کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەزیرى پیشەسازى(ویداد ئەرسەلان) تاكو ئێستا یەك ناوچەى پیشەسازیشى بۆ نموونە نەبینیوە

Thursday, 21/05/2009, 12:00

2145 بینراوە


هەرچەند هێندە باسى گەندەلى كراوە و خۆشم پێم خۆش نیە باسێكی ئاوالەیى بكەم هەندێ جار لە روانگەى ئابوورىیەوە و هەندێ جار لە روانگەى ئیدارى یان سیاسى یان كۆمەڵایەتى هەڵدەسەنگێنریت، بەڵام بابەتێكى دیارى وەكو گەندەلى كراوەو دووبارەبوونەوەى باسەكەش بە بابەتێكى ئاوالەیى هێشتا جێگاى چەندەها باسى لێوە دەمینێت.

زۆرم پێ سەیر بوو ماوەیەك بەر لە ئێستا بەختیار سەعیدى نووسەر بابەتێكى لە ژێر ناوونیشانى(وەزیرى ئاخر زەمان) بڵاو كردبوویەوە سەبارەت بە دەوام نەكردن و مەشغوول بوون بە كارەكانى تایبەتى خۆى و خانوو ساز كردن و نەدیتنى میوانى بیانى جگە لە كارەكانى پەیوەندیدارى خۆى ..........

و باسى لەمەش كردبوو كە دروستە وەزیرەكان لەسەر بنەماى تەوافوق دانراون و سیاسیانە بیر كراوەتەوە...... ومن كارم بەمەدا نیە بەڵام توخوا لەبەر گۆرى شەهیدانیش بووایە نەبوایە یەكیكیان لە وەزارەتى بەرهەمى كوردستان دانابوایە كە تەنها بۆ یەك جار لە ماوەى یەك كابینەدا تەنها یەكێك لە ناوچەكانى پیشەسازى لە هەرێم دیبوایە و سەردانى بكردایە. ئەرى كاك ویداد؟ ئەگەر تەمەنى كابینە تەواو بوو رۆژێك لە رۆژان لێتیان پرسى:

1- (تەنها لە سنوورى هەولێر زۆر دوور نارۆم بۆ سلێمانى و دهۆك) ناوچەى پیشەسازى باكوور یان باشوور یان مخموور یان سۆران لەكوێیە و چوویە؟ چى دەكەى ؟ وەلامەكەت ئەوەندە دەبیت بلێى: لەسەر زەوى خودایە.......... و هیچى تر.

2- ئەرێ تا ئێستا چوویەتە بەرێوەبەرایەتى پیشەسازى (هەولێر یان دهۆك یان سلێمانى) یت بینیوە؟ وەڵامى بەرێزت: ئایا ئەم بەرێوەبەرایەتىیانە هەن؟؟؟؟؟!!!!!!!!!

3- ئایا دەزانى چ جۆرە پیشەسازىیەك پەیوەندى بە وەزارەتەكەت هەیە؟؟؟ نە بە خوا نازانى!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

4- ئەرى!!! كاك ویداد قەت رۆژێك لە رۆژان لیتیان نەپرسیوە كە (ئازاد توتنچى) ى راوێژكار لە لاى بەرێزت لە كوییە؟ با من بیلێم (ئازاد توتنچى) پێشتر بەرێوەبەرى گشتى بوو و ئێستا مووچەى راوێژكارە و بەڵام لە كۆمپانیاى كەرتى تایبەت(شرق الاوسگ)یش بە 7000 دۆلار كار دەكات. بە چ یاسایەك؟ وەلامت نیە دەزانین كاك ویداد!!!!؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)