گا لتە جارى هەڵبژاردن
Saturday, 12/10/2013, 12:00
1003 بینراوە
ئەمە چەندین جارە هەرێمى كوردستان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە لە لایەن رێكخراوە نیو دەوڵەتیەكانەوە بە هۆى ئەو گزی و ساختەكاریەى دەكرێت لە لا یەن هەردوو حزبی دەسەڵاتەو ,كە دوا ترینیان هەڵبژاردنى 21/9 بوو كە بە كۆمەڵێك داهێنانى ساختە وە ریكۆردیان شكاند . ئەوەى ئێمە مەبەستمانە هەڵوێستەیەك بكەین لە سەر دواین هەڵبژاردن كە هیچى كەمتر نەبوو لە هەڵبژاردنەكانى رابردوو لە رووى ساختەكاری و گزیەوە.ئەمەى لاى خوارەوە مشتێكە لە خەرمانى ئەو ساختە كاریە كە بە شێوە یەكى سیستماتیك ئەنجامى دەدەن :
1-هاتنەوەى ناوى مردووەكان كە شەیتانیش وازى لێ هیناون ژمارەیان زیاتر لە 178هەزار مردووە .
2-دووبارە بوونەوەى ناوى ئەوانەى كە مادەى 140 دەیانگرێتەوە ,ئەمانیش ژمارەیان 94هەزار كەسە .
3-دوو بارەو سێ بارە دەنگ دانى هێزە سەربازیەكان لە دەنگ دانى تایبەت و گشتى دا .
4-كۆمسیون بێ لایەن نییە و لە لایەن هەردوو حزبی دەسڵاتەوە دادەنرێن هەر لە بەڕێوەبەرى وێسگەیەكەوە هەتا بەرزترین ئاست.
5-درێژ كردنەوەى كاژمێرێك دواى تەواو بوونى هەڵبژاردنەكان كە بە كاتژمێرى تەزویر ناسراوە .
6-بێ لایەن نەبوونى هێزەكانى ناوخو لە رۆژى هەڵبژاردن.
7-دەسكارى ئەنجامەكان لە كاتى جیا كردنەوەى دەنگەكان و دوا ى جیا كردنەوەى دەنگەكان .
8_نەبوونى تۆمارى راستەقینەى دەنگدەران كە پاك بێت لە ناوى دوو بارە . ئەمانەو چەندین خاڵى تر.
چى بكرێت بۆ ئەوەى رێ لە ساختەكارى بگرین :
لە كاتێكدا ساڵانە چەندین ملیون دولار خەرج دەكرێت بۆ كۆمسیون كە ئەتوانرێت بەو بودجە زەبەلاحە ئەم شتانە بكرێت.:
1-كرَینى سیم كارت بۆ هەر تاكێكى دەنگدەر كە وا دیزاین بكرێت بۆ (یەكجار)بەكار بهێنرێت بە هاوكارى لە گەڵ تۆرەكانى ئەنتەرنێت .كە تێچوى هەر سیم كارتێك ناگاتە 5 دۆلار كەرەتى دوو ملیون دەنگدەرى بكەى دەكاتە 10ملیون دولار.
2- بە كار هێنانى ئامێرى كارتى زیرەك( smart card ).
3- بەكارهێنانى (البێمە الژكیە) مۆرى زیرەك .
4- هەڵوەشاندنەوەى دەنگ دانى تایبەت چونكە ئەوانە لە ڕۆژى دەنگ دانى گشتى دا ئەتوانن دەنگ بدەن .
ئەگەر ئەمانە نەكرێت هەق نیە جارێكى تر هەڵبژاردن بكرێت و یارى بە هەست و ئیرادەى خەڵكەوە بكرێت .چونكە ئەنجام نەدانى هەڵبژاردن باشترە لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى پڕ ساختەو گزى.
مەنسور حاجى حەسەن
2/10/2013