ئەندام پەرلەمانەكەى كفرى خانویەكەى حكومى لەسەر خۆى تاپۆ دەكات!!
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
1360 بینراوە
(ئەو خانوە حكومیەى لەسەر كەسێ تاپۆ كرا زۆرینەى خەڵكى بە خیانەتكارى دەزانن نەك نۆێنەرى خۆیان لەپەرلەمان) (ئەو خانوە حكومیەى كە ئەندام پەرلەمانە فایلدارەكەى یەكێتى بە تاڵانى برد, وەكدزییەكانى ترى) كەس نازانێ چۆن بوە مودیر ناحیە و دواتر ئەندام پەرلەمان, ئەو كەسێك بوو خەڵكى باشى دەناسێت, دەزانێ ڕابردوى چیە و چۆنە, پێشتر لە هۆمەرمل دا خەریكى چى بووە, كاتێ كرا بە مودیر ناحیەى سمود, لە ڕاپرسیەكەماندا لە سەدا حەفتا و پێنجى خەڵكى بەدڵى نەبو و بڵاویشمان كردەوە ,بەهەر حاڵ.
كێشەى نیشتەجێ بون لە كفرى دا یەكێكە لە كێشە گەورەكان, تەنانەت چەندین ماڵى هەژار و كەم دەرامەت هەیە لەنێو باخچە یان تەوێلەیەكیان كردۆتە شۆێنى نیشتەجێبون, لەبەر ئەوەى ناتوانن شۆێنى بۆخۆیان دابین بكەن, یا كرێ خانو بدەن, كەسێ نیە بەرگریان لێبكات!! كەچى ئەوە كارى پەرلەمانتارەكەى كفرى یە موعاناتى ئەوان بباتە نێو پەرلەمانەوە و شەڕى لەسەر بكات, بە پێچەوانەوە نمونەى ئەم مێشك مەنغۆلیانە سەبەبى بێشۆێنى و سەرگەردانى ئەو خێزانانەن, ئەگەر وانیە, لە چ دەوڵەتێكدا هەیە كەسێ نەك موڵكى حكومەت بتوانێ بە نایاساى بەشێ بچوك لە زەوى ببا بۆ خۆى, مەگەر لە حكومەتى مافیا دا ئەندام پەرلەمان بتوانێ موڵكى حكومەت لە سەر خۆى تاپۆ بكا!!
(عادل محەمەد) كە ئەندام پەرلەمانە لەسەر لیستە ڕوو سەوزەكەى یەكێتى, خانویەكى حكومى لەسەر خۆى تاپۆ كردوە بە ڕووبەرى زیاتر (500)مەتر, لە ساڵانى پێشودا ئەو خانوە, موڵكى كەرتى كشتوكاڵ و كارگە بوە, بەكار هاتوە بۆ فەرمانگە و بۆ ماوەیە دەوامى تیابوە, ماوەیەكیش دراوەتە ئەو مونتەسیبانەى كە لەسەر كەرتى ناوبراو موزەزەف بون دواتر تەسلیم كراوەتەوە حكومەت, بەڵام دزەكانى حزبۆچكەكەى جەلالى لەسەر خۆى تاپۆى دەكات خەریكى ڕوخاندنێتى بۆ ئەوەى ڤێلاى تیادا دروستبكا ,بەمەش دەبێتە عەنتەرى پێشێل كردنى قانون.
دەبێ كام قانون, لەوانەى پەرلەمانتارەكەى كفرى خۆێندویەتى شتى وایتیابیێ, عەقڵ دەیبڕێ لە قانونى 40 ڕۆژەكەى حوكمى بنەماڵەدا شتى وایتیابێ, كە ناوبراو بوە قوتابى بۆ چل ڕۆژ.
كەسێ ئاگادار لەو پەرلەمانتارە پێى ڕاگەیاندین كە ناوبراو لەكەلار و سلێمانیش زەوى هەیە, ئەوە سەرەڕاى خانویەكەى لە ئیمام حەمەد وەرگرتوە, كە كاتى خۆى بۆ ئەوانە دروست كرا كە خانوەكەیان بەعس ڕوخاندى, ئەمەشیان عەنتەریاتى پەرلەمانتارەكەى كفری یە و مەشمول نەبو بۆ خانو وەرگرتن, پشتڕاستكردنەوى هەواڵى تاڵانبردنى زەوییەكانى سلێمانى و كەلارى بۆ ئەو كاتە جێدەهێڵین كە بڕیارە دەستەى نەزاهە دروستبكرێ و داهاتى نمونەى ئەم مەخلوقاتانە بنكۆڵ بكا.
لێرەشەوە كاتى خۆیەتى لەو بەڕێزە بپرسین, كە بوە سەبەبى پەلەمانتاربونى ئەم عەنتەرە ؟ بۆ نەتزانى و نەتدەناسى؟ چەند كەس چ بە تلیفۆن و سكاڵا هاتە لاى جەنابى عالیتان, لۆ ئەوەى هەوڵبدەن كاندید نەبێت و دیفاعى كۆێرانە ى لێنەكەن؟ چونكە كەسى لەو جۆرە دیارە شایەنى پۆست نین و شیاو نین بەتایبەت لۆ پەرلەمانتارى! لێ جەنابت عەفەویانە بوى تەنها غەمى هەڵاوسانى كوتلەكەت بو بەكەسانى نەفس نزم و بێ ئەخلاق ,واتدەزانى ئەوانە (...... ....) پێدەكرێ؟ خۆ ئێستا بینیتە ستافى مەڵبەندەكەت و پەرلەمانتارە هیچ و پوچەكە چۆن لەپێناو باوشى تاڵەبانى دا پوولێكیان پێتەوە نا!!ئەمەیە هەڵەكانت بیزانە, كە نەتدەزانى..
قسەكردن لەسەر ئەم عەنتەرانە زەرورە لەبەر ئەوەى ئەمانەن ڕیگرلە قانون و ژیانى ئاسای.
قارەمانێكى وەكو عەلى سوریش لەنێو ئەم خەراباتەدا گۆڕى ون دەبێ و بیر دەچێتەوە لەپێناو چی دا شەهید كرا, مەگەر ئەو شەهیدە نەبوو, لەدواى سى و یەكى ئابەوە دەستى پەرلەمانتارەكەى كفرى گرت و وتى وەرە بۆ كۆمیتە, ناوبراویش وتى وەڵڵا شەرم دەكەم.
تۆ كاتى شەرمت نەدەكرد زانیارى تەواوت دەدایە كرێگیراوەكانى بنەماڵەى بارزانى و ژیانى چەنەهات خستە مەترسیەوە, ئەگەر وانیە خەڵكى كفرى لەسەرت شاهیدە هەمو ڕۆژى لە قایمقامێت و ناوچە پێڵاوت لۆ كێ دادەنا؟
ڕووى ئەوانە سپى نێو مێژوو نە بێت كە تۆ و سەدەها وەكو تۆى كردە سەرەتان بەسەر خەڵكى هەژار و قورابنیدەرەوە.
زانیاریەكانى تر, لێرەوە دەستپێدەكا, شۆڕشێكى نۆێتر لێرەوە دەستپێدەكا