بەڕێز بەهمەن قوبادی چاو لەسەرێ بکە
Saturday, 06/09/2014, 12:00
1864 بینراوە
ئەو سەر دێڕەی سەروو،،، چاو لەسەرێ بکە،،، ناوی فیلمە تازەکەی بەهمەن قوبادیە کە لەو بەرهەمە نوێیەدا ویستوویە بە ناوی ئەو فیلمە پەیامی خۆی لە رێگای هونەری سینەما کارە بە پێزەکانی خۆی بە دونیا رابگەیەنێ.دەڵێ: نوێترین بەرهەمی خۆم پێشکەش بە ،،، سەربەخۆیی باشوری کوردستان،،، دەکەم.! من لەبواری سینە ماگەریدا وکاری سینەمایی ونوسینی سناریو بۆ چرکە فیلمێکیش شارەزاییم نییە وسەرم لێی دەرناچێ.ئاگاداری ئەوتۆشم لەسەر مێژووی سینمای کوردستا نییە. بەڵام بە ڕادەی پێویست ناسیاویم لەسەر کارەکانی یەلماز گونای سینەماکاری باکورو لە تورکیە هەیە. بەرێز قوبادی وگونای دوو تێکۆشەر خاوەن هەڵوێستن بەرانبەر بە کاری سینەمایی ونەتەوەکەیان وهەر کام بە شێوەیەک رێچکەی تایبەت بە خۆان هەیە لەسەر کاری هونەری.هەر کامیان بە شێوەیەک ویستویان ئەرکی نەتەوەیی وکوردانەی خۆیان بە دونیا ررابگەیەنن.
بەڕێز قوبادی هەر چۆنێک بیر لە دۆزی کورد دەکاتەوە بۆ هەموو بەشەکانی وڵات بۆ خۆی دەزانێ سەربەستە لە شێوەی کارو بیرکردنەوەدا. لە بەشی سەرەکی دەرەوەی حەفتاویەکەمینی فستیواڵی فیلمی،،، ڤینیسیای،،، ئیتالیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا فیلمە تازەکەی بە ناوی/ چاو لەسەرێ بکە / ئاماژە بە سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەکا.من لێرەدا جیاوازی کارەکانی ئیلماز گونای کارەکانی قوبادی دەبینم.هەم تاران هەمێش ئانکارا ئەو جۆرە سینەماو ئەو کەسایەتیە سینە ماکارانەیان بەدڵ نییە. هەردوو بەڕێز دەردو ئازاری نەتەوەکەیان نیشان دەدەن.ئەوەندی من ئاگادار بم روانگەی فیلمەکانی گونای سنوری وڵاتی بەزاندبوو. روانگەی ئەو فیلمەی قوبادی رووی لە سەربەخۆیی باشوری وڵاتە . (ئەو کارەش مافی خۆیەتی) .
هەر کوردێک کە بە رادەی سەرە دەرزیەک هەستی کوردانەی تێدابێ ئاواتی سەربەخۆیی بۆهەموو وڵاتی کوردە.ئەوەی کە بۆ من سەیر بووئەوەیە کە بەڕێز قوبادی لە بیری چۆتەوە کە لە سەر خاکی باشوری وڵات، سەربەخۆیی لەزاری ئەو کەسانە دێتە دەرێ کە خەوی شەوانەیان لەسەر کێوێکە بەناوی کێوەڕەش و گۆیا ٣٠تا٤٠ هەزار فیداییان هەیە کە بۆ بنە ماڵەی بارزانی خۆی بە کوشت دەدا نە بۆ کێشەی سەربەخۆیی وڵات! کاکی بەڕێز یانی نازانی ئەو ٢٤ ساڵە ئەو دەسەڵاتە چی بەسەر خەڵکی هەژار هێناوە؟ یانی نازانی ئەوانە رزگاریدەرن یا نۆکەر؟ سەدان تێکۆشەری خەڵکی شارەکەی تۆ ورۆژهەڵاتی کوردستان لەسەردەستی ئەو جووتە دیکتاتۆڕە لە کەمپەکاندا خەریکن تووشی/ ئالزایمێری سیاسی دەبن! / سەربەخۆیی باشور بابەتێەکە ودەسەڵاتی ئەو سیستمە گەندەڵی بابەتێکی دیکە. وەک هونەرمەندێک چەند جار رەخنەت لێگرتوون؟ چەند کاری رەخنەگەرانت لەسەر دروست کردون.؟ ئەو کات کە چویە خزمەتی نێچیروان بارزانی قەولی سینەمای مەزنتری پێدای تەنیا دەیانخواست کەڵکت لێورگرن. وشیار بە لەداوی تەڵەی نیگریسی ئەوانە نەکەوی. با لەبەر چاوی بنە ماڵەی شەهیدان چووک نەبیەوە.
من وام زانی بەرهەمی فیلمەتازەکەت پێشکەشی ،شەهیدان، کاوەگەرمیانی، سۆرانی مامەحەمە، سەردەشت عوسمان، وسەرجەم شەهیدانی شەنگاڵ و ئەو ٢٠٠ منداڵەی کە لە چیای شەنگاڵ لەسەردەستی سیاسەتی بارزانی وفس فس پاڵەوانەکانی وی کە لە تونیان وبرسان گیانیان لەدەست دا دەکەی؟! هەر ئەو شێوە گوتارانەن کە ئیزن دەدا بەو دەسەڵاتە بە کەیفی خۆی ئەسپی خۆی تاو بداو تووشی نەهامەتیمان کا.سەربەخۆیی بۆ باشورو بۆ گشت وڵات بابەتێکە، دەسەڵاتی گەندەڵ وداگیرکاری کورد بابەتێکی دیکەیە. هیوادارم لە داهاتوودا زۆر بوێرانە فیلمێک لەسەر تڕاژیدیای شەنگاڵ ساز بکەی ، بۆ ئەکتەرەکانیشت غەم مەخۆ وەگیر دەکەون. فیلم لەو دایکو بابە ئیزەدیانە هەڵگرە کە چۆن ئەو کەسەی کە بازەرگانی بە دەوڵەتی کەردی دەکا لە رۆژێکی رەشدا لە کولانەی کێوە رەش نەهاتە دەرێ.
وە سسەلام :
جەعفەر کەریمی
٦/٩/٢٠١٤