کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ڵامی کوردستان پۆست نیه‌!!

Sunday, 05/09/2010, 12:00




ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته‌م له‌وه‌وه‌ هات که‌ که‌سێک به‌ ناوی ڕۆژبین جه‌میل له‌ 4/9/2010 نوسێنێکی بڵاوکرده‌وه‌ به‌ ناونیشانی (نارنجۆكەكەى دەستى لڤین لە سەر دەستى كوردستان پۆست تەقییەوە) دوای ئه‌وه‌ی نوسینه‌که‌م خوێنده‌وه‌ به‌ ته‌واوی له‌ مه‌به‌ستی ئه‌و که‌سه‌ تێگه‌یشتم که‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ به‌ خه‌ڵک راگه‌یه‌نێت که‌ که‌ سه‌رده‌شت عوسمان‌ به‌هۆی کوردستان پۆسته‌وه‌ شه‌هید کراوه‌ و ئه‌و شه‌هید کردنه‌ کاری ده‌سه‌لاتی کوردی نیه‌ چونکه‌ ئه‌وان ئه‌توانن به‌ ڕێگه‌ی تر خه‌ڵک بکوژن نه‌ک به‌ فیشه‌ک، هه‌ر له‌ نوسینه‌که‌یدا هاتووه‌ که‌ گومانی نوسه‌ر له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌رده‌شت سه‌ره‌تا به‌ ناوی خوازراوی خۆیه‌وه‌ هاتووه‌ و که‌س سه‌رده‌شتی نه‌ناسیه‌وه‌ نه‌شبینراوه‌ به‌ڵام من لێره‌وه‌ به‌و به‌ڕێزه‌ ڕائه‌گه‌یه‌نم که‌ سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ داوای ناو و وێنه‌ی لێکراوه‌ و که‌ ئه‌و که‌سه‌ کورد بووه‌ و که‌سی بێگانه‌ نه‌بووه‌ هه‌ر وه‌ک چۆن کاک مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردبوو‌ له‌ نوسینێکیدا که‌ سه‌رده‌شت کاک مسته‌فای ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکه‌وه‌ بێزارکراوه‌ و به‌رده‌وام ئه‌و که‌سانه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ کردووه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ ئه‌که‌ی چۆن ئیمه‌لی ئه‌ویان ده‌ست که‌وتووه‌ ئه‌وا من ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ شه‌هید وه‌ک زۆربه‌ی نوسه‌رانی ئێستا له‌ نوسینه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ ناونیشانی ئه‌لکترۆنی خۆی کردووه‌ ئیتر نازانم تۆ گومانت چیه‌ له‌ کوردستان پۆست که‌ هیچ شتێک جێی گومان نیه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا گومانمان له‌ که‌سایه‌تی تۆ هه‌یه‌ که‌ ئاخۆ تۆش پیاوی ده‌سه‌ڵاتی وا هێرش ئه‌که‌یته‌ سه‌ر ده‌زگایه‌کی ئازادی وه‌ک کوردستان پۆست که‌ ئه‌وه‌تا نوسێنێکی جه‌نابتی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ به‌ ئاشکرا کوردستان پۆست تاوانبار ئه‌که‌ی که‌ له‌ کاتێکدا چ که‌سێک و چ نوسه‌رێکی وه‌ک تۆ ئه‌توانێ له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌ک شت بڵاو بکاته‌وه‌ که‌ زمانحاڵی حیزبێت و گومان له‌وان بکات ؟، سه‌رده‌شت خۆشی له‌ نوسینێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ڕاگری کۆلێژ و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێری ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌چی ئه‌وان بێخه‌م بوون له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ تۆ وا ئه‌زانی بۆته‌ فلیمی ده‌ره‌وه‌ و به‌ تورک و عه‌ره‌ب ئه‌یانه‌وێ ده‌ست بخه‌نه‌ کاروباری دیموکراسی ئه‌م وڵاته‌، من نازانم تۆ له‌ چ ڕوانگه‌یه‌که‌وه ئه‌ڕوانیته‌ مانای کورد بوون، کوردبوون ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بت کوژن بت فرێنن به‌س بلێی قه‌ینا ماده‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆمانه‌ و کورد ئه‌تکوژێ چاوپۆشی لێبکه‌م، وابزانم ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تۆ تیای ئه‌ژی زۆر له‌ دوایه‌ ئێستا مانای دیموکراسی هه‌ڵگرێکی مانایه‌کی جیهانیه‌ نه‌ک مانایه‌ک که‌ هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌مارگیری بێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە