بۆ / رای گشتی بەرێزوپێنج لایەنەسیاسییەکەی دەسەڵات وئۆپۆزسیون
Tuesday, 22/01/2013, 12:00
سلاو ورێز
سەبارەت بە کۆبونەوە بێ ئەنجامەکانی پێنج لایەنەکەی دەسەڵات وئۆپۆزسیون وبەگشتی دەسەڵات
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ١٧شۆباتەوە تائێستا دەسەڵات وئۆپۆزسیون بە دەها کۆبونەوەیان ئەنجام داوە بە هیچ ئەنجامێک نەگێشتون،کە بەداخەوە تەنها کات کۆشتن ویاری بە چارەنووسی جەماوەری کوردستان بووە ،لە ئێستادا دەیانەوێت هەمان سیناریۆ دووبارە بکەنەوە وهاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەو کۆبونەوە بێ ئەنجامانە مەشغول بکەن ،و لە لایەکیتریش دەسەڵات گەندەلی وتاوانەکانیان پێ پەردە پۆش دەکات ،وبۆئەوەی سێ لایەنە ئۆپۆزسیونەکە بێ دەنگ رابگرێت کادیروئەندامەکانی خانەنشین دەکات وبوودجەی نهێنییان بۆزیاد دەکات ،ولە بەرامبەریشدا لایەنی ئۆپۆزسیون هەمیشە بێ دەنگی هەڵبژاردوە،لەئاست ئەو هەموو ناعەدالەتی وتاوان ونایەکسانی وتالانکردنی سامانی گشتی وقۆرەخکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان ،بەداخەوە ئەوە ئۆپۆزسیون بوون نییە کە چاوی خۆی لەئاست ئەو هەموو ناعەدالەتییەکانی دەسەڵات ببەستێت، ئەرکی ئۆپۆزسیونی راستە قینە ئەوەیە کە داکۆکی لە مافی هاووڵاتیان بکات ومولەت نەدات بە لایەنی دەسەڵات کەبەم شێوە درندانە گەندەلی بکات یان تاوان ئەنجام بدات یان نەوتی هاوولاتیان تالان بکات یان دەسەڵاتی دادوەری قۆرەخ بکات وهتد...
هەڵوێستی ئێمە وەکو بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان روون وئاشکرایە کە داوا دەکەین بەسە ئیتر ئەو کۆبونەوە بێ ئەنجامانە رابگرن ،ئێمە ئێوە بە نوێنەری گەل نازانین ،وئێوەی پێنج لایەن تەنها نوێنەری حزبەکانی خۆتان وبەشێک لە خەلکی کوردستانن ،ئێمەوەکو بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان ناتوانین قەبوول بکەین لە پێش چاوی ئێمەوخەلکی کوردستان تاوان وگەندەلی وتالانکردنی سامانی گشتی لەبەرامبەر هاووڵاتیان ئەنجام بدرێ ولێی بێ دەنگ بین ،وبە جدی داوا لە دەسەڵات دەکەین بە زووترین کات دەست بە چاکسازیی ریشەیی بکات بە کرداروکردوە ،گەر لە ماوەی ٤٥ڕۆژدا هەنگاوەکانی چاکسازیی نەبینین ،بە جدی هەڵوێست وەردەگرین وئامادەکاری دەکەین بۆ خۆپێشاندانی ئاشتیانەی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت مانگرتن لە زۆربەری دام ودەزگاکانی حکومەت ونەخۆشخانە وزانکو وقۆتابخانەکان دەست پێدەکەین،ودروست بوونی هەر رووداوێک لەو کاتەدا دەسەڵات لێی بەرپرسیارە ،هەربویە داوا لە دەسەڵاتدانی هەرێم دەکەین کە ئەم ئاگادارکردنەوەی ئێمە بە جدی وبەهەند وەربگرێت ،چونکە ئەوە رای ئێمە و رای زۆربەی جەماوەری کوردستانە ،ودلنیاتان دەکەینەوە کە داواکاری جەماوەری کوردستان لای ئێمە وەکو بزووتنەوەی نەوەی دوارۆژی کوردستان زۆرگرینگە بە هیچ شێوەیەک سازیشی لەسەر ناکەین ،لەکۆتاییدا هیوادارین کە دەسەڵات دەستبەرداری مەغروری بێت ودەست بە چاکسازیی بکات ودان بە مافی هاووڵاتیانی کوردستان دابنێت و وەک کۆیلە سەیرییان نەکات ،وداواش لە جەماوەری خۆشەویستی کوردستان دەکەین کە هاوکارمان بن بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە.
لەگەڵ رێزمان بۆ گەڵ ونیشتمان
بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان
پەیوەندی بە بەشی راگەیاندن
[email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست