کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەر بێ دەنَگ بین دەسەڵات هەموو دەستكەوتەكان لە كۆمەڵگا دەسێنێتەوە

Thursday, 19/12/2013, 12:00

1340 بینراوە






دەسەڵاتی كوردی دوای دەركەوتنی كەموو كوریەكانی بە شێوەیەكی شەرمەزارئامێز لە ئەنجامی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا و لە دەست دانی باڵێكی لە دەڤەری سلێمانی بۆ بنكە كۆمەڵایەتیەكەی و رەوایەكەی و هاتنە كایەوەی بزتنەوەیەكی بە هێز وەك رەوتێكی نوێ لە دیمەنی سیاسی لە لایەكەوە و خاو كردنەوەی بازنەی ئاسایش و كەوتنەوەی چەندین رووداوی دڵتەزێن و بێ بە دواداچوون لە زۆربەی شارەكانی كوردستان و فراوان بوونی رێژەیی تووند و تیژی و تیرۆری سیاسی و چاو ترسێنی رۆژنامەنووسان و تۆقاندنی خەڵك بوونی تەنَگەژەی سیاسی و ئابووری و رەنَگدانەوەی نەرێنی لە سەر باری سەقامگیری كۆمەڵایەتی بە گشتی, لەو هەوڵانە بە دیاری كراوی لە بواری ئازادی را دەربریندا بە زەقی پلانەكانیان دەردەكەوێت كە دەیانەوێ بە تەواوەتی سنوورداری بكەن لە قۆناغی یەكەمدا و دوا جار بە تەواوەتی لە باری ببەن چونكە دەزانن كە مەترسی گەورە دروست دەكات بۆ سەر دەسەڵاتەكەیان, دەسەڵات دەیەوێ پارێزگاری لە رەوشی باری ئێستا بكات بەوەی رادەستی دەسەڵات نەكات بۆ بەرەی براوە بە گوێرەی شایستەی هەڵبژاردنەكان لە رێگەی كۆنترۆڵ كردنی فایلی ئاسایش و خزمەت گوزاریەكانی كۆمەڵگا و گەمە كردن بە جومگەكانی وەك كارتێك بۆ فشاری سیاسی و سزادان,
یەكەم : پارتی دەسەڵات لە ناوچەی سلێمانی وا دیارە لە برەوی ئەوەدایە كە باڵانسی هێز و دەسەڵاتی خۆی بە دەست بێنێتەوە لە دوای حەشار دانی لە لایەن باڵەكانی تری ناو ئەو پارتە و تۆمەت بار كردنی بە هۆكاری تەواوی شكستەكانی و پاشەكشە كردنی كۆمەڵایەتیان و لە دەست دانی رەوایی سیاسیان بە گشتی,
دووەم : یەكگرتنەوەی هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار لە كوردستان لە هەر دوو زۆنَگی سەوز و زەرد وەك یەك بنەماڵەی سیاسی و بازرگانی لە قەوارەیەكی نا رەوا لە دەرەوەی یاسای و دەستووری هەرێمی كوردستان بە قۆرخ كردنی هەموو جومگە هەستیار و پۆستە سەروەریەكان لە حكومەتدا جگە لە كۆنترۆڵ كردنی دەرامەت و داهاتی كوردستان وەك نەوت و گاز و بودجە,
سێهەم : دابەش بوونی كۆمەڵگا لە ئەنجامی هەموو ئەو پێشرەویە لە پێ شێل كردنی مافەكانی مرۆڤ و كەم كردنەوەی ئاستی ئازادی و ئاسایش بە سەر دوو جەمسەری ئاشكرا و دژ بە یەك و ریزبەندی بوونی نوێنەران و نمایندەكانی لە رێرەوی نارەزایەتی و بەرخودان و دروست بوونی بەرەی بەرهەڵستكاری كە زۆربەی توێزی رۆشنبیری و قەڵەمە ئازا و ئازادەكان دەورووژێنێ بۆ دروست كردنی رای گشتی و دروست كردنی گروپی فشار و هێرش بۆ بەرگری و بەرانَگاری لە دەستكەوتەكانی كۆمەڵگا,
چوارەم : دوا هەوڵی دەسەڵات بۆ دوا خستنی وادەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەچێتە خانەی هێرش كردنە سەر ئەو دەست كەوتە مێژوویانە و كورزێك لە كاری سیاسی و پرۆسەی دیموكراسی و بە گژا چوونی گەندەڵی, لە كۆتایدا دەسەڵات بەردەوام دەبێت لە دەست درێژیەكانی لە مەر لێ سەندنەوەی دەستكەوت و بەها و بەرژەوەندیە باڵاكانی كۆمەڵگای كراوە و ئازاد و كپ كردنەوەی رەوتی سەرفرازی و دیموكراسی بە تایبەت چەمكی ئازادی را دەربرین كە لە سەرەوەی لیستی رەشی دەسەڵات بۆ لە ناو بردن چونكە ئەگەر ئەو كارەی بۆ بچێتە سەر ئەوا گورزێكی كوشندە بەر كەمپینی نارەزایەتی و شۆرشكێری دەكەوێت بۆ داماڵینی رەوایی لە دەسەڵات و ناچار كردنی بە رادەست كردنی بە خاوەنە راستەقینەكەی كە كۆمەڵگا متمانەی پێ بەخشیوە لە هەڵبژاردندا,

مامۆستا محمد گەرمیانی
شرۆڤە كاری سیاسی
سلێمانی
19.12.2013


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)