کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌ڵبژیردراوی هه‌رێمی کوردستان بۆ ستافی کوردستانپۆست

Tuesday, 04/08/2009, 12:00


هاورێیانی کوردستانپۆستی تێکۆشه‌ر
له‌ دڵه‌وه‌ سووپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رک و خه‌باته‌ی ئه‌نجامتان دا بۆ پشتگیری که‌مپینی سه‌رۆکایه‌تی من. ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌ دیاره‌ کاریگه‌رییه‌کی گرنگی هه‌بوو، په‌نجه‌ره‌یه‌کی راستی بوو له‌ ئاست درۆ و ده‌ڵه‌سه‌ی میدیای حیزبی و داخستنی ده‌رفه‌تی بانگاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌ رووی مندا. کوردستانپۆست هه‌قیه‌تی شانازی بکا که‌ یه‌که‌م ده‌نگی گۆڕانخواز و جه‌نگاوه‌رێکی جه‌ربه‌زه‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ‌ بنه‌ماله‌یی و تۆتالیتاری کوردی. نه‌فه‌سی درێژ و نه‌به‌زیی و نه‌گۆڕیی و سووربوون له‌ سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی دیمۆکراسی و عه‌داله‌ت و راستیی و خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ هه‌ره‌ زۆلملێکراوه‌کان و بوون به‌ ده‌نگی ره‌وای ئه‌وان، سیمای دیاری سایته‌که‌تان بوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌رکه‌‌وتنیه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ. پشتگیری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی که‌مپینی منیش به‌ڵگه‌یه‌کی تری خۆبه‌ستنه‌وه‌تانه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ره‌واکانی گه‌ل و پشتگیری ده‌نگ و نوێنه‌ره‌ راسه‌قینه‌کانی.

خه‌باتی ئێمه‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتی و یه‌کسان له‌ سه‌ره‌تادایه‌ و ده‌نگ و ده‌وری کوردستانپۆست پێویستییه‌کی مێژوویی و هه‌نووکه‌یی به‌رده‌وامه‌.

سڵاو له‌ هه‌موو به‌رێوه‌به‌رو هاوکاران و خوێنه‌رانتان


براتان

که‌مال میراوده‌لی
سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی کوردستان

سلێمانی 2/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە