کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فەلسەفەی میژووی گۆڕان و هێزە نیهێنیەكانی پشتی ڕاپەڕین

Tuesday, 08/02/2011, 12:00

1552 بینراوە


فەلسەفەی گۆڕان:
گۆڕان ڕه‌وتێكە پڕۆسێسێكە لە قوڵای میژودا بوونی هەبووە و لەتەك بەردەوامی ژیاندا بوونی هەیە. چونكە ژیان بێ گۆڕان زەلكاوێكی بۆگەنە.پڕۆسێسی گۆران لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەك لە نەتەوەیەكەوە بۆ نەتەوەیه‌ك لە دۆزیكەوە بۆ دۆزیك جیاوازی هەیە . ئەوە هوشیاریی ڕابەڕانی گۆڕانە كەجیاوازیەكان و ویستە ئیستراتجیەكانی گۆڕان بەپێویستی سەردەم و كۆمەڵ دەستنیشان دەكەن..فاكتەرەكانی گۆڕان لەكۆن ونۆیدا لەسەردەمی گەوجایەتی (جاهیلیەتی عەرەبەكان و ریسانسی ئەوروپیەكان)دا یەك فاكتەرن، لێ بە دوو شیوەی جودا و یەك ناوەڕۆك یەك ئیستراتیجی.ڕابەڕی گۆڕانی عەرەبەكان بەڕێز محمدی كوری عبداللە قورەیشی (پیغمبەری موسڵمانەكان) یەكێكە لەسەركردە مەزنەكانی گۆڕانی پێش 1500 ساڵ لەمەوبەر. ئەم شۆرشێگیڕە ئەگەر لە گۆڕانەكەیدا هیچ بەرهەمێكی نەبووبێت ریفۆرمە مەزنەكانی لەبارەی (قەدەغەكردنی زیندە بەچاڵكردنی ئافرەت و نەهیشتنی بازاری عەكاز و دانانی یاسایەك بۆ سەرمایەدار و سیستەمی (زەكات) نەهیشتنی بتپەرستی) ئەمانە گشتی شۆڕشێكی مەزنی ئەو پیاوە مەزنەبوون.
سترۆكتۆری فەلسەفەی گشت دینەكان سترۆكتۆری گۆڕان بووەلەپیسەوە بۆپاك.لەخراپەوە بۆ چاك .
گۆڕانی ئەوروپییەكان (ریسانس) پڕۆسیسی ڕیسانس ئەگەر لە دوای خۆیەوە هەستی ناسیونالیستی توندڕەوی خولقاند و مۆسۆلونی و هیتلەربوون بە وینەكی ناشیرینی.لێ شانازی ڕیسانس ئەوەیە كە (دین وكەنیسەی لەدەسەڵاتی سیاسی جیاكردەوە) چارەنووسی نەتەوە بێدەوڵەتەكانی بۆ ئازادی و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی پیرۆزكرد) سیستەمی دیموكراسی كرد بە ئەڵتەرناتیفی دەسەڵاتی كەنیسە و پاشا پیسەكانی ئەوروپا. ڕۆمانسیتی كرد بە ڕۆحی هزرەكانی مرۆڤ. زۆر جار نووسیومە (هیچ هەڵەیەك بێ ڕاستی نیە, هیچ ڕاستەیك بێ هەڵە نیە) گۆڕانی كوردەكانیش نەبێ هەڵەیە نەبێ ڕاستیە. تێگەیشتن لەم دووچمكە تێگیشتنە لە كرۆكی گۆڕانی كوردەكان .بێكارە تونسییەكان ئەو شانسەیان پێبڕا لە سەرەتای ساڵی 2011 بوون بەڕابەری بزوتنەوەی سەروی ئەفەریكا و ووڵاتانی عەرەبی. لێ پیش ڕاپەڕین و خۆ ڕاپسكاندنی تونسیەكان كوردە داماوەكانی باشوری كوردستان ساڵی1991دژی دیكتاتۆرێكی دڕندەی وەك سەدام لە دەروازەی شاری (ڕانیە)ی گلێنەوە.ڕاپەڕین وداوای گۆڕانیانكرد.ئەی بۆبەرهەمی ڕاپەڕینەكەمان گۆڕینی دیكتاتۆریكی پیسی وەك سەدام بەدوو دیكتاتۆری پیسی كوردی(پیسمەسعود پیسجەلال بوو ؟)ئەمەهەڵەی بێ بەرنامەوئیستراتجیتی ڕاپەڕینە.هەموو میدیاكانی جیهان ئاشكرای دەكەن ڕاپەریوەكانی مەیدانی (الحریە)ی قاهیرە داوای تڕۆكردنی(حسنی مباركە) ئەكەن
ڕاستیەك هەیە پیویستە بزانرێ. ئەوەی درۆی لەتەك هاوریەكی كرد خیانەتی ناموس ودزیشی لێدەكات) بەدریژای تەمەنی ئەم دوو خیزانە مافیایە(درۆ) لەتەك كوردا دەكەن. ئەوان بۆ مانەوه‌ی خۆیان گشت خیانەتیك دەكەن.كەواتە نابێت داخوازی گۆرٍِانی كوردەكان گۆڕینی چەند بەریوەبەریك و زیادكردنی كاتی كارەبا و گەڕانەوەی نانبڕاودروستكردنی شەقام بێت.ئەم داخوازیانە كاتین (سێوێك گەرلایەكی بۆگەنیكرد زوو لابۆگەنەكەی لێجیانەكەیتەوە ئەوە لا تەندروستیدارەكەی سێوەكە بە تیپەڕبوونی كات بۆگەندەكات) (جەلالی و مەلای) و هەوادارەكانی لای بۆگەنی سێوی كۆمەڵی كوردین .ئەگەر ئەم لابۆگەنە لە لاتەندروستیدارەكە جیانەكەینەوە ئەوە بەتیپەڕبوونی كات گشت كۆمەڵگا بۆگەندەبێت.

جیاوازی ویستی گۆرانی گەلێكی بێ دەوڵەت و گەلێكی دەوڵەتدار جودایە.
لەم دوو كۆمەڵگایەدا دینامیكی كۆمەڵایەتی (جودا) ڕۆڵەبینی )ئاوكست كۆنت) توژیرەوەیەكی كۆمەڵایەتیە
(Auguste Compte 1798-1853) توژینەوەیەكی تایبەتی بەتایبەتمەندی بارودۆخی كۆمەڵگاوەكرد .ئەمه‌ش پێدەوتری فیزیای كۆمەڵ دەبێت بەدوو بەشەوە.
1: ستاتیكی : بریتیە لەزانستی شیتەڵكردنەوەی كۆمەڵ و رژیم وشێوەی بوون و ژیانە .
2: دینامی : توژینەوەیە لەڕێگەی زانستی فیزیۆلۆجیا ژیان لەبزواندن وهێزی پرۆسیسی گۆران وپیشكەوتن.ئەمانە وەڵامی پرسیارەكانمان دەتاوە(فاكتەرەكانی گۆرین وهۆكانی نەبوونی سەقامگیری شیوەكانی كۆمەڵایەتی.)ئیستراتجیتی گۆڕانی تونس ومیسریەكان بۆباشكردنی دۆخی ژیانی ئاسایی وكار ونان وئایندەی جوان وتڕۆكردنی سەرانی دزی دەوڵەتە.ئەوان خەمی كەسایەتی نەتەوەی وترسی تواندنەو داگیكردنی خاكی نیشتمانیان نیە چونكە سنوریكی دیاریكراویان هەیە كە پیدەڵێن نیشتمانی ( تونس و میسر). ئەوان برینیكیان هەیە. ئەویش دیكتاتوری دز وبیكاری و هەژاریە.
كورد قەرەجە ئاورەیە جەوساوەیە لەنیشتمانی خۆایدا.دوژمنمان دیكتاتۆرو مافیای(جەلال ومەسعود)دەستكیشی دەسەڵاتی سەنتراڵی دوژمنانی مافی مرۆڤی كوردن.بەشێك لە هاووڵاتی كورد چەكی دەسەڵاتی مافیا كوردین ومرۆڤی كوردی گۆڕانخواز دەكوژن. نانبڕاو برسی وسوك دەكەن.كەواتە ژیانی مرۆڤی كورد بە دەموچاوێكی سیاسی ناگۆردرێت بەڵكو بە گۆڕینیكی ڕادیكالانە ئاوزانی كۆمەڵگا بگۆڕین . گەر كۆمەڵگا بەدەستەكۆی بڕویان بەژیانیكی باش ومسۆگەركردنی ئایندەیەكی باش بۆ نەوە دوای نەوە.پیویستە بۆشكاندنی بتەپیسەكانی سیاسەت و(ڕۆشنبیر)(نووسەرانی دزی دەرباری مافیامان) سڵنەكەینەوە.

