کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بلێسەى جەبار فەرمان ئەندام سەركردایەتییەكى تەزویر!

Friday, 17/01/2014, 12:00

1577 بینراوە


سێهەمین كۆنگرەى یەكێتى لەساڵى 2010 كەلە سلێمانى ئەنجامدرا بۆ هەندێ كەس بوو بە خێر و وەك دەڵین بازەكە بەسەریەوە نیشتەوە ، یەكێك لەو كەسانەى كەپێشتر ئەندامى سادەش نەبوو لەنێو رێكخستنەكانى یەكێتى بڵێسە جبار فرمان بوو كەچى لە پرێكدا كرا بە ئەندامى سەركردایەتى!
بەبریارێك لەلایەن بنەماڵەى مام جەلالەوە خرایە نێو لیستى كاندیدانى سەركردایەتى چونكە خوشكەكەى بەنێوى كلپە ژنى یەكێك لەكوڕەكانى شێخ جەنگى براى مام جەلال، سەرەراى بەخشینەوە و ئیمتیازات و پەیمانی زۆر بە ئەندامانى كۆنگرە لەلایەن بنەماڵەى تاڵەبانیەوە تا دەنگى پێ بدەن، بەڵام بلێسە جبار فرمان وەك لەبەڵگەكەى خوارەوە رونكراوەتەوە بە (287) دەنگ لەگەڵ د.رێواز فایەق یەكسان بوون لە ریزبەندى (42) هەردوكیان وەك یەك دەنگیان هێنابوو بەهەموو پێوەرێك دەبوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرایە لەنێوان هەردووكیان بەڵام بەبریارێك لە لایەن بنەماڵەى تاڵەبانیەوە.
بلێسە كرا بە ئەندامى سەركردایەتى ود. رێواز رەوانەى ماڵەوە كرایەوە ئەم راستیە
هەموو ئەندامانى كۆنگرەى پێشوو وەك من دەیزانن .
لە هەموشى سەیرتر پروپاگەندەى ئەوە دەكات گوایە ماجستێرى هێناوە و جگە لەزمانى كوردى چەندین زمانى زیندوى تریش دەزانێت ! بەڵام نەک زمانی دیکە باش نازانێت، تەنانەت كوردىیەکەشی تەواو نییە، تەماشای پەیجەکەی بکەن لە فەیس بوکدا بزانن بە چ زمانێکی سەقەتی کوردیی دەنووسێت، ئەوجا دەزانى چەند بەسەقەتى بابەت بلاو دەكاتەوە !
راستە بۆ ماوەیەك لەئەلمانیا ژیاوە ئەو كاتانەى منداڵانى كورد لە كوردستان لەساڵى نەوەدەكان نان نەبوو بیخوات ئەم لە خۆشترین شارەكانى ئەوروپا رایدەبوارد ! بەڵام نەیتوانىوە فێرى زمانى ئەڵمانى بێت چ جاى ئەوەى بروانامەى هەبێت ، تەنانەت بروانامەى شەشى ئامادەیشى نیە !؟جگە لەمانەش ئامادە نییە بۆتەنها شەوێك لە خانەقین بمێنیتەوە وەك ئەوەى خۆى وهاوشێوەكانى لە نێو شارى سلێمانى زۆر خۆشەویست بوون!
خوێنەرى خۆشەویست كادر و لایەنگرانى یەكێتى تەماشا بكەن كێ بووە بە سەركردەتان وچارەنوسى ئێوە دراوەتە دەست كێ!
لەگەرمەى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانى كوردستان لە 7 \ 11 \ 2013 لە جیاتى ئەوەى چەند ماڵێكى زویرى یەكێتى بەسەركاتەوە ودەست بێنى بەسەر كوروكچى شەهیدا كەچى چوو بۆ خانەقین دەیان ملیۆن دۆلارى لەساڵانەى باوكیدا سەرف كرد و دەیان سەركردەو كادیریشى رووگیر كرد لەگەلێ بچن ، راستە باوكى یەكێك بوو لەسەركردەكانى یەكێتى كەس نكوڵى لەوە نیە بەڵام ئایا بەرژەوەندى یەكێتى گرنگتر بوو یان ساڵانەى كەسێك !
یەكەم ئیشى دواى ئەوەى وەك ئەندامى سەركردایەتى دەست بەكاربوو لە ئیدارەى مەكتەبى سیاسى كردنى نوسراوێك بوو بۆ ئەنجومەنى وەزیران تا خۆى و هەندێك لەئەندامانى سەركردایەتى بە پلەى وەزیر خانەنشین بكرێن وهەموو ئیمتیازاتێكى ئەوان وەربگرن ، پاشان ئوتومبێلى تاهو و ڤیلاو سەفەرى ئەلمانیاو شەرابى هەزار دۆلاریش لەولاوە بوەستێت!
باسى كاروانى مێردى ناكەم كەلەسەر دزى سەدان هەزار دۆلار ئەمرى گرتنى بۆ دەرچوو ، لەكاتى خۆیدا رۆژنامەى ئاوێنە بەدواداچوونى بۆ كردوە پێویست ناكات من لەسەربدوێم .
جاران حسن كوێستانى و برایم عەزۆ و ئارام وشەهاب سەركردایەتى یەكێتى بوون ئێستا بڵیسە جەبار فەرمان....!
ئەمەش ئەنجامى دەنگدانى سێ هەمین كۆنگرە

سس
مام جه‌لال - سكرتێریی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی
به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی


ریزبه‌ندی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان
1. هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د (1070) ده‌نگ
2. حاكم قادر حه‌مه‌جان عه‌زیز 919) ده‌نگ
3. دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د 884) ده‌نگ
4. مه‌حمود سه‌نگاوی 830) ده‌نگ
5. مه‌لا به‌ختیار 772) ده‌نگ
6. عیماد ئه‌حمه‌د 765 ده‌نگ
7. فریاد ره‌واندوزی 750 ده‌نگ
8. عه‌دنان موفتی 707 ده‌نگ
9. شۆڕش ئیسماعیل 695 ده‌نگ
10. هه‌رێمی كه‌مال ئاغا 693 ده‌نگ
11. شاڵاو كۆسره‌ت 639 ده‌نگ
12. ئازاد جوندیانی 608 ده‌نگ
13. حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید 607 ده‌نگ
14. مسته‌فا چاوڕه‌ش 604 ده‌نگ
15. سامان گه‌رمیانی 598 ده‌نگ
16. ئه‌رسه‌لان بایز 578 ده‌نگ
17. جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا 549 ده‌نگ
18. ئارێز عه‌بدوڵا 548 ده‌نگ
19. سیروان كوێخا نه‌جم 531 ده‌نگ
20. رزگار عه‌لی 529 ده‌نگ
21. عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا 516 ده‌نگ
22. شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری 510 ده‌نگ
23. دكتۆر نه‌جمه‌دین 485 ده‌نگ
24. ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا 484 ده‌نگ
25. سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ 480 ده‌نگ
26. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد 467 ده‌نگ
27. محه‌مه‌د وه‌تمان 466 ده‌نگ
28. بێگه‌رد دڵشاد 462 ده‌نگ
29. ئاڵا ته‌حسین تاڵه‌بانی 456 ده‌نگ
30. خالید شوانی 455 ده‌نگ ده‌نگ
31. حه‌سه‌ن نوری "وه‌ستا حه‌سه‌ن" 451 ده‌نگ
32. ئاسۆ ئه‌ڵمانی 441 ده‌نگ ده‌نگ
33. هه‌ڵۆ پێنجوێنی 438 ده‌نگ ده‌نگ
34. وه‌ستا ره‌سوڵ 436 ده‌نگ ده‌نگ
35. عومه‌ر فه‌تاح 426 ده‌نگ ده‌نگ
36. حامیدی حاجی غالی 461 ده‌نگ
37. د. جوان ئیحسان401 ده‌نگ
38. په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌ 387 ده‌نگ
39. وه‌سفیه‌ بن وه‌یس 342 ده‌نگ
40. په‌روین بابه‌كر 311 ده‌نگ
41. نه‌رمین عوسمان 311 ده‌نگ
42. بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان 287 ده‌نگ

ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی:
له‌تیف شێخ عومه‌ر 422 ده‌نگ.
ره‌هبه‌ری سه‌ید ئیبراهیم 415 ده‌نگ
جه‌میل هه‌ورامی 401 ده‌نگ
به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ 400 ده‌نگ
رێواس فایه‌ق 287 ده‌نگ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)