کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


(خویندنەوەیكی رەخنەیانە بۆ ڤستیڤاڵی شانۆی پەروەردەی كەلار)

Saturday, 16/03/2013, 12:00


لەشاری كەلار ڤستیڤالی شانۆی پەروەردەیی كەلار لەرۆژانی 12تا15/3/2013 بەرێوەچوو لە هۆلی وەرزش و لاوان و هۆلی بۆنەكان كە 12 كاری شانۆی نمایش كرا ، كەبەرهەمی بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر و وەرزش ولاوانی گەرمیان بوو بەهاوكاری بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان.
لەناونیشانی ئەم ڤیستیڤاڵەدا دیارە كە ئامانجی گرنگیدانە بەلایەنی پەروەردە و گەشەپێدانی هونەری شانۆ لە شارەكەدا . دەستپێكی ڤستیڤاڵ لە هۆڵی وەرزش و لاوان بوو چاوەرێ بووم بینەرێكی زۆری لێبێت و بەشێكی زۆری خوێندكاران و مامۆستایانی قوتابخانەكان لەوێ بن چونكە یەكەم ڤستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەی ناوچەكەیە , بەڵام كەگەشتمە پێش هۆلەكە و هەستم كرد بینەرێكی كەم ئامادەبووە پرسیارێكی جدیم لادروست بوو ئایە هۆكاری ئەمە چیە ؟
رۆشتمە ناو هۆڵ و لەناوەراستی هۆڵەكە دانیشتم بەئامانجی بینینی یەكەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی پەروەردەی لەناوچەكەدا كەئاوات و ئومێدی زۆری من بووە لەرابردوودا بەم ناوچە ستەم دیدە ،
سەیری ریزی یەكەمی هۆڵەكەم كرد كەزۆرجار جێگای ئەو كەسە لەخۆبایی و چاكەت لەبەرانەیە كەلە شانۆ تێناگەن ، بۆیە لەپێشەوە دادەنیشن بۆ ئەوە هیچ نەبیت تێبگەن و كەمیك فێری شانۆ بن ، یان ئەگەر خەوتن لە تەختەی شانۆ وە نزیكن ئەكتەرەكان خەبەریان بكەنەوە، بەلام ئەوەی من بینیم ئەمرۆ لەم فستیفاڵەدا ئەوانیش ئامادەنەبوون ئەوەش بووە پرسیارێكی تر ؟
لەدەست پێكی ووتارەكانی ڤستیڤاڵ چەند وتارێك پێشكەش كرا پێویست ناكات ناوەرۆكی وتارەكان بنوسم چی بوون چونكە پێم وایە زۆربەتان ناوەرۆكی ئەو وتارانە ئەزانن ئەكەر یەك جار ئامادەی دەستپێكی ڤستیڤاڵێك بیت ئەوە بۆهەتا هەتایە ئاگاداری ئەوجۆرە وتارانە دەبن. من ئەو رێگایەم بری بوو بەئامانجی بینینی شانۆ بووم هۆڵەكە تاریك بوو منیش عەینەكەكەم لەگیرفانی چاكەتەكەم دەرهێناو كردەمە چاوم وە دەستم خستە سەركورسیەكەی پێشەوەم چاوم خستە سەر تەختەكە بۆ ئەوەی شانۆ ببینم چونكە بەلامەوەجێی بایەخە ، ئەم رووداوا لە ماوەی سێ رۆژدا لەژیانم دووبارە بووە من بەوشێوە بووم بینەری چەند شانۆیك بووم ، بەڵام ئایە چیم بینی ؟ ،
ئیستا بەخاڵ دەست دەخەمە سەر كەمووكورتیەكانی ..
1- نەبوونی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ ڤستیڤاڵ و بەرێكردنی بەشێوەیەكی سادە كەلەدستپێكی هەموو فستیڤاڵێك كۆنگرەیەك بۆروژنامەنووسان دەبەسترێت بەلام بۆ ڤیستیڤاڵی شانۆی پەروەردەی كەلار نەبەسترا .

2- نەبوونی دەلیلێك بۆڤستیڤاڵ كە بێنەران ئاگاداری تەواوی سێ رۆژی نمایشە شانۆكان بن ، لەجیاتی دەلیلی تەواوی ڤستیڤاڵ تەنها پارچە پەرەیەك بوو كەناوی كاستی شانۆكەی لەسەر بوو وە هەندیك كات هەڵەی تێدا بوو بەناچاری كاستی شانۆیی چاكیان دەكرد بەقەڵەمی خۆیان ، ئەمە جگەلەوەی كە كات و شوێن هەمیشە قابیلی گۆران بوو لەنمایشەكاندا ، من بەهۆی برادەرانمەوە ئەمزانی لەكۆی و كەی نمایش هەیە.
3- نەبوونی لیژنەكانی ڤستیڤاڵ وەكو(لیژنەی بالای ڤستیڤاڵ و لیژنەی پێشوازی و لیژنەی راگەیاند و لیژنەی هونەری) كە ئامانە تەواوی فستیڤاڵ بەرێوە دەبەن وە رۆڵی ئەمانە زۆر گرنگە لە هەموو فستیڤالێك
4- ئامانجی ڤستیڤاڵ ، یەكەم نمایشی شانۆیی (گۆدو لێرٍٍەیە) بوو كە لەڤستیڤاڵی شانۆیی پەروەردەیی نمایش كرا، ئەمە نەك هەر شانۆیەكی پەروەردەی نەبوو بۆ قوتابخانەكان بەڵكو شانۆیەك بوو سەر بە ستایلی پووچگەرایی (عەبەس)ی بوو كەئەمە پێچەوانەی ئامانجی ڤستیڤاڵ بوو چونكە وەكو هەمووان ئاگادارن ئەم ڤستیڤاڵە پەروەردەییە وە (ستایلی پووچگەرا) چی لە شانۆ و لە ئەدەبدا ئامانجی پووچی ژیانە وە قوتابی توشی بێ ئومێدی دەكات بەرامبەر ژیان ، ئەمە هەڵەیەكی كوشندەی ڤستیڤاڵ بوو كە گومانی خستە سەر تەواوی ئامانجە پەروەردەییەكەی چونكە نمایشەكان بۆ قوتابخانەكان بوو ، وەهەروەها بینەر و ئەكتەری شانۆییەكان خۆیندكار بوون ئەبیت دەقەكان پەروەردەی بن و لەئاستی فكری ئەوان بن نەك دەقی فەلسەفی كە زۆربەی نمایشەكانی فستیفاڵ بەهەمان شێوە بوون ، لەدەرهێنەرەكانم پرسی بۆ ئەم دەقانەتان هەڵبژاردووە دەیان وت ئەم دەقانە فەرز كراوە بەسەرماندا كە ئەبوایە لەم دەقانە ئیش بكەین كە لەناو چەند دەقیكی دیاریكراودا هەڵی بژیرین بۆ نمایش ، هەربۆیە بەهۆی هەڵە هەلسوكەوتكردن دەرهێنەر(تعامل مخرج) بە دەقەوە بەشێكی زۆری بینەران تێنەدەگەشتن چونكە خوێندكاری بنەرەتی بوون ، لەمنالێكم پرسی شانۆكە چۆن بوو وتی ببورە وەڵا من تێ نەگەشتم، بەلام شایانی باسكردنە سێ دەقی منداڵان و پەروەردەی تێدا بوو دەست خۆشیم بۆ دەرهێنەرەكانیان هەیە.
5- لیژنەی داوەری ڤستیڤاڵ ، سی بەرێز بوون كە (فاتیح باد پەروا و بەختیار جەلال و گۆران) كەهەمیشە نمایشە شانۆییەكات دەیانم بینی بەڵام ئاگادار بووم لەكۆتای شانۆیی (قردێلە) ئەیان ویست برۆنەوە واز لە دادوەری بێنن چونكە چەند بەڵگەیەكیان هەبوو بۆ وازهێنان لەدادوەری كەشایەنی نوسین نیە، من ئەمەم پێ كارەسات بوو چونكە بەس ئەوانم ئەبینی وەكو لیژنەیەك كارەكانی خۆیان بكەن. بەڵام نەرۆشتن تاوەكو كۆتای ڤستیڤاڵ ئامادەییان هەبوو.
6- بینەر لە ڤستیڤاڵدا ، بەشێكی زۆری بینەر شانۆكاران بوون واتا بینەری ئاسای كۆمەڵگا نەبوون ، كەئەكرا بینەران بەشێكی زۆری قوتابی و مامۆستا و بەرێوبەری قوتابخانەكان ئامادەییان هەبوایە چونكە بەرهەمی خودی قوتابخانەكانی خۆیانە وە ئەم كەموكورتیە دەگەرێتەوە بۆنەبوونی راگەیاندنێكی باش نەبوونی لیژنەی راگەیاندن لەڤستیڤاڵەكەدا بۆئەوەی ئامادەبن و بینەر بەشانۆ ئاشت بكەنەوە ،
هەروەها بینەر هەمیشە سەرلێشێواو بوو نەیدەزانی نمایشەكان لەكۆێن وچی كاتێكە، ئەوەش بەهۆی نەبوون دەلیلێك بۆ هەموو نمایشە شانۆیەكان بۆ ئەوەی بینەر كاتی خۆی رێك بخات لەگەڵ نمایشەكان وە بەرنامە رێژی بكات.
ئەم خاڵانە گرنگترین كەموكوریەكانی ڤستیڤاڵ بوون چگە لە كەموكورتی لەروناكی و مۆسیقا و نواندن چونكە بەهۆی نەبوونی هۆڵێكی شانۆی مۆدێرن ئاماژەم پێنەداوە ،
هیوادارم لەساڵی داهاتوو بەباشی ڤستیڤاڵی شانۆی پەروەردەی كەلار و بەرێوە بچیت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە