ئه‌و که‌رکوکییه‌ی بۆ میت و ژیته‌می تورک کاری ده‌کرد، نهێنی ده‌درکێنێت(2)
Thursday, 19/11/2009, 12:00
تێبینی: ئه‌م زانیارییانه تایبه‌ته به کوردستانپۆست.
پارتیی، داوای یارمه‌تی له میتی تورک کرد، پێکه‌وه ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاخۆیان ئه‌نجامدا، دوایی تاوانه‌کان خسته پاڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ.وه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان کرد، که بروسک له تورکیا ناسرابوو به (یه‌ڵدرم) بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ کاری له‌گه‌ڵ میت و ئهگرگهنهکۆندا کرد، له‌م به‌شه‌دا ، به‌شی دووه‌م باس له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ساڵی 1995ی زاخۆ ده‌کات، که دوو که‌سی سه‌ر به پاراستن به‌م کاره هه‌ڵسان، ئه‌وانیش ناویان چیا و بڵنده، ئیستا له هۆڵه‌ندا داده‌نیشن و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌یه:
چیا و بڵند که دوو ئه‌ندامی پاراستن بوون، له سه‌ر پێشنیاری نێچیره‌ڤان بارزانی چوونه سلۆپی له‌گه‌ڵ میتی تورکییدا کۆبوونه‌وه‌یان کرد، پێشنیاری ئه‌وه‌یان کرد، تورکیا یارمه‌تییان بدات، تا بازاڕی زاخۆ بته‌قێننه‌وه، چونکه له‌و بازاڕه‌دا هه‌موو جۆره چه‌کێکی تێدا ده‌فرۆشێت، هه‌ر وه‌ک ئاگاداری تورکیایان کرده‌وه، ئه‌م چه‌کانه (پی که‌ی که‌ی) ده‌یکڕێت، ئه‌م بازرگانییه بۆ هه‌ردوو لا باش نییه، تورکیاش له‌سه‌ر پێشنیاری پارتی، هات و 500 کیلۆ (تی ئێن تیی) تێدا ته‌قانده‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی تێدا کوژرا، دوای ئه‌وه پارتی ئه‌و تاوانانه‌ی دایه پاڵ کۆسره‌ت ره‌سول.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی تردا بروسک ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، که فازیل میرانی 3 موشه‌کی سامی ژماره 7یان ده‌ستکه‌وتووه و به گه‌ریلاکانی (پی که‌ی که‌ی) فرۆشتووه به سێ ملیۆن مارکی ئه‌ڵمانی، دوای ئه‌وه‌ی که تورکیا به‌مه ده‌زانێت، ده‌یه‌وێت به دوایدا بگه‌ڕێت و بیدۆزێته‌وه، بروسک یه‌کێک ده‌بیت له‌وانه‌ی ئه‌و کاره ده‌کات و بۆیان ده‌دۆزێته‌وه... بۆ ته‌واویی نهێنیی نهێنییه‌کان گوێ له قسه‌کانی بروسک خۆی بگرن .. بزانن چۆنی ده‌گێڕێته‌وه: کلیکی ئه‌و فلیمه ڤیدیۆیه بگرن (به‌شی دووه‌م):
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست