کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونکردنەوەیەک لەمەکتەبی پەیوەندیەکان کۆمەڵی ئیسلامیەوە، سەبارەت بەهەواڵێکی کوردستان پۆست

Thursday, 23/08/2012, 12:00




کوردستانپۆست ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و رووی خوێنه‌ره‌کان ده‌کاته‌وه‌، که‌ تێیدا هه‌واله‌که‌مان به‌ درۆ ناخاته‌وه‌، به‌ڵکو ره‌وا به‌ خانه‌نشینیی و وه‌رگرتنی موچه‌ و ئیمتازی دیکه‌ ده‌دات و به‌ مافی خۆیانی ده‌زانن، که‌ ده‌سه‌ڵاتی ناپاکیی کوردی پێیان ده‌دات، پرسیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا هه‌روه‌ک چۆن حه‌رامه‌ موسوڵمانێک پاره‌ له‌ ده‌ستی دزێک و داوێنپیس و درۆزنێک وه‌ربگرێت، ئایا به‌ هه‌مان شێوه‌ حه‌رام نییه‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌ کوردییه‌کان، که‌ خۆیان له‌ کوردستاندا به‌ نوێنه‌ری ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌که‌ی ده‌زانن، که‌چی له‌ملاشه‌وه‌ به‌ ناوی خانه‌نشینیی و مووچه‌. ره‌وا به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی دزراوی میلله‌ت ده‌ده‌ن.





سەبارەت بەهەواڵێکی کوردستان پۆست کەلە 18/8/2012 لەلاپەڕەی سەرەکی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە کە (سەرچاوەیەک لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووه‌، که ‌به‌رله ‌15 رۆژ یه‌کیتی له ‌ئه‌نجامی زیاتر توندوتۆڵ کردن و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل کۆمه‌لی ئیسلامی بریاریداوه‌، که ‌(1400) کادر و پیشمه‌رگه ‌و ژنانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی خانه‌نشین بکات و مووچه‌یان بۆ ببرێته‌وه‌.) لەو بارەوە ئێمە ئەم چەند ڕونکردنەوەیە بڵاودەکەینەوە :
1- ئێمە لەکۆمەڵی ئیسلامی هیچ زانیاریەکمان لەبارەی ئەو ژمارەوە نیە کە بۆ کۆمەڵی ئیسلامی خانەنشین بکرێت، لەکاتێکدا وەک مافی یاسایی خۆمان زۆرێک براو خوشکمان هەیە شایستەی خانەنشین کردنن.
2- پێمان وایە هەل و مەرجی سیاسی هەرێمی کوردستان وادەخوازێت کەلایەنە سەرەکیەکانی هەرێم زیاتر کۆبونەوەو هەماهەنگیمان هەبێت لەسەر پرسە چارەنوس سازەکان.
3- لەهەواڵەکەدا ناوی هەردوو بەڕێزان (کاک محەمەد حەکیم و کاک عبدالستار مەجید) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ هاتووە کەپێش 15 ڕۆژ لیستێک ناویان بەدەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کردووە، لەکاتێکدا هەردوو بەڕێزان لەپێش ئەو بەروارەو لەدوای ئەو بەروارەش لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانن و بەهیچ شێوەیەک دیدارو داواکاری و لیستی لەو شێوە پێشکەش نەکراوە.
4- لەکۆتایی دا ئێمە لەکۆمەڵی ئیسلامی لەپەیوەندیداین لەگەڵ هەموو لایەنە سەرەکیەکانی هەرێم و بۆ هەر دیدارو کۆبونەوەو پێشوازییەک لەهەر ئاستێکدا بێت وە خزمەت بەپرۆژەی چاکسازی بکات لەعێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەین.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
مەکتەبی پەیوەندییەکان


www.komalnews.net
Kurdistan Islamic Komal / Iraq
[email protected]
:
mob:+
+9647480107929
+9647501244851

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە