کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەلابردنی مالكی دوولایەن سوودمەند ولایەنێك زەرەرمەندە

Monday, 04/06/2012, 12:00



دوولایەن بەرژەوەندییەكی گرنگیان هەیە وسوودمەند دەبن بەرَووخانی حكومەتەكەی ئێستای بەغدا ولابردنی مالكی لەسەر حوكم.
توركیا لەمێژەوە چاوی برَیوەتە عیراق وخیراتەكەی بۆیە هەمیشە هەوڵی داوە وهیوای خواستووە حكومەتی عیراق لاوازبێت وبۆی ئاسانبێت دەست بخاتە ناو كاروباری وئەجنداكانی خۆی جێبەجێبكات.
لیستی عراقیە كەبەناوی سوننە عەرەبەكان قسەدەكەن زۆربەیان بەعسین ولەلایەن توركیاوە پاڵ ویارمەتی دەدرێن بۆ پاڵەپەستۆخستنە سەر عیراق وفەوزا دوستكردن وئاژاوەنانەوە, وبەهەمو رَێگایەك هەوڵی وەرگرتنەوەی حوكم ودەسەڵات دەدەن.
كەواتە ئەم دوولایەنە چاویان برَیوەتە عیراق وحوكمی عیراق ومەبەستیانە دەسەڵاتی عیراق بگرنەدەست.
لایەنەكەی تر لایەنی سێهەم كە خۆی خستۆتە پاڵ ئەمانە مەسعود بەرزانییە. من لەوباوەرَەدام سەرەرَای ئەوەی هەمو پارتە سیاسێكانی سەر گۆرَەپانی كوردستان لە گەڵ بەرزانیدا هاورَانین تەنانەت زۆربەی سەركردەكانی پارتیش دوودڵن.
ئەرێ تێكدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا, رَووخانی مالكی لەقازانجی كوردە؟ نەك تەنها نەخێر بەڵكو كورد زەرەرمەندێكی گەورەیە. چونكە بێجگە لەوەی بەم كارە بەقەستەنی بۆ خزمەتی تورك ولەسەر داوای تورك مەسەلەی ناوچە دابرَاوەكان دوادەخات ئایندەی كوردیش دەخاتە گێژاوەوە.
سەرنجێك لەدۆستە نوێكانی مەسعود بەرزانی بدەن, دەوڵەتی تورك كە هەمو دەیناسین, موقتەدای سەدر كە بەئاشكرا دژی فیدرالییەتە, ساڵحی موتڵەگ كە دژی قسەكردنە بەزمانی كوردی وهەروەها ئوسامە نوجەیفی كە تاكو دوێنێ دەیگوت دهۆك شاری مه‌سیحیه‌کانه‌ وهەولێریش شاری توركمانە. كام لەمانەی ناومانبرد لە عەرەبەكانی عیراق ببێتە دەسەڵاتدار ماف وداواكانی كورد بەجێدێنێت؟.
ئێستا كە بارزانی هاواردەكات ودەنگی بەهیچ جێگایەك ناگات وبەتەنها ماوەتەوە, قەوانەیەكی نوێ لێدەدرێت ئەویش یەكرَیزی كوردە. یەكرَیزی كوردیش بەدەست مەسعود خۆیەتی وتەنها بەقسە نابێت, با هەنگاوێك بنێت. ئەو یەكریزییەی ئێستا باسی لێوەدەكەن, مەبەستیش دەنگدانی هەموانە دژی مالكی لەزەرەری كوردە وئەو دوولایەنە دوژمنە سوودمەند دەكات وبەزۆریش لەسەر كورد دەكەوێتەوە. ئەم دوولایەنە ئەگەر دەسەڵاتداربن لەعیراق لەئەنفال خابترمان بەسەر دێنن. وەكو دیاریشە هەمو لایەنەكان هەستیان بەو هەڵە وخەتەرە كردووە. ئەم یەكریزییە زەرەرمەندە چونكە لەسەر ناحەقە, چونكە دیكتاتۆریەتەكەی مەسعود وحوكمی بنەماڵە زیاتر دەچەسپێنێت. یەكرَیزی كوردمان بۆ خزمەتی كورد وكوردستان دەوێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە