کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆشیار زیباری جاشایه‌تی ده‌خاته‌ نێو چوارچێوه‌ی‌ پرۆتۆکۆڵێکی دیپلۆماسی !.

Sunday, 25/01/2009, 12:00


هۆشیار زیباری وه‌ک که‌سێکی بێ ئینتیما بۆ خاک و وڵات ، نوێنه‌رایه‌تی جاشایه‌تی له‌ بنی دیرۆکه‌وه‌ ده‌کات. که‌سێ نییه‌ خانه‌واده‌ی جاش و به‌کرێگیراویی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی حکومه‌تی داگیرکاری عێراق نه‌ناسێت.
له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌ ، هه‌موو توانایه‌کی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ جوانکردنی بیچمی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی، هه‌ر له‌وپیناوه‌شدا هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ بکرێت وه‌ک عاره‌بێکی شۆڤینی زیاتر خۆی له‌ کۆڕ وکۆبوونه‌وه‌کان ده‌رخستووه‌.
گه‌نده‌ڵی و تاڵانییه‌کانی له‌ چاو جاشاتیکردنه‌کانی شتێکی ئه‌وتۆ نییه‌.. لێره‌ نامانه‌ویت دووباره‌ باس له‌ بێهۆشیه‌کانی بکرێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی له‌ بواری ئیمزاکردنی رێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا وعێراق ، که‌ له‌ ته‌ک بوونی ده‌یه‌ها خاڵی نێگه‌تیڤ بۆ بوونی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌که‌ مۆری خۆی که‌ مۆری بێئینتمیایی و جاشایه‌تییه‌ لێداوه‌‌.
په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی کوردستان پاش هێرشه‌کانی سه‌ره‌تای 2008 بۆ سه‌ر باشوری کوردستان، بریارێکی جاردا له‌ ده‌رکردنی 19 پایگا و باره‌گای سوپا و میتی تورکان له‌ باشوری کوردستان، ئه‌م بریاره‌ چۆن له‌ دایک بوو ئاواش مرد !. شاراوه‌ نییه‌ ئه‌و پایگا و باره‌گایانه‌ که‌ هه‌مووی به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردستان هاتبوونه‌ کوردستان، ده‌یانه‌ویست بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ تورکیای فاشی جۆرێک له‌ فشار دورست بکه‌ن بۆ چۆڵکردنییان و رای گشتی شه‌قامی کوردی و ته‌نانه‌ت عێراقیش هێور بکه‌نه‌وه‌ ، چونکه‌ له‌ به‌رده‌م هاتوهاواره‌کانی مه‌سعود بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا ،بوونی ئه‌و هه‌موو پایگانه‌ هیچ مانایه‌کی نه‌ده‌گه‌یاند‌، هه‌ر بۆیه‌ په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌ که‌ که‌وته‌خۆ ئه‌و بڕیاره‌ نه‌زۆکه‌ و چه‌واشه‌کارییه‌ی ده‌رکرد.
ئیمرۆ گه‌ره‌که‌ خه‌ڵکی کوردستان بپرسێ ،ئه‌گه‌ر پێشتر په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه، بریاری ده‌رکردنی ئه‌و پایگا و باره‌گایانه‌ی سوپا و میتی تورکانی ده‌رکرد بێت، به‌ چ مافێک هۆشیاری بێهۆش رێککه‌وتنامه‌یه‌ک مۆر ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێک یا چه‌ند ناوه‌ندێک بۆ تورکان بۆ پاکتاوکردنی قه‌ندیل و ئیراده‌ی کوردان؟!.
پێویسته‌ ئه‌گه‌ر زه‌ڕڕه‌یه‌ک که‌رامه‌ت له‌ ئه‌ندامه‌ کۆیله‌کانی نێو په‌رله‌مان ما‌بیت ، ده‌بێ، بڵین و بپرسن: له‌ پای چی پارساڵ بریاری ده‌رکردنی پایگا و باره‌گاکانی تورکانتان له‌ باشور پێده‌رکردین، ئیمرۆ که‌سیکی جاشی وه‌کو هۆشیاری بیهۆش به‌تاقی ته‌نیا به‌ ره‌زامه‌ندی پێشینه‌ی مه‌سعود رێکه‌وتنی کردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌کی میت و ژیته‌م و سوپای تورکیا له‌ هه‌ولێر مۆر ده‌کات؟!.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ هیچ پرینسپێکی به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ جگه‌ له‌ گرتنه‌به‌ری هه‌موو جاشایه‌تییه‌ک بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتیان. مه‌سعود باس له‌ ئیسناد و جاشایه‌تی هه‌ندیک ده‌کات و ناره‌زایی ده‌رده‌برێت ، ئه‌رێ به‌کردنه‌وه‌ی باره‌گای هێزێکی داگیرکار بۆ سه‌رکوتکردنی بزاڤی رزگاریخوازی کوردان ،ده‌قا و ده‌ق نییه‌ له‌ ئیسناد و جاشایه‌تییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ؟!. پێموانییه‌ هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان ئه‌رشه‌د زێباری و هۆسیارزیباری و مه‌سعود بارزانی هه‌بێت‌ له‌ رازیبوونیان بۆ جاشایه‌تیکردن و کردنه‌وه‌ی فه‌وجی جاشایه‌تیی و ئیسناد. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ هی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیایه‌ ، ناو و مێژوویان لکاوه‌ به‌ جاشاێه‌تیکردن ، بۆیه‌ هه‌ر که‌ناویان دیت جاشایه‌تییان وه‌بیر مرۆڤی کورد دێته‌وه‌ .سه‌یره‌ مه‌سعود ئاوا باس له‌ فه‌وجه‌کانی ئیسناد ده‌کات و ناویان به‌جاشایه‌تیی ده‌بات ، له‌کاتیکدا که‌ جاشایه‌تیی به‌شیکی هه‌ر زۆر‌ له‌ میژووی خۆی و بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی. جاش یانی مه‌سعود بارزانی ، کردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌کی تورکان به‌م شێوه‌ له‌ هه‌ولێر ، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ جاشایه‌تییه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنیت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە