کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ پاش كۆنفراس ١٥٠ كادر له‌ پارێزگای كه‌ركوك وازيان له‌ پارتی هێناوه‌

Wednesday, 25/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ كه‌ركوك
دوا به‌ دوای كۆتايی هاتنی كۆنفراسه‌كانی پارتی له‌ سنووری مه‌كته‌بی سياسیی پارتی له‌ كه‌ركوك، زياترله‌ ١٥٠ كاديری پله‌ جۆراوجۆر وازيان له‌و حزبه‌ هێناوه‌ به‌هۆی ئه‌و ته‌كتول و ده‌سته‌گيریه‌ی كه‌ سه‌لاح ده‌ڵۆ به‌رپرسی سه‌ركردايه‌تی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامی داوه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سه‌ركردايه‌تی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ سه‌لاح ده‌لۆ برياری دابوو تۆڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی له‌ باڵه‌كه‌ی پاراستن بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ بنه‌سلاوه‌ ڕيسوايان كرد و بايه‌خيان به‌ نه‌جات حه‌سه‌ن دابوو ئه‌ويشيان ريسوا كردبوو ماوه‌ی زياتر له‌ ٢ ساڵ له‌ ماڵەوه‌ هێشتيانه‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ زۆر به‌ به‌رنامه‌ ڕێژانه‌ له‌ سنوری لقه‌كانی گه‌رميان و خانه‌قين و چه‌مچه‌مال و كه‌ركوك، به‌ هه‌وڵی كوتله‌كه‌ی زياتر له‌ ١٥٠ كاديری پاراستن له‌ كۆنفراسه‌كه‌ ده‌ركرده‌وه ‌و ماوه‌ی نه‌داون بۆ سه‌ركه‌وتووبن.
يه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی نه‌جات حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ باڵه‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی له‌ سنوری كه‌ركوك و گه‌رميان شكستيان پێ هێنراوە له‌لايه‌ن باڵه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سياسیيه‌وه‌.
سه‌لاح ده‌لۆ ئيستا له‌ هه‌وڵی ئەوه‌دايه‌ هه‌رچی دۆست و دائيره‌ و حاشيه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆيه‌تی له‌ ئيداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌ پله‌ و پۆستی گه‌وره‌ له‌ شوێنی ئه‌و كاديرانه‌ی پاراستن دابمه‌زرێنيت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌لاح ده‌لۆ زياتر له‌ ٢٠ ده‌فته‌ر دۆلار كه‌ نيوه‌ی به‌نهێنی له‌ فازيل ميرانی وه‌رگرتووه‌ بۆ شكست پێهێنانی كاديرانی پاراستن له‌و سنورانه‌.
ئيستاش قله‌ قله‌ كه‌واديری پاراستن له‌ سنورانه‌ بوونيان ماوه‌ له‌ بێ ده‌سته‌لاتيدا وازهێنانيان كردۆته‌ به‌رنامه‌ی خۆيان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە