له دوای نه‌مانی به‌عس له کوردستان چ گۆرانکاریه‌ک کرا؟ به‌شی دووه‌م
Monday, 18/01/2010, 12:00
چالاک میرانی
من ئه‌مه‌وێ له‌م به‌شه‌دا باس له گۆڕانکاری بواری په‌روه‌رده‌یی بکه‌م که ئاخۆ له دووای نه‌مانی به‌عس له کوردستاندا چ گۆرانکاریه‌ک کرا له بواری په‌روه‌رده‌یی نه‌وه‌کانی دووارۆژمان ، بۆ به‌دیهێنانی نه‌وه‌یه‌کی نوێ که له ئایینده‌دا ره‌حمه‌ت و سوپاسگوزاری بۆ سه‌رکرده و به‌رپرس و باوک و باپیرانیان بنێرن و مامۆستایان و که‌س و کاری ئه‌م نه‌وه نوێ یه‌ش تا چه‌ند له‌م ده‌سه‌ڵاته ڕازین.
1-له ناو نه‌وه‌ی نوێ ووشه‌کان به ففتی ففتی دابه‌شکران وه‌کو ((قوتابی & خوێندکار و.....هتد)).
2-وه‌کو جاران پۆله‌کان پرن له نه‌وه‌ی نوێ و بریتین له 40-50که‌س ،که مامۆستا ناتوانێ به‌رێک و پێکی وانه بڵێته‌وه‌و له ماوه‌ی 40ده‌قه هه‌موویان تێ بگه‌یه‌نێت. زۆربه‌یان بێ به‌ش ده‌بن بۆ ووڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی رۆژانه به‌تایبه‌تی له وانه‌کانی رێزمان و بیرکاری.
3-هیچ کاتێک گوێم لێ نه‌بووه که قوتابخانه‌یه‌ک ببورن خوێندنگایه‌ک له لایان حکومه‌ت دروست بکرێت ، ئه‌وه‌ی دروست کراوه له هه‌ولێر له لایان تیپی زه‌یتونی کۆریه‌کان بووه خوا خێریان بنوسی.
4-له هه‌موو وانه‌کان شاخیر هه‌یه و مامۆستا پێویسته به‌ڵام دامه‌زراندن نیه له کاتێکدا چه‌ندین ده‌رجوش هه‌یه دایان نامه‌زرینن و له چاوه‌روانی حکومه‌تی به‌غدان جونکه حکومه‌تی هه‌رێم ساوایه ، گوناحه ، پاره‌ی نیه.
5-به‌رێوبه‌ره‌کان دانراون نه‌ک به ته‌سکیه‌ی حیزبایه‌تی و دڵسۆزی حیزب به‌ڵکو له‌سه‌ر بناخه‌ی رێککه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندی گیرفان پڕکردن بۆیه دکاتۆریانه‌ی خۆیان زاڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر مامۆستایان و نه‌وه‌ی نوێ و ....هتد بێ منه‌تن ، بۆ نمونه له 20%ی پاره‌ی حانوت بۆ وانه‌کانی هونه‌ر و مۆسیقا و وه‌رزش دانراوه ، به‌ڵام زۆربه‌ی به‌رێوبه‌ره‌کان سه‌رف ناکه‌ن کاتێک مامۆستاکه‌ش داوابکات دژایه‌تی ده‌کرێت و تاوانبار ده‌کرێت به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌سه‌ڵات نیه.
6-بریار له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رده‌چێت به‌بێ دراسه‌ت کردن وه‌کو:-
ێ-پۆله‌کانی پێنچه‌م و شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی نابێت وانه‌ی سرود بخوێنن و به‌ڵام له گۆڕه‌پان و بۆنه‌کانیش ده‌بێ سرود بڵێن.
ب-مامۆستای سرود ده‌بێ فێری ئامێری مۆسیقایان بکات به‌ڵام ئامێریش نیه ، ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌کی وه‌کو منیش به پاره‌ی خۆی ئامێری بۆیان کڕی ، گرفت نیه به‌س باسی پاره‌ی حانوت نه‌کات.
ج-وانه‌ی کۆمپیوته‌ر ده‌خوێندرێت به‌ڵام کۆمپیوته‌ر نیه تاکو به شێوه‌ی پراکتیک فێر بکرێن ، به‌س به خه‌یاڵ.
د-وانه‌ی زانسته‌کانی کیمیا و فیزیا و ئه‌حیا.....هتد ده‌خوێندرێت و ژووری تاقیگه‌ش هه‌یه به‌ڵام هیچ ئامێر و پێداویستیه‌کی زانستی تیادا نیه ئه‌وانیش به خه‌یاڵ با بخوێنن.
7-نه‌بونی ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌و ته‌والێتی ته‌ندروستیش هه‌رهیچ.
8- له‌وکاته‌ی حکومه‌تی به‌عس دام و ده‌زگاکانی له کوردستان کشانده‌وه مامۆستایان سه‌ری به‌رزیان بۆ موچه نه‌وی نه‌کرد ، ئینجا ئێستاش هه‌میشه کێشه هه‌یه له سه‌رف کردنی ده‌رماڵه‌یان و گواستنه‌وه‌و ......هتد.
9-نه‌وه‌ی نوێ تاکو ئێستاش له بیری ئه‌وه‌ن که له پاشه‌رۆژدا له دوای ته‌واوکردنی خوێندن داده‌مه‌زرێن یان نا؟، وه ئه‌گه‌ر داش بمه‌زرێن هه‌نگی کاسبکارێک ده‌ستکه‌وتیان ده‌بێت و قه‌ره‌بوی چه‌ند ساڵی خوێندنیان ده‌کرێته‌وه؟ به‌م بڕه موچه‌یه ده‌توانن هاوسه‌ر پێک بینن؟
به‌م جۆره وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده که‌شخه‌ی جێ به‌جێ کردنی ئه‌سلوبی سویدی به‌سه‌ر میلله‌ت لێ ده‌دات ، له کاتێکدا له سوید هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کی خوێندن و هۆیه‌کی فێرکردن و په‌وه‌رده‌کردن دابین کراوه ، حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریش منه‌ت له‌سه‌ر میلله‌ت ده‌کات ، که له‌دوای نه‌مانی به‌عس له کوردستان گۆڕانکاری کردووه ، له کاتێکدا ئه‌و شته سه‌لبیانه‌ی له کاتی به‌عس هه‌بوون هه‌روه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و سه‌لبی تریشی هاتۆته سه‌ری ، له کۆتاییدا داوای لێ بوردن له هه‌موو مامۆستایان و نه‌وه‌ی نوێ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر شتێکم له بیر جوبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست