کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵەبانی.. لە نزار خەزرەجیەوە تا سوڵتان هاشم وتاریق ڕەمەزان!!

Monday, 25/07/2011, 12:00


بەشی یەکەم.
بیرتان نەچێ کە هێنانی پاسدار بۆ سەر کەرکوک ، ئەنفالی گەرمیانی لێکەوتەوە، وەک چۆن پێش ڕەوی پارتی بۆ سەر حاجی ئۆمەران ئەنفالی بارزانیەکانی لێکەوتەوە..
ئایا تاڵەبانی و جەلالیەکانی دورو بەری دەزانن کە سوڵتان هاشم کچە گەورەکەی لە خۆشەویستی بۆ شاڵاوەکانی ئەنفال ناو ناوە ئەنفال؟؟
چەند سەردێڕێک لە لێدوانەکانی تاڵەبانی لەمەڕ هەر سێ دۆسیەی تاوانبارانی هەڵەبجەو ئەنفال.
یەکەم: لەکاتی دادگایی کردنی نزار خەزرەجی لە دادگا باڵای تاوانەکان لە دانیمارک، سەڕای ناردنی دوو نامەی پشتیوانی بۆ ناو دۆسیەکەی لەهەمان کاتیشدا تاڵەبانی لە وڵاتی کوەیت بوو لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی کوەیت، ڕاشکاوانە ووتی کە گوایە نزار خەزرەزی پەیوەندی بە جەنابیەوە هەبوەو هەوڵی دادگایی کردنیشی خستە پاڵ بەعسیەکان و سەدامیەکان .
دووەم: لەسەر دۆسیەی سوڵتان هاشم، تاڵەبانی وەک ڕێگری یەکەمی نەسەپاندنی سزاکەی دێت.
لەیەکەم لێدوانێدا لە فرۆکەخانەی سلێمانی لەکاتی گەڕانەوەی لە بەغدا، لەبەردەم تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، نەک بەرگری کردنەکەی دوبارە کردوە بەڵکوو بە ئەستێرەیەکی نایابی سوپای عێراقی ناو برد!!
سێهەم، چاوپێکەوتنەکەی تاڵەبانی لەگەڵ کەناڵی ئەلعەربیە، ڕاشکاوانە بەرگری لێ کردو وتی: انا چد اعدام سولتان هاشم ، چاوپێکەتنەکەی وەک دیکۆمێنتێکی مێژوویی ماوە.
هەوڵەکانی تاڵەبانی بۆ ڕازی کردنی لایەنی سونەکان پارێزگاری کردن لە کورسیەکەی بەغدای وای کرد کە تاکوو ئێستاش کەیسی سوڵتان هاشم بەهەڵپەسێراوی بمێنێتەوە. بەڵام ئاخۆ تاسەر ئەمەی بۆ دەچێتە سەر، بێ گومان نا!
جارێکی تر ئەم دۆسیەیە لە پەرلەمانی عیراق کێشەی سیاسی و یاسایی دروست کردوەو بەشێکی زۆر شیعەکان لەگەل سەپاندنی سزاکەی سەر سوڵتان هاشمن، لیستی گۆڕانیش ڕۆڵێکی ئیجابی دەبینن لەم دۆسیەیەدا. بەڵام پێم خۆشە کە یەک ڕاستی بیر برادەرانی لیستی گۆڕان ئەندام پەرلەمانەکانی عێراقی بهێنمەوە کە ئێمە لەساڵی ٢٠٠٧ وە کار لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکەین و لە پەیوەندی کردن بەداداگای باڵای تاوان و هەڵدانەوەی لاپەڕەی دۆسیەکەی تەنانەت ئیفادەکەشی، کەلەخوارە دەیبینن..
فەرموون لەگەڵ ئەم لێداونەی ساڵی ٢٠٠٧
سوڵتان هاشم بەقەدەر تاڵە موویەک پەیوەندی بەسەرکردایەتی کوردەوە نەبووە!؟
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، له‌کاتێکا هه‌موومان له‌به‌ر ده‌م هێرشی ناڕه‌وای له‌ ئان و ساتی داگیرکه‌ری تورکیاو تۆپبارانی به‌رده‌وامی تۆپخانه‌کانی ئێران و، بێ هه‌ڵوێستی له‌ڕاده‌ به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ باشوری کوردستان..
پاش کۆمه‌ڵێ هه‌وڵی بێ پسانه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک بۆ به‌دوا چوونی دۆسیه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال، له‌ڕێگای نوێنه‌ری تایبه‌تی نا‌وه‌ندی چاکه‌ وه‌ تونرا په‌یوه‌ندی بکرێت به‌ دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌به‌غداو کۆمه‌ڵی زانیاری ورد، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانباران هه‌ر یه‌که‌ له‌ عه‌لی کیمییایی و سوڵتان هاشمی تاوانبار به‌ده‌ست بێن..
سه‌رچاوه‌یه‌کی لە دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له‌به‌غدا که‌ نه‌یوێست ناوی ئاشکرا بکرێت ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ نوینه‌ری ناوه‌ندی چاک د:ا..
سوڵتان هاشم هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی له‌ دوورو نزیکه‌وه‌ به‌ ئۆپۆزسێونه‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ تایبه‌تی ئۆپۆزسێۆنی کوردی وه‌ک سه‌رکردایه‌تی کورد بانگه‌شه‌ێ بۆ ئه‌کات. له‌دڕێژه‌ی ئه‌و پرسیارو کێشانه‌ی که‌ رووبه‌ڕووی سوڵتان هاشم بوونه‌وه‌، به‌ درێژایی وه‌ڵامه‌کانی و به‌رگری له‌ خۆکردنیدا له‌ تاکه‌ شوێنێکیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ناکات که‌ به‌قه‌ده‌ر تاڵه‌ موویه‌کیش په‌یه‌ندی هه‌بووبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکیش هیچ بوونێکی نیه‌ که‌گوایه‌ ، سوڵتان هاشم پێشتر په‌یوه‌ندی کردوه‌ و هاوکار بوو بێت بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس، ئه‌گینا له‌کاتی ئیفاده‌ وه‌رگرتنی
کاتێ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ دروست کراوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و سی ئای ئه‌ی باشتیرین و به‌هێزتری به‌ڵگه‌ ئه‌بوون بۆ دۆسیه‌که‌ی ،هیچ نه‌بێ بۆ سووک کردنی سزاکه‌ی؟؟؟

سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند سوڵتان هاشم له‌کاتی وه‌ڵامی پرسیارو ڕووبه‌ ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی که‌سێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز بووه‌ له‌چاو عه‌لی کیمیایی و باقی تاوانبارانی ترا، تاکه‌ به‌رگریه‌ک که‌خۆی کردبێ ووتوویه‌تی من خراپه‌ی کوردم نه‌کردووه‌ ئه توانن له ئه‌فسه‌ره‌ کوردانه‌ بپرسن که‌گه‌ڵ خۆیا له‌سوپای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس گونده‌کنی کوردستانیان وێران کردوه‌و به‌شداری ئه‌نفالیان کردوه...
به‌کوردیی و به‌کورتی سوڵتان هاشم هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ نه‌بووه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ش له‌به‌ر زیان پێگه‌یاندی که‌یسی ناوبراو نه‌یوێست چی تر ڕوون کردنه‌وه‌ بدات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند ، له‌سیداره‌دانیان شتێکی حه‌تمیه‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ حکومه‌تی مالکی تا ئێستاش سووره‌ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای سه‌پاو به‌سه‌ریاندا.
له‌کۆتایی قسه‌کانی سه‌رچاوه‌که‌ی دادگای باڵای تاوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد لێدوانه‌کانی ئه‌ودوایه‌ی سرکردایه‌تی کورد هه‌موومانی تووشی سه‌رسوڕمان کرد، چونکه‌ ئێمه‌ له‌نزیکه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ ئاگامان له‌ڕه‌وتی روداوه‌کانه‌ له‌نزیکه‌وه‌ ئه‌زانین که‌تاوانباران چه‌ند زه‌لیل و ڕیسوان و چی ئه‌ڵێن. ئیفاده‌کانی تاوانباران و لێدوانه‌کانی سه‌رانی کورد ئاسمان ڕێسمانیان فه‌رقه‌؟؟؟؟
بابەتی دووەم لەسەر هەمان تەوەرە
تاڵەبانی دەرگای لێداونی بۆ هەموان کردوە فەرموون لەگەڵ لێدوانەکانیان..
سوڵتان هاشم هه‌ڵوێستی دۆست و نه‌یارانی!؟
مالیكی: ئه‌گه‌ر ‌سوڵتان هاشم له‌سێداره‌ نه‌درێت واز له‌پۆسته‌که‌م ده‌هێنم.
رایان كرۆكه‌ر: سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار داوای‌ ئازادكردنی‌ سوڵتان هاشمی‌ وه‌زیری‌ پێشووی‌ به‌رگری‌ عێراق ده‌كات كه‌یه‌كێكه‌ له‌تاوانبارانی‌ ئه‌نفال.
بارزانی / دكتۆره‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی ده‌م و دانی له‌نه‌مسا پێی ووتوو بوو‌ هیچ نه‌ڵێ لەمبارەیەوە،تێبینی لەم کاتەدا بارزانی لە وڵاتی نەمسا خەریکی چارەسەری دانەکانی بوو.
په‌رله‌مانی كوردستان/ هێشتا هیچ ته‌وجیهاتێكمان لۆ نه‌هاتیه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كێشه‌ی شوقه‌ كڕینه‌كه‌شمان هه‌رماوه‌، نۆ ملیۆنی هین به‌شی چی ده‌كات، پاشان سوڵتان هاشم کەی کێشەی ئێمەی ئەندام پەلەمانە.

عه‌باس بایز باڵوو/ له‌ عاره‌باندا پیاوی ئاوا به‌شه‌ڕه‌فی تێدا نیه..‌!!
چاوپێكه‌وتنی عه‌باس له‌گه‌ڵ میدیا ڕۆژی ٣١.١٠.٢٠٠٦

سه‌رۆكی حكومه‌ت/ له‌به‌ر گرێ به‌ستیه‌ نه‌وتیه‌كان فریای ئه‌وشته‌ بچووكانه‌ ناكه‌وێت..
تارق هاشمی/ له‌كاتی وه‌رگرتنی مه‌دالیای عومه‌ری خاوه‌رلە هەڵەبجە ووتی: خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن كه‌ داوای له‌ سێداره‌ دانی سوڵتان هاشم بكه‌ن..

جه‌مال عه‌بدوڵا/ حكومه‌تی هه‌رێم بێ لایه‌نه‌ خوا ڕاوه‌ستاوی بكا
عه‌دنان دلێمی/ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی به‌نده‌ به‌ پرسی سوڵتان هاشمه‌وه‌
دادوه‌رو پارێزه‌رانی كوردستان/ باسوڵحی عه‌شایه‌ری بكه‌ین
ناوه‌ندی چاك/ داوای یاسایی له‌سه‌ر تاڵەبانی تۆمار ده‌كات.
عه‌لی مه‌حمود/ ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌سه‌ر سوڵتان هاشم جارێك بدرێته‌ دادگا ، ده‌بێ كاك مسعود ١٨٢هه‌زارجار بدرێته‌ دادگا له‌سه‌ر داڵده‌دانی جاش و ئه‌نفالچیه‌كان!!
مناڵێكی گەرمیانیش کە هەموو کەسوکارەکەی ئەنفال کراوەو تەنیا لای پیرە نەنکەی دەژیت له‌م ده‌شتی گه‌رمیانه‌ ئه‌م به‌هاره‌ گوڵێكی حاجیله‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ په‌ڕه‌كانی لێ ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ سوڵتان هاشم له‌ سێداره‌ ده‌درێ .. نادرێ، ده‌درێ نادرێ دواپه‌ڕ نادرێ ده‌رده‌چێ و پاشماوه‌ی گوڵه‌ حاجیله‌كه‌ به‌ هه‌موو تووڕه‌یه‌وه‌ توڕ هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵی به‌سه‌ری مامه‌ ده‌بێ له‌سێداره‌ بدرێ...
نەشیروان مستەفا / دوای بیست ساڵی تر كاتێ بیره‌وه‌یه‌كانی خۆی نووسیه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی هه‌موانمان بۆ ده‌كات.
تكایه‌ چاوه‌ڕێ بن، ٢٠ ساڵ وه‌ك پێچی مێزه‌رێكه‌ هه‌روا ده‌كه‌ی دێت و تێده‌په‌ڕێ

مه‌حمود ڕه‌زا/ لایه‌نه‌ سیاسی و یاسایه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ لێك داوه‌ته‌وه‌ جێگای ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌له‌خواره‌وه‌ لینكه‌كه‌ی ده‌بینن.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی تاڵەبانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ مێژوویه‌دا
تاڵەبانی ئاوا دەفەرموێ..
من پێش هه‌موو كه‌سێك، به‌ڕۆژی ڕووناك ڕام گه‌یاندوه‌ دژی سزای ئیعدامم بۆ سوڵتان هاشمم!! ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ شایه‌نی له‌ سێداره‌دان نیه‌، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێزو نایاب بوو
ئه‌گه‌ر ئیعدامی ئه‌و له‌سه‌ر ئیمزای من وه‌ستابێ هه‌رگیز ئه‌و ئیمزایه‌ ناكه‌م
ئه‌گه‌ر مه‌رسوومی كۆماری بۆ ئیعدام كردنی سوڵتان هاشم پێویست بێ، به‌دڵنیایه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌و سێیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌سمان ئیمزای ناكه‌ین.
من دژی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌رانی عێراقیم ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌كوردستان و شوێنه‌كانی تر تاوانیان ئه‌نجام داوه.‌


په‌ندێكی كۆنی پێشینان هه‌یه‌ ده‌ڵێ چی بچێنی ئه‌وه‌ش ئه‌دوریته‌وه، كاتێك مام جه‌لال له‌چه‌ندین بۆنه‌و چاوپێكه‌وتن له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنا ڕاشكاوانه‌ به‌رگری له‌ تاوانبارانی به‌شدار بووی ئه‌نفال ئه‌كات، به‌ ئه‌ستێره‌و نیشتیمان په‌وه‌رو خه‌ت مایل وته‌نزیمیان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات، ئه‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكات، خه‌ڵكانێك هه‌بن بێنه‌ ده‌نگ، ده‌بوایه‌ پێش هه‌موو كه‌س یاسا ناسان و پارێزه‌ران هاتبانه‌ قسه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، لێ كه‌س هیچی نه‌وو‌ت،
به‌نده‌ له‌دوو ووتاری جیاوازو، هه‌ردووك جاریش پاش په‌یوه‌نی كردنم به‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌ به‌غدا، من وه‌ك كه‌سوو كاری قوربانیان و هه‌م وه‌ك به‌رپرسی كه‌یسی جاش و ئه‌نفال چیه‌ كورده‌كانی به‌شدار بووی ئه‌نفال له‌ناوه‌ندی چاك، له‌هه‌ردوو به‌دوا چونه‌كه‌مداو ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و دادوه‌ره‌ی ئیفادی هه‌م له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی مام ‌و
هه‌م له‌ عه‌لی كیمیایی وه‌رگرتووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك ناكه‌ن كه‌به‌ ئۆپۆزسێۆنی عێراقی و كوردی و ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ بوو بێت..
ئه‌ی چۆن به‌ڕیزی سه‌ۆک کۆمار ‌ ئه‌و شانۆگه‌ریه‌یان بۆ دروست ئه‌كات نازانم!!
سه‌رۆک کۆمار‌ به‌ كوردی ده‌یه‌وه‌ێت پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ی نیشتیمانی له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا جێ به‌جێ بكا له‌سه‌ر دۆزی كوردو ئێسك و پروسكی زیاتر له‌سه‌دوو هه‌شتا هه‌زار ئه‌نفال كراو..سه‌رۆك به‌و ‌شێوه‌یه‌ دڵسۆزو كارامه‌مان هه‌بێت نه‌ك هه‌ر وڵاتانی دراوسێ نه‌یارمان بن هه‌موو دونیاش دژمان بێت، باكمان چیه‌!!
سه‌یری جیاوازی سه‌رۆک وه‌زیران وسه‌رۆک کۆماربکه‌ن بكه‌ن،
مالكی ده‌ڵێت : واز له‌پۆسته‌كه‌م ده‌هێنم ئه‌گه‌ر سزاكه‌ جێ به‌جێ نه‌كرێ..خۆ پۆسته‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ مام جه‌لال‌ جیاوازی زۆریشی هه‌یه‌ خۆشی به‌شێكه‌ له‌م پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێ له‌به‌رده‌م ڕای گشتی شیعه‌كاندا شكست بهێنێ،، ئه‌وه‌ مێژووه‌ سبه‌ی له‌هه‌ر ئاڵوو گۆڕێكا ئه‌كه‌وته‌ به‌ر تانه‌و شكستی سیاسی...
كه‌چی مام نه‌ ڕای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ ئاهو هه‌ناسه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كان به‌هه‌ند ده‌گرێ و له‌پێناو مانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌یدا هه‌موو شتێ قبوڵ دەكات..
سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كۆمه‌ڵێ نووسه‌رو چاودێری بێ چاویلكه‌ به‌رگری له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی تاڵەبانی ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جار نكوڵیش له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه ‌مامه‌ وای گووتبێت.
دوا كه‌سیش.،
فریاد هیرانی/ که‌ڕه‌نگه‌ له‌ترسی نان بڕینه‌كه‌ی ده‌ڵێ مام جه‌لال گه‌وره‌ی هه‌موو لایه‌كه‌و بۆخۆی باش ده‌زانی چی ده‌كات!!

بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌..


http://www.jiwar.eu/witar.php?id=49
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=2755&Itemid=234

http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=5947&cat=2




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە