کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوان ئه‌حمه‌د چونکه‌ راستیی ده‌ڵێت، ئه‌م بایکۆتی ده‌کات، ئه‌ویش په‌لاماری ده‌دات

Thursday, 08/07/2010, 12:00


چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕۆژنامەنوس (شوان ئەحمەد) بە چەندین بەڵگەوە ، پەردەی لەسەر گەندەڵیەکانی دەزگای سەردەم بەگشتی و شیرکۆ بێکەس بەتایبەتی هەڵماڵی . ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری هێنایە
ڕاپۆرتەکە ، سیگناڵ و سەرەتایەکی دلخۆشکەر بوو ، کەپەردەی ترس و ئابلۆقەی لەسەر گەندەڵیەکانی "نوسەرە گەورەکانی گەلەکەمان هەلمالی " وە نیشانی دا ، کە گەندەڵ کردنی کۆمەلگا هەر سیاسیەکان ئەنجامی نادەن و بەرپرس نین ، بەلکو ئەمە بۆتە کەلتور وخزاوەتە ناو بەناو" ڕۆشنبیرە گەورەکانی گەلەکە شمان "
زۆرینەی نوسەرە "گەورەکانی گەلەکەمان " ئەگەر هەڵیان بسەنگێنین دە بینین
0. خاوەن هەلوێستێکی بوێرانە نین بەرامبەر هەردوحزب .
1. بەشدار نین لە خەباتی مەیدانی و جەماوەری ،، وادەزانن ئەوان ئەرکیان وتەیە و خەلکیش خوێن و ئازار ...
2. بەشی زۆریان لوتبەرزیان لەئاسمانە کەبەشی زۆری خەتای میدیاکانە ، زۆر بەرزیان دەکەنەوە ...کەهیوادرم لەمەودوا بەدواچون لەنێوان (وتەو کرداریان) بکەن
لەراپەرین بەدواوە ئەم توێژە بەرفراوانە (لێکۆلەرەوە وئەدیب و نوسەرو شاعیرە "گەورەکانی " گەلەکەمان لەروداوە سیاسیەکان رۆلیان یەکجار لاواز و هەلپەرستانە بووە ....راستی ئەمانەش با کارو چالاکیەکانی خۆیانمان بۆ ئەژمار بکەن ؟ پێم وایە ئەوەی تەکانی بەبوێری و کاری مەیدانی و جەماوەری داوە و راشکاوانە وشەکانی بەرامبەر دەزگای پاراستن و زانیاری داوە و دەردەبرێت زۆرینەیان نەو نەوە گەنجەیە ، کەلە سەردەشتی و سۆرانی کاکە حەمە ئاسان
ئەگەر بێێنە سەر راپۆرتەکەش ، دەڵێم شێرکۆ و دەزگاکەی چۆن شەرم نایان گرێت کاتێک
١/ شانازی بە(بودجەی) بڕداراوەی تاڵەبانی دەکەن .لەکاتێکدا ئەوە بودجەی دزراو نایاسایی خەلکی کوردستانە ، نەوەک مولکی باوکی کە ئەو تەخشان وپەخشانی بەناوی خۆی پێ دەکات .
٢/ کاتێک وەڵامی دەزگای چاودیئری دارایی دەداتەوە ، ناوی کۆمەڵیک نوسەر ورۆشنبیری داوە ، بەلام زۆرینەیان دەڵین راست ناکات ..ئەمە کارەساتی ئەو دەزگایە و شاعیری گەورەی کورد (شێرکۆیە)..ئەمە کارەساتە !؟

شێرکۆ بێکەس وتالەبانی
گەر بە بەویژدانەوە مرۆڤ شیرکۆ بێکەس هەڵ بسەنگێنی ، یەکێک لەو دەنگانە بووە . بەردەوام لەسەر کارەساتە نەتەوەیەکانی پارچەکانی تریش . بەشیعرو پەخشان پالپشتی بۆ دەربریون ، تەنانەت لەناو کوردستانی باشوریش زۆر جار بوێرانە هەلوێستی دەربریوە ، بەڵام هەمو ئەو هەلوێستانەی (باشور وبەشەکانی تر) ئەگەر دژ بەسیاسەتی یەکێتی نەبوبێ . چونکە ئەو بەس رەخنەگری دەڤەری زەردو ئیسلامی سیاسیە واتا رەخنەگرێکی یەک لینگە ،
شیرکۆ وەک کەسی یەکەمی بزوتنەوەی ریفراندۆم دەهاتە ناسین ، وەخۆی پێ زۆر کەسێکی نەتەوەیە ، کەچی تاڵەبانی بەردەوام ، سوکایەتی و ئیستفزازی خەلکی نەتەوەیی دەکات ، بەلام ئەو کۆیلە ئاسا بێ دەنگە بەرامبەری .
تالەبانیش وەک ئەوەی بەفریای شێرکۆ کەوتوە!؟ ، لەچەند دێڕێکدا بەشان و باڵی هەلدەدات ... ئاخر پیا هەلدانی شیرکۆ لەلایەن تاڵەبانیەوە ، ئەوەندەی تر شێرکۆی قێزەوەنتر کرد و بەلگە ی گەندەڵبونی سەلماند ، چونکە پیشەی ئەمڕۆی تالەبانی بۆتە ئەوەی ، لەکاتی تەنگەژە فریای گەندەڵ و تاوانبارانی کورد بکەوێت . هاوکات ئەمە دووەم جارە تالەبانی لەکاتی رسوا کردن و ئاشکرابونی کەسایەتیە گەندەڵەکان بەبەڵگەوە (شیرکۆ و عومەر فەتاح) لەبڕی دادگا بێ تاوان بونیان لەسکرتاریەتەکەیەوە لەیەخە دەدات .
ئەوەی لەهەموی گالتەجارتر بوو ، رونکردنەوە بێ بنەما و داکۆکیەکانی ، بەختیار عەلی و ڕیبین هەردی و ئاراس فەتاحە ، کە لەبڕی پشتگیری لە شوان ئەحمەد بکەن چونکە بە ٣٤ بەلگەوە گەندەڵیەکانی دەزگای سەردەمی ئاشکرا کردوە ، کەچی بەناوی ئەوەی کەهەندێ وشەی نەشیاوی نوسینی تیایە ، ئیدانەی رۆژنامەنوسەکە دەکەن !؟ بەمەش زۆر خۆیان بچوک کردەوە و هاوکات هیچ پاساوێکیشیان ناخوات ، کە دژ بەگەندەڵیەکانی ئەم دەزگایە قسە ناکەن ، سەرباری ئەمەش پارتی ویەکێتی ئاسا بایکۆتی ٢ هەفتەیان خستە سەر ڕۆژنامەی ئاوێنە ، بەمەش ئەم ڕۆژنامەیە و لەبڕی درێژەدان بە جوانی وبوێریەکەی (بلاوکردنەوەی گەندەڵیەکانی دەزگایەکی ڕۆشنبیری) رادەگرێت و دەکەوێتە ژێرکاریگەری وفشاری ئەو سێ ڕۆشنبیرە (نوسینەکانی شوان لەوەلامدانەوەکانی رادەگرێت) تەنانەت خودی رۆژنامەی هاولاتیش لەترسی تورەیی (دەزگای سەردەم وئەو ٣ ڕۆشنبیرە) وشەکانی ئەم رۆژنامەنوسە بلاو ناکاتەوە !؟
ئەوەی ماوەتەوە بلێم شوان ئەحمەد بەهەر نیت و بەرنامەیەکەوە ئەم کارەی کردبێت ،
١. جێگای دەست خۆشی و بوێریە ، چونکە کەئێمە رەخنە دەگرین ، دەبێت دژ بەدیاردەو کەم وکورتی بین نەوەک گوڵبژێری بکەین ، بۆیە هەر کەس و لایەنێک بیکات دەبێت دژی بین وپەردەش لەسەر کارە قێزەوەن و قسە زلی ئەو توێژە هەلبماڵدرێت .
٢، رەخنەگرتن و بلاو کردنەوەی ٣٤ بەلگە لەسەر "نوسەرە گەورەکانی گەلەکامان " کاردانەوەی توندی ئاوای وەک ئاری رەئوف بێگەردی لێ بێتە ئاراوە کەهەرەشەی کوشتن بکات ، چونکە ئەم توێژە فێربوە بەس رەخنە بگرێت نەوەک رەخنەی لێ بگیرێت ، گەرچی لە میدیاکان وە ڕابەری دیموکراسی خۆیان بناسێنن.
کاتی ئەوە هاتوە چیتر کەس پیرۆز نەکەین ، کێ هەلە و گەندەڵی کرد ئاشکرا بکرێت . کێ وتەی دەربڕی ونەیکردە کردار ، ڕەخنە باران بکرێت . ئەو تیۆرە وەلا بنرێت دەسەڵات سودی لێ دەبینێت .
دەمێکە هەست دەکەم هەر پارتی ویەکێتی و سوپایە جاش قەلەمەکەی لەو وەزعە مەترسیدارەی گەلەکەمان بەرپرس نین . زۆرێک لەنوسەران و ڕۆشنبیران ، یان بێ هەلوێستن یان هەمان رەفتاری دەسەلات ئاسا رەفتار دەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە