ترس بۆ لەگۆران
Friday, 04/09/2009, 12:00
چونە نێو بابە تە رۆحیەكان ترس و باس كردن لەسەر ئەو چەمكانەى ترسى لێ دروست دەبێت میكانیزمى بەرەنگاربونەوەى ترس بابەتێكە زۆرچار روبەرومان دەبێتەوە دەبێتە دێوزمەیەك لەشەرو كۆمەڵێك نشوستى و نائومێدى بەدواى خۆیدا بێنێت ئەم وشەیە زۆر لەهەناوماندایە و ڕۆژانە ئیشى پێدە كەین و بەردەوام ترس كێكە لەڕێگرەكانى هزرى ئەمرۆى نۆێ و نوێ گەرایەتى كەناتوانین پربەدەنگى خۆمان پر بەدەیتى خۆمان پربەهەناوى خۆمان دەنگ و ڕەنگ و جێگەمان دیارنین بایى ئەوەندەى خۆمان دەمانەوێت .
تەنانەت لەكاڵاكڕینیشدا ترسى هەلبژاردنى رەنگ و مۆدێل و چونایەتى یەو كاڵایەمان هەیە دەبێت خۆمانى بۆ ئامادە بكەین
یان دۆستێك كەسێكى دڵسوزمان لەگەڵ خۆماندا ببەین ئەمە نمونەیەكى بچوكە دڵۆپێكە لەدەریایەك ترس بەهەرحاڵ بێنەوە سەر باسەكەى خۆمان ئەمەیان ترسى تیایە بە گەورەى و رەنك و بچوكى و هیتر..
ئایا گۆڕان چ ترسێكى خستۆتە دڵى نەیارەكانى یەوە ..؟ ئایا گۆران ئەودەسگایانەیە كەخۆیان بەكارى دەهێنن بۆسەركووت كردن..؟ ئایا گۆران قامچى دەستى جەللادەكانە..؟ئایا گۆران تۆپ بارانكردنى سنورەكانە لەلایەن ئێران و توركیاوە یان ڕێكەوتنامەى جەزائیرە..؟ئایا گۆران ئەو ئازارانەیە كە بەردەوام لەسەر شەقام و بازارەكاندا بونەتە دێوزمەى ملى خەڵكى ..؟ ئایا گۆران میتى توركیایە ..؟یان دەزگا جاسوسیەكانى ئیران و عێراقە. دەبێت ترس لە(مالیكى و جەعفەرى و جە یشى مەهدى هەبێت یان گۆڕان .
دە بێت ترس لەوگۆڕانكاریانە هە بێت كە لەنەخشەوڕێگاوسنورەكاندا كەسەرانى عەرەب ئەیانەوێ بەنەخشەو پیلان بیان گۆڕن
دەبێت ترس لەونەخۆشیانەهەبێََََ كەڕِۆژانە دێنە ناوهەرێمەوە و سات لەدوای سات ڕێژەیان زیاددەكات یان گۆڕان.
بەڵێ ترس لەوەدایەكە گۆڕان بووەتە پێشڕەوو پێشەواى خەڵكو گشت ئومێدەكانى گەڕانەوە بۆ باوەشی خەڵكى بەشخوراو .
یان ترسى گیرانى جەمسەرەكانى ناعەدالەتی و نامرۆڤایەتى یەكانیانە بەئاماژەكانى گۆڕان وبوونە ئەرزى واقع لەسەر
شەقامى بێداری كوردیدا و بوونە كاریزماى نێو هەمووئەو ڕوانەى كەبەرەوپیرى گۆڕانەوە دێن و بە تاكە لییستى جەماوەرى دەزانن و خۆیان دەبینەوە لەناو گۆراندا .
بەڕێزان ئەمانە ترسن یان دڵخۆشكەرەن بۆبەڕێوە چونى هەنكاوە خێراكانى نێو هاوارەكانى خەڵك و هەڵوەشاندنەوەى بیرى تەسكى تاكە كەسى و نەمانى بنەماڵە بوون لەهەرێمدا .
ئیترترس بۆلە گۆڕان ئەوەتا تەنانەت خودى ئۆباماسەرۆكى ووڵاتە یە كگرتوەكان بەرنامە داڕێژى دەكات بۆگۆڕان لەسەرانسەرى جیهانداكە چى دەسەڵاتى كووردى لەو پە ڕى ناهوشیاریدا ڕادەكەن لەگۆڕان وترسیان لەگۆڕانە.
سەركەوتن بۆگۆڕان,,,,,,,بمرێ ترس وزەندەق چوون,,,,,,,,بگۆڕێ دەسەڵاتى ئیفلیجى كووردى ...
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست