Saturday, 01/05/2010, 12:00
نووسەری ئەم بابەتە دەبوو بە زمانێکی سیاسییانە رەخنەکانی لە سەر شاناز بگرتایە
و وشەی سووکایەتیی بەکارنەهێنانە، بەتایبەتیی هەندێ وشەی ناشیاوی وەک کورتاندروو،
قەیرە ژنی نەخۆش، ... هتد بەکارنەهێنانە..
دەسەڵات و پارتەکان پێیان خۆشە، زمانی رەخنەگر و ئۆپۆزیسیۆن بەم شێوەیە بنووسێت،
تا نرخی رەخنە گرتن لێیان بچێتە ئاستیكی نزم و بە جنێوی بچوێنن، لەوێشەوە پەنجە بۆ
رەخنەگرەکان رابکێشن و بڵێین سەیربکەن ئا ئەمەیە ئاستی ئەوان، کەوابوو ئێمە رەخنەگر
و بەناو ئۆپۆزیسیۆن چ جیاوازییەکمان دەبێت ئەگەر بەو زمانە ناشرینە لە سەر کردارە
ناشرینەکانی دەسەڵات بدوێین، لەکاتێکدا ئێمە بانگەشە بۆ جوانکردنی کۆمەڵگا و موڕاڵی
تاکی کورد دەکەین، لەکاتێکدا زمانەکەمان هیچ جوانییەک پیشان نادات.
هیوادارم ئەو نووسەر و نووسەرە رەخنەگرەکانیش خۆیان لەو زمانە بپارێزن، هەوڵ
بدەن لە ناشرینی و پێناسەی راستەقینەی کارەکانی دەسەڵاتدا خۆیان لە جوانیدا
هەڵبکێشن، نەک بچنە بەردەم ناشرینییەکانیان و خۆیان ناشرین بکەن.
من ئەو بابەتەم دانەبەزاندوو، لێ کاتێک خۆێندمەوە، لە بری توورەبوون و
هەستیی سیمپاتی بۆ ئەوانەی لەم دواییەدا لە سەر داوا یاساییەکە، ئازاریان بەدەست
شانازەوە دیوە، ئەو هەستەم تێدا دروست نەبوو، ئەوەم لە بیرچووەوە ، بە
پێچەوانەوە توورەبوونەکەم ئەم چەند دێڕەی لێکەوتەوە کە ئاڕستەی نووسەری ئەو بابەتەی
بکەم، بڕیارم دا سانسۆری هەموو نووسینەکە بکەم.
بەداوی لیبووردنەوە ئەو نووسیەنە لابرا و داوکارم لە کاکی نووسەر ئەوەیە خۆی
هێوربکاتەوە و لە سەرخۆ رەخنەکانی جارێکی دیکە بنووسێتەوە.
لەگەڵ رێزم بۆ هەموو لایەک
کەمال
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست