پارێزگارو لقی ٢ی پارتی دەبێتە شەریان و سبەی لەهەولێریش خۆپیشاندان دەکرێت
Thursday, 10/03/2011, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست
کاتژمێر ٢:٢٠ دەقینقەی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر ، شەرە دەم لەنیوان پاریزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی ٢ بەرپا بوە لەسەر یادکردنەوەی ١١ ئازار لەشاری هەولێر چونکە بەرپرسی لقی دوو کەسەربە پارستنە و دوای کردوە بەیانی دەبێت خەلک بەئالای پارتیەوە بە ناوبازار دابسوڕێنەوە بە تایبەتی لەناو باخی شار چونکە خەڵکی هەولێر بەگشتی و گەنجانی قەلا و منارە بریاریان داوە کەبەیانی بەهەر نرخێک بیت خۆپیشاندان بکەن
بەلام بیرورای پارێزگاری هەولێر بەو شێوە نەبوە بۆیە کێشەو شەرەقسە لەنێوانیان دورست بوە ئەمەش هۆکاری سەرەکی یادنەکردنەوەیە ، سەرچاوەکەمان ئەو شەرە قسە ی بۆ ئەوەگەراندەوە کەپارتی هەست بە نزیکی مەرگی سیاسی خۆی دەکات بۆیە ئەو کێسانە لەناویان سەرهەلدەدات . لەتەک ئەوەش پارتی زانیویەتی کەبەیانی گەنجانی هەولێربەهەر نرخێک بێت خۆپیشاندان دەکەن ئەمەش ترس و دڵەراوكێیەکی زۆری لایان دروست کردیە چونکە دەزاننن خەڵکی هەولێر تاچ رادەیەک لێیان پەستن
لەلایەکی ترەوە پارتی ویەکێتی بە رەسمی هەموو ناوچەو كۆمیتەكانیان ئاگاداركردەوە كە سبەی سەعات 2:30 لەبەردەمی بازاری نیشتمان بن بۆ مەراسیمی 11 ئادار وە هەموو یان ئاڵای پارتی و یەكێتی بەرزبكەنەوە هەریەك لەو بەشداربوانە 50000 دیناریان بۆ سەرفكراوە بەحساب بۆ نان خواردنی ئەو رۆژەیە - وە هەموو بەرپرسی ناوچەیەكی پارتی 5 ملێۆن دیناری وەرگرتوە بەحساب بۆ كرینی بەنزین و پێویستیەكانیان
وەهەمان سەڕجاوە وتی کە خۆپیشاندەرانی هەولێر چەندین کەنالی ئاسمانی و ڕیکخراوی نیودەولەتی و سەفارەت و قونسلخانەکانیان لە شاری هەولیر ئاگادارکردۆتەوە تا بەچاوی خۆیان هەر هەڵەیەکی پارتی بیکات ئەوان بەبەلگە وە بیبینن
کوردستانپۆست داوا لەخەلکی هەولێری قارەمان دەکات ، بەشداری خۆیشاندانی بەیانی بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بەدەسەلاتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی دابێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست