قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کان و پلانگێڕان ناتوانن ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو ڕاناگرن
Saturday, 29/01/2011, 12:00
لهسیستهمهنا دیموکراسیه‌کان دا که‌به‌زه‌بری خۆڕاگری و پشتیوانی جه‌ماوه‌ر ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستان ی میدیا و دهنگهئازادهکان خۆیان سه‌لماندووه‌و له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند و سه‌خت دان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌کانی دا، ههمیشهبهئاژاوهگێڕی ناوزه‌رد ده‌کرێن.
پیلانه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رکوت کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی نه‌یاره‌کانیان و کپ کردنه‌وه‌ی ڕق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له‌ڕێگای پیاوه‌کانی پاراستن و ده‌زگا سه‌رکوته‌کانیان ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ چه‌واشه‌کردنی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و گۆڕینی ئاراسته‌ی بیر و بۆچونه‌کانیان کۆمه‌ڵێك ئه‌فه‌ندی که‌م تا زۆر خوێنده‌واریان گرتووه به‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناڕه‌زاییه‌کان و داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌پلان و پلانگێڕی ئۆپۆزسیۆنی و دهستهشاراوهکان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
به‌دران حه‌بیب یهکێكهلهو قه‌ڵه‌م فرۆشانه‌ی ده‌سه‌ڵات. که‌له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌کانی پارتیدا خزێنراوهتهههندێك ماڵپه‌ڕه‌وه.
بهدڵنیاییهوهبهدران حه‌بیبه‌کان هێندهکاریگهر نین تاکو خۆمانیان پێوه‌سه‌رقاڵ بکه‌ین، به‌ڵام له‌ڕێگای نوسینه‌کانی ئهوانهوهڕاستی بۆچون و تێڕوانینه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌کانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، تاکو ڕسوایان بکه‌ین.
حه‌بیب له‌بابه‌ته‌که‌ی دا "ئازادی به‌رپرسیاره‌تییه" له‌دۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان ده‌دوێت کهنالهبارهبۆ یاسایه‌کی کراوه‌تری خۆپیشاندان، دێت میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن سه‌رکۆنه‌ده‌کات و ده‌ڵێت:"به‌ڕاستی مایه‌ی سه‌یر و سهمهرهپێهاتنهمیدیای كوردستان و ئۆپۆزسیۆنی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا داخواز له‌كوردستان ده‌كه‌ن یان باری لێ بار ده‌كه‌ن."
من له‌و باوه‌ڕه‌دام کهداخواز یه‌کان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بار لێ کردن نین له‌کوردستان، به‌ڵکو بار ههڵگرتنهلهسهر کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی کوردستان. کاتێك ده‌سه‌ڵات به‌پێوانه دیموکراسیه‌کان و له‌سه‌ر مۆدێلی وڵاتانی دیموکراسی شان بداته‌به‌ر ئه‌و یاسایانه، ئه‌وا خۆی له‌زۆر کێشه‌ی ناوخۆ ڕزگار ده‌کات و خۆی له‌وڵاتانی دیموکراتی هه‌نگاوێك یان چه‌ند هه‌نگاوێك نزیك تر ده‌خاته‌وه. به‌ڵام ئهمهماتماتیك و ئه‌ندازیاری نیهکهببێتههۆی دورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌هه‌مان ئهندازهله نێوان هه‌رێم و وڵاتانی نادیموکراسی دراوسێکان دا و چونهشهڕ و ململانێی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و وڵاتهنادیموکراتیانه.
به‌دران حه‌بیب ده‌ڵێت : " یاسایه‌ك له‌كوردستان ده‌ربچێ، به‌ده‌ردانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمانهنهك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر كهلهقۆناغێكی تردا ژیان به‌سه‌ر ده‌با. بێگومان بنه‌واگه‌لی ئازادیی مرۆڤ هه‌مان بنهواگهلهو لهشوێنێكهوهبۆ شوێنێك جیاواز نییه، ئهمهمامهڵهی تێدا نییه، به‌ڵام هه‌ر وڵاتێكیش بارودۆخی خۆی ههیهكهدهبێ لهیاساگهلی وی‌دا ره‌نگ بده‌نه‌وه." نوسه‌ر لێره‌دا خۆی دژ به‌خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گران سووك کردووه، به‌ئاشکرا دانی به‌وه‌دا ناوهلهپێناو بار و دۆخی گوزه‌ری و کاتی (ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی ڕاستیش بن)، بنه‌ماگه‌لی ئازادیه‌کانی مرۆڤ دهخاتهلاوهئهگهر چی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڵێت:" لهشوێنێکهوهبۆ شوێنێك جیاواز نییه، ئهمهمامهڵهی تێدا نییه." نازانم چی ئه‌و مافه‌ی داوهبهبهدران و ده‌سه‌ڵات ئاوا مامه‌ڵه‌ی هه‌رزان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه بکه‌ن؟.
من ته‌نها بیرم بۆ مافێك ده‌چێت که‌نوسه‌ر نایه‌وێت خۆی لێ نزیك بخاته‌وه‌و باسی بکات، به‌ڵام به‌و ئاراسته‌یه‌دا کارده‌کات. ئه‌وه‌ش مافی دهسهڵاتهکهبۆ خۆ پاراستن یان سنوردار کردنی ناڕه‌زایی ناوخۆ سه‌رجه‌م بنه‌ماکان پێشێل ده‌کات به‌بیانوی به‌رژه‌وه‌ندی کیانهکهمانهوه. ئه‌مه‌ش بیانویه‌کی نوێ نیه، درێژهپێدانینهریتێکی سیاسیه و له‌لایه‌ن سه‌رانی پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات و نوسه‌رانی پارته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی پێ ده‌درێت و به‌رده‌وام دهکرێتهوهڵام دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناڕه‌وایی و که‌م و کورتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و مۆڕاڵیهك. ئه‌وه‌ش ئه‌و دروشمهیهکهدهڵێت:" با هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك بکهینهقوربانی مهسهلهپیرۆزهکهمان کهسهلامهتی هه‌رێمه‌که‌مانه". بهدڵنیاییهوهئهمهمهسهلهیهکهکهلهتهواوی دونیای کۆن و نوێ دا په‌یڕه‌و کراوه‌و په‌یڕه‌و ده‌کرێت. به‌ڵام خراپ به‌کار ناهێنرێت " سو‌و الإستغلال". ئه‌مشێوازی کارهلهکوردستان دا نوێ نیه‌و له‌پێش ڕاپه‌ڕین و لهشۆڕشهکان و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ش دا پیادهکراوهو زه‌ره‌ری زیاتر بووهلهسوودی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وسا و ئێستا وهسیلهبووهنهك ئامانج.ده‌نا له‌ته‌واوی دونیادا ئهوهوهکو ئامانج په‌یڕه‌و ده‌کرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشت و دیموکراتی نه‌ك بهپێچهوانهوهبۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و چاو پۆشی لهناڕهوایی و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان و پێشێل کردنی مافهبنهڕهتیهکانی خه‌ڵکی کوردستان. به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاکه‌ی به‌دران حه‌بیب ئه‌مڕۆ بۆ سنوردار کردنی گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌واییه‌کان و هه‌وڵ دان بۆ بێده‌نگ کردنی ده‌نگ و میدیا ئازاده‌کان له‌هه‌موو کاتێك زیاتر پێویستما به‌یاسایه‌کی خۆپیشاندانهبهستاندارتی دیموکراسی و لیبرالیه‌کی فراوانه‌وه.
به‌دران حه‌بیب لهمتمانهدهدوێت و ده‌ڵێت: " بێ لهمانهههمووی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان، واتهپهرلهمان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌لایه‌ن گهلهوههاتوونهتهسهر كار. له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وادا متمانهبناخهی پێوهندییهلهنێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا، متمانهنهمێنێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هه‌یه، له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا متمانهوهرناگرێتهوهو ئاوه‌وئاو ده‌چێ. بۆیهحكوومهتی كوردستان ناچارهلهههموو یاسا و رێنوێنییهكیدا ره‌چاوی هاوسه‌نگی بكا له‌نێوان مافه‌یلی خۆی و گه‌له‌كه‌یدا تا متمانهبپارێزێ."
باوه‌ڕ ناکه‌م که‌سێك هه‌بێت ناکۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کهمتمانهبڕیاردهری مانه‌وه‌ی یان گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایه و داهاتوش ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی به‌دران حه‌بیب ده‌سه‌لمێنێت. له‌م بابه‌ته‌دا جێگای ئه‌و باسه‌ی تیا نابێتهوهکهلهوهبدوێین ئه‌م په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکی ههرێمهلهچ هه‌ل و مه‌رجێك دا هاتونهتهسهرکار و په‌یوه‌ندیه‌کانیان تا چه‌ند که‌چ و نا دیموکراتیانه‌یه. بۆیهباز به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌دا ده‌ده‌ین. گریمانی ئهوهدادهنێین که‌ئه‌م که‌س و دهزگایانهبهڕێگایهکی وه‌کو سیسته‌می دیموکراتی سویسرا هه‌ڵبژێردراون و هاتونهتهمهیدانهوه. ئایا له‌و وڵاتانه‌شدا هه‌ڵبژاردنی تاکێك یان ده‌زگایه‌كی سیاسی مانای پێدانی متمانه‌ی موتڵه‌قه؟ مانای ئه‌وه‌ی ئیتر پێویسته له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ك دا هاووڵاتیان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئۆپۆزسیۆنی سویسرا بێده‌نگ بن؟ له‌وڵاتێکی وه‌کو به‌لجیکا و هۆڵه‌ندا که‌به‌پێی ئه‌ندازه‌گیریFreedom House له2005 دا دیموکراسی پله‌یه‌کن، به‌ڵام له1975 تاکو 2000 ڕێفهرهندومی تیا نه‌کراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌کان به‌شێوازێکی تر چاره‌سه‌ر کراون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌لجیکا وڵاتێکی دهوڵهمهندهلهکێشهسیاسی و فیدرالی و نه‌ته‌وه‌یی و... هتد ییه‌کان دا. به‌ڵام له‌سویسرا له‌هه‌مان ماوه‌دا 72 ڕێفهرهندوم له‌سه‌ر 222 کێشهئهنجام دراوه. ئه‌مه‌ش بهڵگهیهکهمتمانهبهدیموکراتیهتی نوێنه‌رایه‌تی نه‌کراوه‌و موتڵه‌ق نیه. بۆیهڕێگای دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ پیاده‌کراوه. تۆ بڵێیت نوێنه‌رانی ئێمهلهپهرلهمان له‌وانه‌ی سویسرا زیاتر جێگای باوه‌ڕ بن، کهههمیشهلهژێر چاودێری تیژی کۆنتڕۆڵ و پشکنینی میدیا و ده‌زگاکان و ڕای گشتی دان و پارته‌کانیان خاوه‌ندی ئه‌و مێژووهڕهشه خیانه‌تکاری و گهندهڵیانهنین و له‌سه‌ر بنه‌ماکانی بنه‌ماڵه‌یی و پلانگێڕی دروست نه‌بون و گه‌شه‌یان نه‌کردووه؟!
به‌دران حه‌بیب ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت دیموکراسی بووهکهواتهئهو مافه‌مان لێ دهسهندێتهوهکهبڕیار و سیاسه‌ت و پرۆژهیاساییهکانیان بخه‌ینه‌ژێر پرسیاره‌وه. پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر متمانه‌شتان نیهئهوا تاکو هه‌ڵبژاردنی نوێ که‌س مافی دژوه‌ستانه‌وه‌ی نیه‌و چاوڕوان بن تاکو وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڵێت:" ئاوه‌و ئاو چن".سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌نوسینێکی تری‌دا به‌ناوی "دیموکراسی بۆ گەلێکی بێ ناسنامە" دا وه‌کو که‌سێکی توندڕه‌و له هۆی په‌شیمان بونه‌وه‌و گەڕانەوە لە پرسی دیموکراسی ده‌دوێت و ده‌ڵێت:" بێگومان دەسەڵاتێک بەتەقەی تفەنگ هاتبێ نایەوێ بەدەنگدانی هاووڵاتییان کورسییەکەی لە دەست بچێ با دروشمەکەشی سەد ساڵە دیموکراسی بووبێ."
ئێستا نازانین به‌کام نوسینه‌و به‌کام بۆچونی به‌دران حه‌بیب بڵێین ئامیین! یان به‌دران حه‌بیبه‌کان ده‌یانه‌وێت بیرێك له‌ڕۆژانی داهاتوی تهنگانهشیان بکه‌نه‌وه. بۆیهههم له‌ناڵ ده‌ده‌ن و هه‌م له‌بزمار.
به‌دران حه‌بیب بۆ ڕاسته‌وخۆ چونه‌ناو باسی یاسای خۆپیشاندانه‌کان و ڕهخنهلهئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و هێرش کردنه‌سه‌ر میدیای ئازاد له‌ده‌رگای یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی سێکسفرۆشیو ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پهرلهمانهوهدهدات و ده‌ڵێت: "په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌یلی خۆی، ره‌تی كردووهتهوهگفتوگۆ له‌باره‌ی یاسایهكهوهبكا كهسێكسفرۆشی له‌كوردستان قهدهغهبكا. هه‌رئه‌مه‌ش چاوهڕوانییهلهم په‌رله‌مانه‌وه، كهپهرلهمانێكهبژاردهی گه‌له‌و ده‌بێ یاسایهل له‌پێناو پاشه‌ڕۆژی پرشنگدار له‌كوردستان ده‌ربكا نه‌ك گهڕانهوهبهرهو دواكه‌وتوویی. یاسای خۆپێشاندانیش به‌هه‌مان شێوه، یاسایهكهجێی بڕوا و متمانه‌یه." له‌به‌ر دوو هۆ نامه‌وێت سه‌باره‌ت به‌دیارده‌و یاسای قه‌ده‌غه‌کردن یان یاسایی کردن و ڕێکخستنی سێکسفرۆشی بدوێم. یه‌که‌م ئه‌م دیاردهیهگهلێك ئاڵۆزه‌و سه‌رباری هۆکارهسیاسی و ئابوریه‌کان، کولتور و ئایین کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ریه‌تی و به‌یه‌کێك لهدیاردهئاڵۆزهکۆمهڵایهتیهکان ده‌زانرێت. هێندهدهڵێم جێگه‌ی تێ ڕامانهکهبهدران حه‌بیب ئه‌و ڕه‌ت دانه‌وه‌یه ئاوا به‌شتێکی تایبه‌ت و ناوازه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی ده‌زانێت. ڕه‌ت دانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی سێکسفرۆشی هێنده‌ی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی ئێراقی و په‌رله‌مانه‌که‌ی کۆنه. نوری سه‌عیدی گوایهکۆنهپهرست یه‌کێكبوو له‌و که‌سانه‌ی که‌به‌جۆره‌ها حیکمه‌ت و شێوازی سه‌یری سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ڕوبه‌ڕوی ئهوانهدهوهستا که‌ده‌یانه‌ویست یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی سێکسفرۆشی دابنرێت. ئه‌گه‌ر بۆ به‌کارهێنانی بازاڕی ناوخۆش خۆمان به‌ئێراقی پێشان نه‌ده‌ین خۆ ده‌بێت له‌لایه‌نی که‌می مێژووی ئه‌و وڵاته‌و ڕوداوه‌کانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاتهکهخۆشمان کۆمه‌ڵێك نوێنه‌ری ده‌ست و ده‌م بهستراومان بۆ ناردبوو ئاگادار بین. له‌لایه‌کی ترهوهزانایانی کۆمه‌ڵناسی سێکسفرۆشی به‌یه‌کێك له‌دێرین ترین ئه‌و پیشانه‌ی داده‌نێن که‌مرۆڤ له‌سایه‌ی دا بژێوی خۆی پێ به‌ده‌ست هێناوه. بۆیهباس و قوڵبونهوهلهو بابه‌تانه‌دا له‌لایه‌ن پسپۆڕانی کۆمه‌ڵناسی به‌پێز تر و به‌سوود تر ده‌بێت.
دوهه‌م؛ هیچ په‌یوه‌سته‌یه‌کی لۆژیکی به‌هێز نابینم له‌نێوان ڕه‌ت دانه‌وه‌یان په‌سه‌ند کردنی قه‌ده‌غه‌کردنی سێکسفرۆشی و یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانه‌کان دا، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ردوو یاساکهلهههمان ده‌زگادا گفت و گۆی له‌سه‌ر ده‌کرێن و هه‌مان که‌س دوا ئیمزای له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێنێت.
زۆربه‌ی سه‌رنجه مه‌ترسیداره‌کانی به‌دران حه‌بیب و هاو بیره‌کانی پێویسته بخه‌ینه‌ژێر پرسیار و ڕه‌خنه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن و به‌رده‌وامه‌وه. هیوادارم نوسه‌رانی تری خۆبه‌خش به‌شداری تیا بکه‌ن. ئه‌مڕۆ نوسه‌رانی موچه‌خۆری ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاکانی پلان بۆ داڕێژراو خۆیان دهخزێننهسهرجهم ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کانه‌وه و گه‌رای بیری دژ به‌دیموکراسی ده‌ڕێژن. ئه‌گه‌ر چی له‌دونیای دیموکراسی دا ئهوهڕێگا پێدراوه، به‌ڵام پێویستهبهشێوازێکی شارستانیانهڕێگیریان لێ بکرێت که‌ئاراسته‌ی دیموکراسی بگۆڕن و تێگه‌یشتن له‌ئازادیه‌کان له‌ڕای گشتی دا به‌هه‌ڵه‌و چهقیندا به‌رن. بۆیهڕهخنهکانمان له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی ئه‌و نوسهرانهسهبارهت به‌یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانه‌کان و بابه‌ته‌کانی تری به‌دران حه‌بیب و به‌دران حهبیبهکانی تر درێژه‌ی هه‌یه‌و دهیانخهینهبهشهکانی تره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست