بۆچی دەزگا نافەرمییەكانی پارتی و راگەیاندنە سێبەرەكانی هێرش دەكەنە سەر كەجەكە
Sunday, 07/09/2014, 12:00
1779 بینراوە
نزیكەی حەفتا ساڵە پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، سەركێشی جوڵانەوەی كوردی دەكات لە باشووری كوردستاندا. سەرەڕای ئەوەی كە خۆی وەكوو پارتێكی ڵوكاڵیو تایبەت بە كوردستانی ئێراق پێناسە كردووە، لە رووكەشدا خواستووەیەتی وەكوو هێزێكی سیاسی سەرتاپای كوردستان خۆی نیشان بدات. لە هەندێك وێستگەیمێژوویشدا، بەتایبەت لە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكاندا، توانیویەتیلە رێگای ئەو نمایشەوە بەشێكی زۆری جەماوەری كوردستان لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە.
ئەم پارتە سەرەتا لە لایەن كۆمەڵێك رۆشنبیرەوە دامەزرا، بەڵام 50 ساڵە ئەم پارتە لە لایەن بنەماڵەی مستەفابارزانییەوە بەڕێوە دەبرێت و شەرەفی سەرۆكایەتیان بۆ خۆیان یەك لاییكردۆتەوە.لە ئێستاشدا ئەم پارتە زۆربەی جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و بەڕێوەبەریەتیهەریمی كوردستان و نوێنەرایەتی كوردیان لە بەغدا كۆنتڕۆڵ كردووە. ئەوەی لەم بابەتەدا دەمهەوێت قسەی لە سەربكەم، رەوشتی پارتی دیموكراتە لە دوای ڕووداوەكانی (شەنگال).
هەموومان دەزانیین تاكوو3\8\ 2014پارتی حوكمی شەنگالی دەكرد و بەرپرسانی ئەوە پارتە رێگەیان بە هیچ لایەنێكی دیكە نەداوە بەشداری لە رێوەبردن و چارەسەری كێشەكانی ئەو ناوچەیەدا بكەن. قایممەقام و بەرپرسەحكومیەكان لە لایەن لەقی پارتی یەوە بەڕێوە دەبران، بەڵام بە قودەرتی قادر شەنگالی بۆ داعش بەجێ هێڵاو ئەو جەماوەرەیانبێ پاراستن بەجێ هێشتەوەو رادەستیئەو گروپەو ویژدانیئەو گروپەیان كردن! هەموومان ئەوەمان بینی كە یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و دواتر هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" گەیشتنە فریایئەو جەماوەرەو توانیان زیاتر لە 100 هەزار مرۆڤیئێزیدیلە رێگای رۆژئاواوە رزگار بكەن و لە ئێستاشدا چیای شەنگال و جەماوەری گوندەكانی ناو چیاو دەوروبەری دەپارێزن.
ئەم رووداوانەش بوونە هۆكاری ئەوەی كە جەماوەر سەرزنشتیپارتی بكات و سوپاسیكەجەكە و پەیەدە و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان بكات. لە بەرامبەر ئەوەدا، پارتی دیموكرات لە جێگەی ئەوەی رەخنە لە كردەوەكانی خۆی بگرێتو لێپرسینەوە لە بەرپرسەكانی خۆی بكات، لەرێگەی نووسەرەكانی دەرباری بنەماڵەكەیانەوە كە مانگانەبە قوتی ئەم خەڵكە دەمیان چەور دەكرێت و لە رێگەیراگەیاندنە سێبەرەكانیانەوەو بەشێك لە بەرپرسەكانیانەوە هەوڵدەدات ناوی كەجەكە و گەریلا و هەندێك لەبەرپرسانی كەجەكە بزرێنن و ئەمەش بۆمن و زۆربەیخەڵكی كوردستان بووەتەجێگەیپرسیار كە ئایا بۆ چی پارتی بەو شێوەیە هەلسوكەوت دەكات؟ ئایا كەجەكە و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان و گەریلا دوژمنی ئەم گەلەن یان داعش؟ ئایا بۆچی بەرپرسانی پارتی حەتا ئەمڕۆ جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەوانناخوازن لە شەڕیداعشدا و لایەنكانی دیكەدا ببنە لایەنو دەخوازن بێ لایەن بن؟ ئایا كاتێك داعش هێرشی دەكردەسەر رۆژئاوایكوردستان ئەوان كورد و داعش یان وەكوو یەك سەیر دەكرد؟ ئایا كە داعش هێرشی كردە سەر مووسل، داعش یان وەكوو فریادرەس بینیوا بێدەنگیان هەڵبژارد؟ ئایا قەت بیر لەوە ناكەنەوە كە هێزێكی بەوەڕەنگەكە نە ئایینی هەیەو نە نەتەوە و نە پێوەر، رۆژێك ڕوو لە ئێوەشدەكات؟ ئایا ئەو هەڵوێستانەو بەشێك لە هەڵوێستەكانی ئێستاشیانبێ لایەنی بوو یان بێدەنگیلە بەرامبەر زوڵمو زۆرداری كۆمەڵێكی دڕندە؟ یان غەفڵەت و نەفامی بوو؟ یان رێكەوتنێكی ژێر بەژێریهەبوو؟ ئەمەیان خۆتان باشتر دەزانن و دەتوانن وەڵام بدەنەوە.
بەهەرحاڵ پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە كە بۆ چی پارتی ناڕاستەوخۆكار بۆ بە جانەوەركردنی كەجەكە دەكات، ئایا ئەگەر كەجەكەدوژمنە، ئەوا بۆ راستەوخۆدژایەتی ناكات و بە ئاشكرا نایكات؟ ئەگەریش بەراستەوخۆ ئەمە ناكات، دیارە شتێكیتێدایە. وەكوو پێشینیان دەڵێن: ئەم ماستە موویەكی تێدایە. لێرەدا دەمهەوێت لە سەر ئەو مووە قسە بكەمو چەند هۆكارێك دیاری بكەم بۆ ئەوە هەڵوێستانەی پارتی.
یەكەم: پارتی دیموكراتی كوردستان لە رووكاردا خۆی بە پارتێكی كوردستانی نیشان دەدەات، بەڵام لە ناوەڕۆكدا نەیتوانیوە چوارچیێوەی بنەماڵە و ناوچە تێپەڕبكات. لەئێِستادا زۆربەی جەماوەری كوردستان هیوای نەتەوەیی بوون لە (كەجەكە)دا دەبینن. ئەویش ئەمەی پێ()ناكرێت، بەڵام بە هۆی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی كەجەكەوە و ئەو قارەمانیەی كە گەریلا نواندی بۆ پاراستنی گەل لە باشووردا، پارتی ناتوانێت رەخنەی راستەوخۆ لە كەجەكە بگرێـت، هەربۆیە پەنادەباتە بەر شێوازی ناڕاستەوخۆ و درۆهەڵبەستنی(). دەخوازن سوود لەو تێوریە وەربگرن كە دەڵێت: باشترین بانگەشە، بانگەشەی ناڕاستەوخۆیە.
ئیتر ئەوە بە باشی بێت یان بە خراپی، دیارە(پارتی) ئێستا پشت بەم تێوریە دەبەستێت و بەشێوەی ناڕاستەوخۆكار بۆ لێدان و شكاندنی كەجەكەو بەرپرسانی دەكات و لێدوانی ناڕاست بەناوی ئەوەانەوە بڵاودەكاتەوە. هاوكات بەهمان تێوری كار بۆ شاردنەەوی شكستەكی خۆی و سپی كردنەوەی ڕووی خۆی دەكات و دەخوازێت، شكستمان بەنرخی تاكتیك پێ بفرۆشێت و كۆمەڵكوژیمانلە بیر بباتەوەو سیاسەتە هەلپەرستەكانیزلهێزە جیهانیەكانمان وەكوو بەرهەمی سیاسەتی حەكیمانەی سەركرداریەتی هەرێم پێ نیشان بدات!
دووەم: پارتی هەست بەوە دەكات كە شكۆی شكاوە! چونكە جوگرافیایەكی زۆری كوردستان و جەماوەرێكیزۆر كە لە ژێر حوكمی ئەودا بوون لە دەستی چوو، واتە سنووری دەسەڵاتیپارتی تەسك بوویەوە. لە بەرامبەردا هەژمۆنی یەكێتی لەو ناوچانە زیادی كردووەوكاریگەری (كەجەكە) رووی لە هەڵكشان كرد. پارتی ئەم شكۆ شكانەی خۆی دەگێڕێتەوە بۆ كەجەكە و ئەوی لێ بەرپرس دەبینێ، چوونكە پێی وایە ئەگەر كەجەكە و خۆبەڕیِوەبەری رۆژئاوا، موداخلەیان نەكردبایا، ئەوا یەكێتی شتێكی بۆ نەدەكرا، ئەویش رای دەكردو لە ئەنجاممدا هەموو وەكوو یەك دەبوون و كەس باسی لە كەموكورتیەكانی پارتی نەدەكرد. هەربۆیە پارتی لە حەولی ئەوەدایە كە بە شێوازی ناڕەوا و هاوشێوەی(3ی ئابی 1996) شكۆی خۆی بگێرێتەوە، وەكوو (رێبوار كەریم عەلی نوسەری دەرباریان باسی لێوە دەكرد). هەر بۆیە بەوشێوەیە هێرش دەكاتەسەر كەجەكە، هەر ئەم هەستە بوو وای كردلە دوای شكستی هەلبژاردنەكانی 30\4\2014 پارتی چارەسەری بە بەرپرسیاری یەكەم ببینن لە دابەزینیدەنگە كانیان و هەڵكشانی دەنگەكانی یەكێتیو لە كردەوەیەكی قورمانیدا سەرجەمنوسینگەكانی گۆڤاری رۆژی وڵات_ سەربە پارتی چارەسەری_ و رێكخراوە مەدەنیەكانی نزیكلەو پارتەوە دابخەن و نەگەرێنەوە بۆ یاساكانی خۆشیان.
سێیەم: پارتی هەست بەوە دەكات كە پێگەكانی پارتیبوونی ئەو تووشی هەژاندن بووە، بۆ نمونەهەتا ئێستالە سەر چەمكی پارچەوناوچە،سیاسەتیان كردووە. لە ئێستادا چەمكی نەتەوەیی جێَگەیناوچەو پارچە دەگرێتەوە. هەتا ئێستا لە سەر بنەمای ناكۆكی نێوان ئێراق و هێزە جیهانیەكان سیاسەتیان دەكردو ئێراق یان بە دوژمن دەبینی و هێزە جیهانیەكانیان بە دۆست. لە ئێستادا زەمینەی سیاسەت كردن لەسەر ئەم بوارەش كەم بۆتەوە، هەتائێستا پشتیان بە جەماوەری كوردستان نەدەبەست وپشتیان بە هێزی دەرەكیدەبەست، بەمەشزەمینەی جەماوەری كەمدەبێتەوە. هەتا ئێستا سوودیان لە شەڕی ناوخۆ بینیوەو درێژەیانبە ژیانی خۆیان داوە، بەڵام لە ئەمڕۆدا زەمینەی شەڕی ناوخۆلە ناو جەماوەرو لایەنە سیاسیەكاندا زۆر لاوازەو ئەمەش رێگە لەوشێوە سیاسەتە دەگرێـت.
چوارەم:لە سەرئاستی ناوخۆیی و دەرەكی،پارتی هەست بەوە دەكات كە ئیتر كەجەكە رۆڵیسەرەكی دەبینێ و قسە لەسەر ئەوەدەكرێـتكە كەجەكە وەكوو جوڵانەوەیەكی سیاسی مامەڵەی لەگەڵدابكرێت و پارتیو لاینگرانی دیارە ئەمەشیان پێ(ززز)ناكرێت، لەبەر ئەوە هەوڵدەدەن كەجەكەو بەرپرسانی ناشیرین بكەن.
وەكوو ئەنجام دەتوانین بڵێن چۆن شكستی ساڵی 1975ی پارتی رێگەی لەبەردەم پارت و رێكخراویتر كردەوە و كۆتایی بە سەردەمیتاكە حزبی هات لە باشووری كوردستاندا و لە ئەنجامداپارتی ناچار بووكە ئەو واقعە (پەسند)بكات.ئەم شكستەی ئەمجارەش دەرفەتی رێبازو سیاسەتی نوێ لە باشوور دروست دەكات و پارتی و لایەنگرانیناچارن ئەو واقعە پەسند بكەن، چونكە بارودۆخەكە هاوشێوەیساڵانی 1976-1979نییە هەتا لەرێگەی قیادە موقەتەوە شەڕی هێزە نوێیەكان بكەن، ئەگەرپەنا بۆ كاریوەها ببەن، ئەوا كۆتایی بەخۆیان دێنن. باشترین هەڵوێست ئەوەیە دان بەڕاستیەكاندا بنێن و حوكمی مێژوو پەسند بكەن.