هێزەكانی پشتی ڕاپەڕین
1: سیبەری ئاشكرای ڕاپەڕین: هێزوڕۆڵی شۆرشی تەكنەلۆژیا(كۆمنیكاتیسوین) كۆمپیتەرو ئەنتەرنیت .ڕۆڵی هەردوو كەناڵی (الجزیرە و العربیە) ڕاپەرینی گەنجە بێكارەكانی تونس و میسر.ئەو بەراوردەیە كە لە نیوان گەنجانی ووڵاتانی سەقامیگیر ودیموكرات و پیشكەوتوی جیهاندا هەیە.ئەو شەپۆلە كۆچەی گەنجانی تونس و میسر جەزائیر ومغرب بەرەو ئەوروپا وخۆخستنە بەرشەپۆلی توڕەی دەریای سپی ناوەڕاست. رازی بوون بە گشت سوكایەتیكی ئەوروپیەكان ئەوە ئەو هیزە بوو . شەپۆلی ڕاپەرینی لە سەرووی ئەفریكای دروستكرد.
لەپشت گشت پرسیاریكی كوردیەوە بۆ گۆڕان كوردستانپۆست پیش كات وەڵامی داوەتەوە . ئەوە نووسەرانی كوردستانپۆست بوو. نازناوی (مافیا)ی كرد بە پاشناوی (جەلال و مەسعود). ئەگەر عەرەبەكان (الجزیرە و العربیە)یان هەبێ ئەوە كوردەكان كوردستانپۆست.

هێزە نیهێنیەكانی پشتی ڕاپەڕین
2: چ ئیستا و چ لەسەردەمی شەری ساردا.بەتایبەتی لە جیهانی سیهەم وناوچە گرژەكاندا ئەگەر هەر گۆڕانیكرابێت بێ دەستیوەردانی هەردوو چمكی شەرەی سارد نەبووە. ئیستاش زیاتر ڕۆڵی نیهینی ئەمەریكیەكان لە گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی بوونی هەیە.حكومەتی ئەمریكی حكومەتی خاوەن بەرژەوەندیكانە.یانی یارمەتی هەر گۆڕانیك بدەن لە رژیمیكی دیكتاتۆرەوە بۆ دیموكراسی . یان پیچەوانەی لە ڕژیمێكی دیموكراسیەوە بۆ دیكتاتۆر, یەك پیوەری هەیە ئەویش(پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریكی و بەرژەوندی كۆمپانیەكانیانە) لێرەدا . ووڵاتانی خاوەن گرفت , دەبێ هوشیاربن چۆن مامەڵە لەتەك وەها هیزیكی مەزن دەكەن.
لە میژوودا ئەگەر باسی شۆرشی فرنسی بكرێت ئەوە دوای ئەو شۆرشە ئاماژە بە شۆرشی بەلشەفی روسەكان و قارەمانیتی فلادیمر لینین دەكرێت. لە رٍِاستیدا شۆرشی ئۆكتۆبەری سالی 1917 شۆرشی (ئەڵمانیەكان) بوو نەك كۆمۆنیستە ڕووسەكان.لەڕۆژی10= ئەپریل=1917 لە بەرلینەوە لینین بەشمەنەفەریكی تایبەتی دەنیرن بۆ شاری پیترۆگراد. لەتەك یارمەتی 100 ملۆین مارك بۆ شۆرشكەی.. ئەمەش لەپیناوی گۆرینی دەسەڵاتی قەیسەری روسەكان نیە بەسیستەم و رژیمێكی دیموكراسی بەڵكو لەپیناوی داتەپینی بنەما پتەوەكانی ئابوری و تەكنەلۆژیای روسەكان بوو كە ئەڵمانیەكانی لێ دەترسا +1
ساڵی 1953بەهۆی سەرۆكایەتی (kermit Roosevelt) ئەمریكی كە لیپسراوی (CIA) بوو  60000 كەس لە هەوادارانی شا و جەنراڵ زاهیدی لە تاران دژی محەمەد مسەدەق ڕاپەڕین 300 كەس بوون بە قوربانی ئەنجام مسدق هەڵهات و شای گەرایەوە بۆ تاران . هەر ئەمەریكا ساڵی 1979 شای لابرد و ڕێگەی گەرانەوەی خومەینی خۆشكرد. +2 . ئەمەریكا ساڵی 1954 لە گوتیمالا .1964 لەبەرازیل . لە1973 شیلی ئەم حكومەتانە شیوەیك بوون لەدەسەڵاتیكی نیشتمانی و دیموكراتی ئەمەریكا گشتی گۆڕین +3. ساڵی 2003 ئەمەریكا رژیمی سەدامی ڕمان بۆاری بۆ كورد وعیراقیەكان خۆشكرد بۆ دابینكردنی سیستەمیكی دیموكراسی لێ (سەركەوتوو نەبوو) هۆكەشی كولتوری سیاسی ئەڵتەرناتیفی سەدام كولتوریكی دیموكرات نەبوو. ئیستا ئەمەریكا لە عیراقدایە تووشی شۆكی سیاسی بووە و زۆر بە ووریاوە دەڕوانیتە سیاسەتی عیراق و باشوری كوردستان. ئەوان ئیستراتجیتیكی نهینیان هەیە كە پابەندە بە بەرژەوەنیانەوە, ئەمەریكایەكان بەڵێنیان داوە بەجیهان و هاووڵاتی خۆیان هاوبەشی جەنگی عیراق بكەن چونكە دەسەڵاتیكی دیكتاتۆرە و مەترسی بۆ بەرژەوەندی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا هەیە و رزگاركردنی عیراق بەشیكە لە پرۆژەیەكی فراوانی ئەمەریكی بۆ (دیموكراتیزەكردنی) ناوچەكە ئەمانە وەك پروپاگەندە و ریكڵامەی و ڕەوا وەرگرتن بۆ دلگیركردنی عیراق و گۆرینی سیستەمی سیاسی. بۆیە بۆ پاراستنی ئاوی نیوچەوانی سیاسی ئەمەریكی باشترە دەسەڵاتیكی نیمچە دیموكراسی ببێ بە ئەڵتەرناتیفی دیكتاتۆر سەدام نەك سێ دیكتاتۆری گەوجی وەكی مەسعود و جەلال و مالكی . ئیستا لە باشوری كوردستاندا ئەمەریكایەكان چاك دەزانن كە ئەو دوو خیزانە (جەلال و مەسعود) چ دزییەك لەمرۆڤی كورد دەكەن چ تاوانی بەرامبەر بە ئازادی میدیا و تاكی كورد دەكەن.بۆیە هەر راپەرین و دروستبوونی ئەڵتەرناتیفێك و گرژیەك لەناوچەكەدا ڕووبدا ئەوان بەچاوی سەرنجەوە تیدەڕوانن.
لەم ماوەیەدا ئەمەریكا پیوسیتی بەسەقامگیری عیراقە بۆیە لە كاتی ڕاپەریندا ئەگەر راپەرینە كوردییەكان داخوازییەكان لە سنوری لۆژیك نەترازی و ئیسلامی سیاسی كوردی نەبیت بەدەستكیشی سعودیە و ئیران و تورك و بەریشی دریژ و وینەی خۆیناوی چاودیری سیاسی جیهان نەتۆقێنن. داخوازی دیموكرایزەكردنی دەسەڵات بێت ئەوە نەك ئەمەركیایەكان بەڵكو تەواو هێزە دیموكراتخوازەكانی دونیا پشتی ڕاپەرینی كوردەكان دەگرێن. تڕۆكردنی (جەلال ومەسعود) بۆ ئەمەریكایەكان زۆر لە تڕۆكردنی شای ئیران 1979 و سەدام 2003 ئاسانترە.
ئیسرائیل زوو ئاشكرای كرد مانەوەی دیكتاتۆتریكی وەكی مبارك لە بەرژەوەندیەتی زیاتر لە ئەلتەرناتیفێكی تری شوناسنامە سیاسی تاریك . ترسی ئیسرائیل لە ئیسلامی سیاسیە. ئەوە ئیسرائیل بوو گروپیكی دروستكرد بۆ داكۆكیكردن لەمانەوەی مبارك. لێ ئەم سیناریوییە زۆر لاوازتر بوو لە هیزی بێكارانی میسر.

ڕاپەڕین و قوربانی
قوربانی نازناویكە دەدرێ بە كەسێك كە خۆی دەكات بە فاكتەری گۆڕینی دۆزێكی خراپ بە باش و خۆی هیچ دەستكەوتیكی نیە بەڵكو گەل و نەتەوە كەڵك لە قوربانیەكەی وەردەگرن. مرۆڤی كورد لە پیناو نیشتمان و نەتەوەكەیدا زۆر ئامادەی قوربانیە.

دوو نەوەی بێ ئایندەی میسری .قاهیرە 2010 فۆتۆ چنگیانی

تا ئیستا قوربانیەكانی كورد بۆن بە قوربانی بەرژەوەندی دوو خیزانی(پیس) و دوو دەسەڵاتی مافیای كوردی . بۆیە پیویستە خاوەن هەستە قوربانیەكان بە ئاگابن خۆیان بكەن بە قوربانی كیشەیەك كە پیش گشت شتێ دەسەڵاتی مافیا كوردی (بخاتە زبڵخانەی میژووە) قوربانی ئیستای ناو شارەكانی كوردستان وەك قوربانی پیشمەرگە بەریزەكانی شاخ نیە . جاران لە شاخیك و لە ئامیزی چەند دییەكدا ناوی شەهیدیكی نەبەز دەبوو بە داخی دانیشتوانی. ئیستا ئەگەر پاڵەوانیكی وەكی سەردەشت و سۆران و مام ستار لەلایەن تیرۆرستە كوردەكانەوە تیرۆربكرین؟ نەك شارەكانی باشوری كوردستان گشت میدیای جیهان دەنووسێ ( تیرۆرستەكانی جەلال و مەسعود) بوون.
ساڵی 1963 شۆڕشگیر و ریفۆرمخوازی ڕەشی ئەمەریكی (مارتن لۆتەر كینغ) ووتاریكی خویندەوە تیدا داوی یەكسانی مافی ڕەش و سپی لە ئەمەریكادا دەكرد. ساڵی 1968 كوژرا. بەرهەمی خەباتەكەی (مارتین لۆتەر كینغ) هەڵبژاردنی ( ئوباما)ی ئیسلام و پێست ڕەش بوو بە سەرۆكی ئەمەریكی.

بیكارەكانی میسر .... فۆتۆ خوازیار

لەساڵی 2009 (110) مرۆڤی كورد بە گوللە كوژراون.189 ئافرەت سوتاون و مردوون یانی 299 كەس قوربانی سیستەمی مافیای جەلالی و مەلایین + 4 لە تونس ژمارەی قوربانیەكان نەگەیشتە 200 كەس رژیمیان گۆڕی.
هیچ گۆڕینێ بێ قوربانی نیە. ئەگەر گۆڕین ئیستراتجێتیكی تووكمەی هەبێ هیچ قوربانیەك بێ بەرهەم نییە

هیچ شتێك بەبێ توندوتیژی جەوهەری لە میژوودا نەگۆڕاروە (كارل ماركس)
جەنگ دیاردەیەكی سیاسیە , سیاسەتیش وێنەیەكە لە جەنگ (میكافیلی)
جەنگ لەو كاتەدا ڕەوایە كە پیویستە ( كلۆدیۆس پۆنتیۆن )
كەواتە ڕاپەرینی رادیكاڵانەی دیموكراتیانەی كوردەكان دژی دوو خیزانی مافیا و گۆرینی سیتەمی ژیان و سیاسەت پیویستە. با مرۆڤی كورد وەك مرۆڤ بژی نەك ئاژەڵ .

سەرچاوەكان:
1:
گۆڤاری دێر شبیگل َ ساڵی2007 ژمارە Die gekaufte Revolution. 10
90Jjahren Wie Kaiser Wilhelm 2 . Lenins Oktoberrevolution finanzierte. Vor

: 2
Mit der lwaffe zur Weltmacht . 2: F.william Engdahl

:3
Der Krieg im Dunkeln. Udo ULFKOTTE..... Eichborn 2006

:4
ئاوێنه‌ رۆژی 2010 05 20


سان پیترسبۆڕگ 07.02.2011

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)