کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشى ئالیاتى وەزارەتى پێشمەرگە فیدپەمپى ئۆتۆمبێلێك بە 1950$ ئەگۆڕن

Tuesday, 28/04/2009, 12:00


لەم ڕۆژانەى پێشودا ئۆتۆمبێلیكى بەشى پڕۆژەكانى وەزارەتى پێشمەرگە لە جۆرى تویتا پرادۆ مۆدێل 2004 ڕائەوەستى بەشى پڕۆژەكانیش بە شى ئالیاتى لێ ئاگادار دەكەنەوە كە گوایە ئۆتۆمبیلێمان لە كار كەوتوە بۆیان چاك بكەنەوە بەشى ئالیاتیش بە سەرپەرەشتى دزى گەوە عقید سلاح سەرسپى دێن و كەشفى دەكەن پاش ئەوەى كەشفى دەكەن بەڕێز كاك سلاح 1950$ بۆ وەر ئەگرێت بۆ چاك كردنەوەى پاش ئەوەى كە ئەبرێت بۆ چاك كردنەوە تەنها 20$ تێ ئەچێت ئەم 1930 $ وەك هەموو جارێكى كە ئەچێتەوە گیرفانى كاك سلاح. وە ئەمە كارى یەكەم جارى كاك سلاح نیە پێشتریش لە گەڵ شەریكەى ڕۆژ هەڵاتى ناوەڕاست رێك دەكەون و ئەم كۆمپانیایە چەند تایەى كۆنو ڕزیوى هەیە ئەیدات بە كاك سه‌لاح بۆئەوەى ئەو بە پارەیەكى باش بیفرۆشێتەوە بە وەزارەت و وە پاشان ئەدرێتەوە بە فەرماندەیە كان تا ئەو جێگایەى من ئاگادارم هیچ كەس نەیتوانیوە سود لە و تایانە وەربگرێت و هەموى فڕێ ئەدرێتە زبڵدانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە