خۆ پیشاندانەکەی لەندەن ! بڕووخێ سهرۆکی تهزویر
Sunday, 02/08/2009, 12:00
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 1 8 2009 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی (ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا) گەورە ترین خۆ پیشاندانی ئەنجام دا دژ بەو پێشیل کاریانەی کە دەسەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدات و دەیانەوێت پاش ئە هەموو قوربانی دان و ماندوو بوونانەی ڕۆڵەکانی گەل. کوردستان بە ئاقاری چارەنووسێکی نادیارو دیکتاتۆریەتێکی کلاسیکی و تەقلیدی پەلکێش بکەن دوور لە هەموو یاساو ڕێسایەکی مۆراڵی مرۆیی و ئەخلاقی و سەردەمیانە تەنها لە پێناو بەرژەوەندی بنەماڵەیی و بەر تەسکی حزبی خۆیان .
ئەوەی شایانی باسە خۆ پیشاندانەکە سەرەتا لە بەردەم داون ستریت (نەمبەر 10)ی ماڵی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا دەستی پێکرد و ماوەی یەک کاتژمێری خایاند و خۆ پیشاندەران بە جۆش و خرۆشی ووتنەوەی هەندێ دروشم دەستیان بە نمایشکردن کرد کە پێک هاتبوو لەم دروشمانە (نەخێر بۆ دیکتاتۆری بەڵێ بۆ دیموکراسی . نا بۆ سەرۆکێکی تەزویر ..نا بۆ پەڕلەمانێکی تەزویر ..ئێمەش وەک کوردەکانی هەندەران داوای مافی دەنگدانی خۆمان دەکەین و ئێوە ناتوانن مافی ئێمە زەوت بکەن) خۆ پیشاندەرانیش سەرجەم چین و توێژەکانی گرتبوە وە و خانمانێکی زۆریش ئامادەییان هەبوو تا ڕادەی ئەوەی کەمئەندامانیش بەشدار بوون . وە هەر لەوێش پەیام و یاداشتی خۆیان گەیاندە سەرەک وەزیرانی بەریتانیا لەڕێ ی یاریدەدەرەکانیەوە . دوا جاریش بە ڕێ پێوانێکی زۆر هێمنانە بە یاوەری پۆلیسی بەریتانی ماوەی 40 خولەک ڕێ ڕێپێوانی خۆیان دەست پێکرد بەرەو سەفارەتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاو لەوێش بۆ ماوەی یەک کاتژمێری تر درێژەیان بە خۆ پیشاندان دا و هەر لەوێش دووبارە پەیامی خۆیان گەیاندە بەرپرسانی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەڕێ ی نوێنەری سەفارەتەکەوە . وە لە هەر دوو شوێنی خۆ پیشاندانەکە چەندین کەناڵی میدیای کوردی و بیانی ئامادە بوون و چەندین پەیامنێری ڕاگەیاندنی لێبوو .
ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا
1/ 8/ 2009
بیلال سهنگهسهری
سهرۆکی تهزویرمان ناوێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست