وێنەى سەركردەكان
Wednesday, 06/06/2012, 12:00
بەمنداڵى كاتێك دایكم تورەى دەكردم یان داواى شتێكم بكردایەوە بۆى نەكردایەم یەكسەر جنێوم بەووێنەى سەدام حسین دەدا, چونكە دایكم یەكسەر تورە دەبوو دەیوت بەسە بەسە باهەموومان بەهۆى ئەو ووێنەیە نەكوژن منش زۆرجار لەكاتى تورەبوونەكەم ووێنەكەم دەدڕاند, ووێنەكانى سەدام حسین پێاوەكوردەكانى بەعس ماڵەو ماڵ دەگەڕان وبەپارە بەزۆر دەیاندا بەسەر خێزانەكان, خۆ ئەگەر خێزانێك وەرینەگردایەوە بەدیوارى ماڵەكەى ئەوا راپێچى دائیرەى ئەمن دەكرا.
ووێنەى سەركردەكان مێژووى دیكتاتۆرى جیهانمان پێ نیشان دەدات كە هەمیشە هەموومان لەژێر سێبەرى ووێنەكانیان و پیرۆزكردنى سەركردەكان ملكەچى بریارەكانیان بین, ستالینى سەرۆكى یەكێتى سۆفیەت گرنگى زۆرى بەووێنەكانى خۆى دەدا بۆ ئەوەى بیسەلمێنى كە خاوەن كەسایەتێكى گەوەرەى مەعنەویە لە یەكێتى سۆفیەت دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر كێشەكان سەدام حسینى سەرۆكى پێشووى عێراقیش زۆر كاریگەربوو بە كارەكانى ستالین و هیتلەر بۆیە لە هەموو كوچ وكۆڵانێك ووێنە وپەیكەرى خۆى دروست دەكرد تەنانەت لە لاپەرەى یەكەمى كتێبى قوتابخانەكانیش ووێنەى خۆى پێش وانەى خوێندن بوو ئەمەش پێ ووتین من لەپێش زانست و زانیارى رۆشنبیرى ووڵاتەوەم زۆرێك لەسەركردە عەرەبەكانیش ووێنەكانیان سەرتاپاى ووڵاتى داگیركردبوو وەك عمر قەزافى وحسین موبارك و بەشارئەسەد و على بن زید و عبداللە ساڵح و میرەكانى قەتەر وسعودیە و بەحرین و ئیمارات و وڵاتى ئیرانیش بەهەمان شێوە.
مەرگى سەركردەكان هەمیشە نزیكەو لەلایەن جەماوەرەوە دەكرێت ووێنەكانیش لەلایەن جەماوەرەوە دەسوتێنرێن و دەشكێن و زۆرجاریش بەتاكە نەعلێك بەدەم جنێودان لێدەدرێت, لەكوردستانیش ووێنە بووەتە بەشێك لە كلتوورى سیاسى وحزبایەتى و خۆبەگەورە زانین ووێنەكانى سلێمانى و هەولێر یان روونتر بڵێن ووێنەكانى جەلال تاڵەبانى و مسعود بەرزانى لەپشت سەرى هەموو سەرۆك حكومەت و وەزیر وبەرێوبەرهەیە ووێنەكان كێشەى سیاسیش دروست دەكەن وەك چۆن شوێنگۆركى بەووێنەى مەلا مستەفا لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە لەجیاتى دانانى ووێنەى تاڵەبانى وبەرزانى نارەزاى و لیدوانى سیاسى جۆراو جۆرى لیبوەوە, تاوەكو ئەمرۆ ووێنەكان بەبەردەوامى هەیە تەنانەت لەكاتى یەكگرتنەوەى هەردوو حكومەتەكەى سلێمانى وهەولێر لەپێش وەزارەتەكان ووێنەكانى تاڵەبانى وبەرزانى پێش هەموو یەكیان گرتەوە و لاتەنیشت یەكەوە هەڵواسران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست