کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد تاڵەبانی و بانگەشەی یەكێتی

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


ھەر لە گەڵ یەكەم تروسكەی بانگەشەی ھەڵبژاردن ھاوپەیمانێتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان نەما، ھەركەس ھەوڵی ئەدا قاچەكورسییەكی دەسكەوێت لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی تر چەششششش. لە ھەموو سەیرو سەمەرە تر كڵاوەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ پارتی، قوباد تاڵەبانی داوای لە حكمەت بامرنی كردبوو یارمەتی دەنگ دەران بدات لە رۆژی دەنگدان بە بیانۆی ئەوی حیكمەت بامرنی كەسێكی بێ نەفەسە و كابرایەكە خەڵكی ڕێزی لێدەگرێت بەتایبەتی لە ناو جەماوەری پارتی بە ھۆی ئەوەی نوێنەری پارتییە لە ئەمریكا. ھەروەھا قوباد تاڵەبانی داوای لە حیكمەت بامرنی كردبوو بە ھۆی ئەوەی قونسلی عێراقیە لە واشنتۆن ،پاسپۆرت بۆ ئەو كەسانە دەربكات كە دۆكیومێنتی عێراقیان نییە بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن لە ماوەی ئەو 3 رۆژە، ئەم كارە بە پیرۆز ھەڵئەسەنگێنین چونكا بۆ مەبەستی بەرزكرنەوەی ژمارەی كوردە لە ئەمریكا لە كاتێكدا عەرەبەكان بە ھەموو شێوەیەك ڕێگری دەنگدەرە كوردەكانیان دەكرد. بەڵام ئەمە وای كرد ساحە بۆ قوباد تاڵەبانی چۆڵ بێت بۆ بانگەشە كردنی بۆ یەكێتی، ھەر دەست بەجێ پارەی حكومەتی (میلەت) ی ھەڵرژاند بۆ دەستكەوتنی دەنگ بۆ باوكی، لە لایەك نانی بۆ خەلك دەكری و ئوتێل و پاس و ھتد... لە لایەكی ترەوە ھەرەشەی لە خەلك ئەکرد دەبێت خۆیان ساخ بكەنەوە یان یەكێتین یان پارتین، ئینجا وەعدی بەتاڵ و پۆستی خەیاڵی. بۆیە ئێستا قوباد تاڵەبانی دڵی زۆر خۆشە چونكە گۆڵی لە پارتی كردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە