هەواڵە گەرمەكانى نیو مەڵبەندى (11) كەلار,كەبۆتە جێگەى ململانێ ى(جەلال عبدالله) و (حمە چاوجوان)
Friday, 14/05/2010, 12:00
هەواڵە گەرمەكانى نیو مەڵبەندى (11) كەلار,كەبۆتە جێگەى ململانێ ى(جەلال عبدالله) و (حمە چاوجوان)
1-لەماوەى ئەم مانگەدا لەسنورى مەڵبەندى كەلار (2) كەس پلەكانیان بەرز كراوەتەوە بۆ (ئەندام مەڵبەند) بەناوەكانى (عمر محمد عبدالكریم- شێخ عبدالرحمن) ئەمە لەكاتێكدا بەپێ ى بڕیارى مەكتەبى ڕێكخستن نابێت هیچ كەسێك پلە بەرز كردنەوەو ئۆرگانى بیگرێتەوە,هەروەها جگە لەوانەش ئەمە پێچەوانەى پەیڕەوى ناوخۆو پلینیۆمى یەكێتى و پەیماننامەى ئاكارى مەلا بەختیارە.
شایەنى باسە ئەم ئەندام مەڵبەندانە هەریەكەیان و لەلایەن باڵێكەوە پشتیوانى لێكراوە ,باڵى (حمە چاوجوان) و باڵى (جلال عبدالله).
2-بەپێ ى ئەو زانیاریانەى بەدەستمان گەشتووە , وەزعى كۆمیتەى كەلار زۆر خراپە هەموو ئەندام كۆمیتەكان لەدژى هەردوو جێگرەكە هەڵوێستیان وەرگرتووە ,ئامادەش نیین ئیش بكەن,بەڵام لەلایەن مەڵبەندەوە كۆبونەوەیان پێكراوەو بەڵێنیان پێداون لەدواى كۆنگرە چارەسەرى بكەن دڵنیبن كەنایكەن!!!!!
وەلەناو ئەمانەشدا بەتایبەتى جەماعەتى كەلار كۆنییەكان سەرچاوەى ئەو ناڕەزاییەن.
3- لەگەڵ نزیك بوونەوەى پرۆسەى هەڵبژاردن بۆ كۆنگرەى شێەمى (ى,ن,ك) لەسنورى مەڵبەندى كەلاردا لەناو ژنانیشدا تەكەتول و مل ملانێیەكى زۆر پەیدا بووە,ئەویش لەنێوان هەردوو باڵەكەدا بەم شێوەیە:
باڵى حەمە چاوجوان:
1 سەحەر یاوەر
2-ئاڵا تەها
3-گێلاس خان
4- فەریدەخان.
باڵى جەلال عبدالله
1-لەیلا ئەنوەر
2- مامۆستا ئامینە ناسراو (بە ئۆردوگاى گردەنوو)!!!
3- بدریە محمد.
4- جگە لەو كەسانەى كەبەشدارى ئەكەن لەگۆنگرەدا ,گومان ئەكرێت چەند كەسێكى تر بەتەزكییەى تایبەت بكرێنە ئەندامى كۆنگرە,ئەوانەش لەلایەن دەزگاى زانیارییەوە تەزكییە ئەكرێن؟!!
لێرەدا لەكۆى ئەم باسە ئەم چەند پرسیارە دێتە پێشەوە كێ خۆى بەخاوەنى ئەزانێت با بێتە وەڵام:
1-پەیمانى ئاكار ئەنجامەكانى چى بوو؟ئەوەیە كەسێتا خۆێندمانەوە؟
2-ئێوە هەموتان تەنانەت تەڵاقتان خوارد تەكەتول نەكەن,بەڵام ئێستا ئەوەى ئێوە ئەیكەن ناوى چی؟تەڵاقتان ماوە؟
3-باشە ئێوە ئەمە حاڵتانە باشتر نیە كاسپییەكى تر بەكەن لەكۆڵ ئەم میللەتە خێر لەخۆ نەدیوە ببنەوە؟
كەلارى
7/5/2010
ساڵى باڵ باڵێنەكەى ناو مەڵبەندى كەلار.!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست