کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تائێستاش لێدانە نهینیەكانی یەكیتی و پارتی هەرماوە

Wednesday, 28/04/2010, 12:00


شەوە ڕەشەكە لە ژماردنی لێدانی ترپەی دلم و ژمارەدنی ئەستیرەكانی ئاسمانەوەبووم، وەك شێتێك ڕەشەبا دەرگای ماڵەكەمانی كردەوە بەرەو دەرەوە راپێچی كردم من وەك ڕۆژانی پێشتر بە دڵێكی ئارامەوە بەرەو لای هاورێكانم بە جلی شەوانەوە رۆیشتم بۆ بینینیان بەڵام ئەم شەوە مردن بەرەو پیرم هات و رزگارم بوو.
ئارام گەنجێكی تەمەن بیست ساڵەی هەولێرەو خوێندكاری یەك لە پەیمانگاكانی هەولێرە بۆ گێرانەوەی ئەم بەسەرهاتەی گوتی"هەموو شەوان ئێمە لەگەڵ چەند هاورێیەك كۆدەبووینەوەوگفتوگۆمان لە بوارەجیاجیاكانی ژیانەوە دەكرد هیچ كێشەیەكمان نەبوو، تەنیا ئەو كێشانە نەبێت كە لە كاتی خوێندنی ئامادەیی لە خوێندنگە پێیانەوە دەگوتین ئێوە كۆمەڵەی خوێندكارانن و كێشە دەنێنەوە چەند جارێكیش بیانوویان دەداینە پاڵ بەڵام ئێمە بێ ئاگابووین لەم بیانوانە، یەك لەو بیانوانە نوسینی جنێو بە مستەفا بارزانی و خستنە ژوورەوەی قوتابیان و نوسینی ناوی خوێندكاران لەسەر ئەو كاغەزەی جنێوەكانی بە مستەفا بارزانی دابوو، بەڵام ئەم شەوەی لەماڵەوە چوومە دەرەوە مانگی پێنج بوو بەهەمان شێوەی رۆژانی جاران كەوتمە ڕێو چەند هەنگاوێك لە ماڵەوە دووكەوتمەوە دووكەس هانە سەر ڕێگەم و پێیان گوتم تۆ جەلالیەكەی منیش هیچ قسەیەكم نەكرد هەر ئەوان پێیان گوتم ئێستا بت كوژین چی دەكەیت، كاتێك یەك لەوانەی ئەو قسانەیان پێدەگوتم دەستی بۆ باغەڵی بردو دەماچەكەی دەرهێنا بۆمن بەڵام بەر لەوەی دەماچەكە بەرووی مندا بگرێت من پاڵم پێوەناو كەوتە ئەرزەوە ئەوەی تر كە بەرامبەرم وەستابوو رەو روومبۆوەو سێ چەقۆی لێدام و منیش بۆ رزگاربوون لەدەستیان رام كرد بەرەو ماڵەوەش نەگەرامەوە بەرەو لای پزیشك كەوتمە رێگە و لە رێگەدا یەك لە هاورێكانی خۆم بینی كە چاوەروانی منی دەكرد بۆ بەسەر بردنی كاتی شەوان ئەو كاتەی منی بینی بە شەلەشەل و جلی خوێناوی ترسی لێ نیشت و گوتی ئەوە چیت بەسەر هاتووە بێ ئەوەی هیچ كەسێكی تری دەورووبەر بزانێت سەرەتا پێم وت سەگ پەلاماریداوم بەڵام دواتر كە بەرەو لای پزیشك كەوتینە رێ لە رێگەدا تێم گەیاند رێگەیان لێگرتووم و پەلاماریان داوم بە ئامانجی كوشتن كە چووینە لای پزیشك، پزیشكیسمان وا تێگەیاند كە سەگ كەوتۆتە دوامان و بەناو شوشەدا بەر بوومەتەوە بۆیە كە چوێنی چەقۆكانی بینی گوتی ئەمە لە شوێنی بەربوونەوە ناچێت بەڵام كاری من تەنیا چارە سەر كردنە، بەڵام دوای چەند مانگێك بەسەر ئەم رووداوەدا هەوالێك بەنهێنی هات كە ئەو كەسەی لەو كاتەی بەرەو روومهات كەوتە خوارەوە پەلێكی شكاوەو داوای تۆڵەدەكاتەوە لە هەواڵە نهێنیەكا ئەوەشی نوسی بوو ئێمە بە كرێگیراوبووین بۆ لەناو بردنی تۆدا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە