کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سێ هه‌واڵی گه‌رم..

Thursday, 28/05/2009, 12:00


1/ نێچیر و ڕۆژنامه‌ نووسان
نێچیرڤان بارزانی‌: وڵاتانی‌ دراوسێ‌ پاره‌ده‌ده‌ن به‌ رۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نێوبانگی‌ هه‌رێم بشێوێنن
کامه‌ نێو بانگ کاک نێچیر؟
ئه‌گه‌ر له‌ چاو تروکانیکدا مێژووی ئه‌م هه‌ژده‌ ساڵ ته‌مه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی‌ سه‌یر بکه‌ین لانی که‌م ئه‌م چه‌ند ڕاستیه‌ تاڵه‌ی خواره‌ ده‌بینین.
جوانترین دیاری بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ که‌ زیاتر له‌ هه‌زاران قوربانی لێکه‌وته‌وه‌، تا ئێستاش هه‌ندێکیان بێ سه‌ر و شووێنن، کاتێک که‌سوکاره‌کانیان دێنه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌که‌یان و ته‌نیا داوای چاره‌نووسی که‌سوکاره‌کانیان ده‌که‌ن، وه‌ک محه‌مه‌دی مه‌لا قادر فه‌رمووی ده‌ڵێن: ئێمه‌ی پارتی‌ و یه‌کێتی خه‌ڵکمان ئه‌نفال کردوه‌، ئیتر بۆچی پێمان وابێت‌ هه‌ر ته‌نیا به‌عس کوردی ئه‌نفال کردبێت‌، ئه‌وه‌ به‌ ده‌می به‌رپرسێکتان ددان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێن.
ئه‌ی مه‌گه‌ر داڵدانی ئه‌و هه‌موو جاش و ئه‌نفالچیه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی مامی نێچیره‌ڤانه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێک ئه‌نفالکردن نییه‌؟
ئه‌ی مه‌گه‌ر نێچیر له‌ بیری چوو‌، که‌ خودی خۆی له‌گه‌رمه‌ی یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، به‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی و به‌ ئیمزای خۆی داوای زه‌وی بۆ ته‌حسین شاوه‌یس و هه‌ڤاڵانی ده‌کرد له‌ شاره‌وانی سلێمانی؟
هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانی ته‌حسین شاوه‌یش کییه و ڕابردوو مێژووی چۆنه‌‌؟ ئه‌و کاته‌ی ته‌حسین شاوه‌یس پێشمه‌گه‌ی کوردستانی شه‌هید ده‌کرد، نێچیر بۆنی شیر له‌ ده‌می ده‌هات و دوایی به‌ شه‌هید کرا، به‌ نێچیر نه‌ک ته‌نها فیشه‌کێکی بۆ ڕزگاری کوردستان،‌ به‌ڵکوو دڵۆپێک ئاره‌قی بۆی نه‌ڕشتوه‌، که‌چی هه‌موو کوردستانیان‌ تاپۆ کردووه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یان‌.
ئه‌مڕۆ نێچیر ڕۆژنامه‌نووسان به‌وه‌ تاوانبار ده‌کات‌ که‌ پاره‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی دراوسی وه‌رده‌گرن، کامه‌ دراوسێ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م نێجیره‌ موراهیق و کاڵفامه‌ مه‌به‌ستی له‌ ئێرانه،‌ ئه‌وه‌ نۆکه‌ریی و جاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌یان هه‌ر له‌ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو واته‌ سه‌رده‌می باپیری که‌ مسته‌فا بارزانییه‌ ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌.
چاوپێکه‌تنه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی کۆنه‌ ساواک عیسای په‌ژمان زۆر شتی شاراوه‌ی بۆمان ئاشکرا کرد له ‌په‌یوه‌ندی ساواک و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی.
نێچیر چونکه‌ نازانێت شه‌رم به‌ری به‌ کوێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بیبوایه‌ ده‌بوایه‌ شه‌رم له‌ خۆی بکات، که‌ باسی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کات، چونکه‌ ئاوا شه‌لم کوێرم ناپارێزم کوێرانه‌ هه‌ڵده‌کوتێته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان. به‌داخه‌وه‌ به‌شێک له‌ به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسان جاش قه‌ڵه‌م له‌ پێناوی پاره‌و ئیمتیاز وا خۆیان سووک کردووه‌، بۆیه‌ نێچیر به‌و زمانه‌ سووکه‌ قسه‌ و بوختان به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی تره‌وه‌ ده‌کات.
ماوه‌ته‌ که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌م که‌ ڕه‌خنه‌ی توند به‌چه‌کوش چه‌کوشی پۆڵایین له‌ بنه‌ماڵه ‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریکه‌ دز و تاڵانچی ده‌گرن.
ئێمه‌ومانان پاره‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی به‌ناو دراوسێی ئێوه‌ وه‌رناگرین، ئێوه‌ چه‌ک و تۆپ و فڕۆکه‌تان وه‌رگرت و یه‌کترتان پێ له‌ناو برد.
ئێمه‌ هه‌ولێرمان ڕزگار کرد و ئێوه‌ له‌ 31 ئابدا ده‌بابه‌کانی به‌عستان به‌دیاری بۆ قه‌ڵاکه‌ی هه‌ولێر هێنایه‌وه‌
ئێمه له‌بالیسان ده‌جه‌نگین و ئێوه‌ به‌ فڕۆکه‌کانی ئه‌تاتورکتان بۆردومانتان ده‌کردین.
ئێمه‌ی که‌مینه‌یه‌کی که‌مینه‌ که ‌ژماره‌مان له‌ هه‌ردوو په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکات، نه‌ک پێوسیمان به‌پاره‌ی داگیر‌که‌رانی کوردستان نیه‌، به‌ڵکو بێز له‌ ئێوه‌ش ده‌که‌ینه‌وه‌..
پاره‌و چه‌ک وه‌رگرتن پیشه‌ی ئێوه‌یه‌ نه‌ک ئیمه‌.

http://www.sbeiy.com


2/ خاوه‌نی 19 ئه‌نفال مووچه‌که‌ی ده‌بڕن
له‌ساتیی ئاوینه‌دا چاوم که‌وت مه‌رگه‌ساتی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ 19 که‌س له‌ خێزانه‌که‌ی ئه‌نفال کراوه‌ ، له‌سایه‌ی وه‌زیره‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی شه‌هیدانه‌وه‌ مووچه‌که‌ی بڕاوه‌، ناوبراو خه‌ڵکی گۆپته‌په‌یه ‌و خۆی له‌خواره‌وه‌ مه‌رگه‌ساتی خۆی ده‌گێڕیته‌وه‌:
گوندی گۆپته‌په‌ خاوه‌نی 600 شه‌هیدی ئه‌نفال و کیمیاین.
ئه‌و گۆپته‌په‌یه‌ی ساڵی جارێک بیرتان ده‌که‌وێته‌وه‌ له‌کاتی یادی ساڵانه‌ی کیمیا باران کردنیدا. من له‌سه‌ر مه‌گه‌رساتی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ هیچ ناڵێم ته‌نیا لینکه‌که‌ی بۆ خوێنه‌ران خۆشه‌ویستی کوردستانپۆست جێ ده‌هێڵم.. تا خۆیان حوکم بده‌ن..

http://www.awene.com


3/ تۆپبارانی سنو‌ره‌کان به‌ هاوئاهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه
له‌هه‌ر به‌رپر‌سێک بپرسی نکوڵی له‌ هه‌مه‌ ئاهه‌نگییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و تۆپبارانی تورکیاو ئێران بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مجاره‌ به‌رپرسی قونسولگه‌ر‌ی ئێران له ‌هه‌ولێر عه‌لی په‌ناهی خۆی ددانی به‌م ڕاستیه‌دا نا، ئه‌گه‌ر وانییه‌ وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌.
خۆ ئه‌مه‌ش بوختان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوی ڕۆژنامه‌ نوسان نیه‌!!
فه‌رمون له‌گه‌ڵ هه‌رسێک لینکی ئه‌م هه‌واڵانه‌:

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=3819

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە