کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیرۆ خان بە نیازى تەزویرە یان حمە سوور دووشیوانى درۆ دەكات

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


لەم رۆژانە لە رۆژنامەكان لیدوانى حمەسوور دووشیوانیم خویندەوە كە دەلیت : هاتنى هیرۆ خان بۆ كەركوك بۆ سەردانى تیكۆشەرەكانە و فۆرمى خوراكى لە كەركوكە ، هاتووە ناوەكەى خۆى بدۆزیتەوە بۆ دەنگدان .

هەموومان لە رۆژە شوومەكەى 25-7 بۆ یەكیتى و رۆژە گەشەكەى جەماوەرى سلیمانى لە كەنالەكانى راگەیاندن بینیمان كە جلالى پیرە خرف بە ناوە یەكەم كەس بوو كە دەنگى دا و هیروى ژنى لە گەل بوو ، پرسیار ئەمەیە حمە سوور عەیب ناكەى درۆ دەكەى تا كەى خۆل دەكەیتە چاو خەلك ؟ بەرى خۆرى گۆران بە بیژنگ ناگیریت ، ئیوەى یەكیتى تا كەى دەتانەویت خەلك چەواشە بكەن ؟ هیرۆ اە سلیمانى دەنگى داوە و هیچ كات خەمى كەركوكى نەبووە تا لەوى بگات كەركوك بۆ ئەوەى بزانیت ناوى هاتووە یانە ؟ سویند بە خوا هیرۆ لە هەموو ژیانى نەیزانیوە بایعى چیە و چۆن وەردەگیریت ، فەقیرى چیە و برسى بوون چى دەگەینیت ؟ ئەگەر دەیزانى برسى بوون چیە خۆى و میردەكەى بەزەییان بەوانە دەهاتەوە كە نان بر دەكرین تەنها لە بەر ئەوەى كۆنەپەرەست نین و نوێ خوازن .

هەى داد و بیداد خوایا چۆن ئەم وولاتە بووەتە مۆلگەى خەلكى دزو و بێ مۆڕال؟ حمە سوور هەر تو نەبوویت كە بەریوەبەرى ئاسایشى چمچمال بوویت و لە شەرى ناوخۆ مالى خەلكت تالان دەكرد لە بەر ئەوەى پارتین ؟ خو ئیستاش ئەوانە بە ناو هاوپەیمانى تۆن و بۆت بكریت مالى ئەندامانى گۆرانیش تالان دەكەیت ، هەموو كەركوكیەك كونیەى تۆ و سەرۆكە فاشلە كەتى لایە و دەزانیت هیچ نین و هیچتان پێ ناكریت .

هەر تو نەبووى بە جەماعەتى مەلبەندت دەوتت لە تیرۆریست خراپیترن تا لە هەلبژاردت ترۆیان كردیت !!! بەسە عەیبە بە خۆ بچۆره‌وە و ئەگەر ماستاو دەكەى بۆ هیرۆ بزانە ماستاویش اسولى خۆى هەیە .

برۆ هەر خەریكى خۆت و گروپەكەت بە و بیانرازینەوە بە جلى كوردى و عەرەبى و اشورى و بۆ ماستاو سەربە دوائرى كەركوك بكە وەك دەلیى كیشەى نەتەوەكانت چارەسەر كردبیت ؟ ئەگەر پاوى باسى مادەى 140 بكە بزانە هەر ئەوانە ئەدەن بە دەمتدا یا نە ؟؟؟؟ ئیستا خۆت بۆمان روون بكە تۆ درۆزنى یان خانمى یەكەمى عیراق بە نیازى تەزویرە ؟ بێ گۆمان بە پێ ى یاساى بەرپرسان یەكى راستە، بەلام بە بۆچوونى من هەر دوكى راستە هەم تۆ درۆزنى هەم ئەویش تەزویر چی و سەرلیشیواوە وەك میردەكەى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە