمافەكانتان بكەن وگۆمى مەنگ وزەلكاوى بۆگەنى پەرلەمانى بێ دەنگ وخەواڵوو وملكەچ بشڵەقێنن وهەڵوێست وەرگرن وبەشتى چاك بڵێن چاك وبەخراپیش بڵێن خراپ و بێ دەنگ نەبن لەئاستى هەر بێ دەنگى یەك وگەندەڵى وناعەدالەتى یەكان بخەنەڕوو وە ڕەحم بەهیچ كاربەدەستێكى گەندەڵ نەكەن.بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو دوو حیزبە (پارتى ویەكێتى) پشتیان لەداواكانى گەل كردووە و بەعس ئاساكەوتوونەتە وێزەى خەڵك وبە دڕندانەترین شێوە و بەبێژنگى درۆو دەلەسەو فرت وفێڵ ئەیانەوێ بەرى خۆرى ئازادى وڕۆژى ڕووناكى گەل تاریك بكەن بەڵام خەیاڵیان خاوە و خۆیشیان چاك دەزانن بۆیە هەر بەوەشەوە نەوەستاون بەڵكو دوا پلەو دوا هەنگاوى دكتاتۆریەتیان هەڵبژاردوەو دوابڕیارى شەڕیان داوە لەسەر كورسى یە كانیان لەدەسەڵات بێ گوێ دانە مێژوو كۆمەڵ و ئاین وخوا.

ئەوەتا دەزگاى پاراستن دواى دڵنیابوونى لەوەى كە دەستى لەهەمانەكە دەرچوە و دواى دڵنیابوونى لەوەى كە یەكێتى تەنیا كەسانى بێ بیرو باوەڕو سڕو بێ مەبدەئو زەلیلیان لەگەڵاماوە بۆیە بڕیاریان داوەبەكارى تیرۆرستى ونەشیاو بڵاوە بەكەسانى دڵسۆز وخەمخۆر بكەن .وە سەركردایەتى یەكێتى ئەمەچاك دەزانێت و مەرگى خۆى وسووك بونى لەبەردەم پارتى دا ى چاك لەبەر چاوەو تەنها زەڕەیەك وەفاى بۆ تەنانەت ئەندامەكانى ئێستاشى نى یە و خۆیشى پارتى زۆر چاك ئەناسێ.

بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە ئێوە وەك كەسانى دڵسۆز بۆگەلەكەتان چى تر ڕێگەمەدەن سوكایەتى بەبراو خوشكەكانتان بكرێ وبیر لە ئازاردانیان مەكەنەوەو هاوكارى دەزگاى پاراستن مەكەن بۆ كارى تیرۆرستى چونكە ئەم هەلەى گۆڕان مێژوویى یەو با لەدەسمان نەچێ و قەرزارى خواو میللەت و مێژوو نەبین.

ئاینى پیرۆزى ئیسلامیش لەقورئانى پیرۆزدا ئاماژەى داوە بەوەى كە خوداى گەورە قەومێك ناگۆڕێت تاخۆیان خۆیان نەگۆڕن وە پێغەمبەرى ئیسلامیش دەفەرموێ هەركەسێك گەندەلێكى بینى بیگۆڕن بەدەست بەدەم بەدڵ هەرچەندەبەدڵ لاوازترین باوەڕى ئێوە دەردەخات.

بۆیە داواتان لێ دەكەم ژاوێكتان بكەن بە1000 چاو وەكۆڵ مەدەن و سارد نەبنەوە .چونكە گرنگ سەركەوتنى ئەم پرۆژە پیرۆزەى گۆڕانە بۆ ئایندەیەكى پرشنگدارو ڕووناك و پڕخێرو خۆشى .

بۆیە داواتان لێ دەكەین كە تازووە بارەگاو مەڵبەندو كۆمیتەكانیان بەجێ بێڵن و متمانەیان لێ بسێننەوە ومەبن بەعەبدى ئەو مەسوولە نامەسئوولانە ودژ بەئیرادەى گەلى خۆتان وبراى خۆتان مەوەستن .وەچاك بزانن كەئێستا هیچ جیاوازى یەك لەنێوان پارتى ویەكێتى دا نى یە لەگەندەڵیدا بەڵكو بگرە یەكێتى بۆتە ژێردەستەو مل كەچ وپەنا بەر لاى پارتى وكۆنترۆڵى لەدەست داوەو تەنانەت ناتوانێ هیچ بڕیارێك بدات وهەموو بڕیارەكان لاى بنەماڵەى بارزانى یە .بۆیە بەئاشكرا دوكتۆر بەرهەم ومەسوولەكانى یەكێتى بانگەشە بۆ مسعود بارزانى ى ئەندازیارى 31ى ئاب و پارتى ى ئاشبەتالچى ئەكەن ئەو پارتى یەى كەكاتى ڕژێمى بەعس ئەندامەكانى خۆى ئەكردە وەكیل ئەمن و یەكێتى ى پێ بەگرت ئەدان وماڵى پێشمەرگەى پێ تەسلیمى بەعس ئەكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە