کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی پیش بارزانی،شاندیكی ئێرانی بینی بوو

Friday, 01/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1ی سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سكرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكراكردووین، كه‌ تاڵه‌بانی شه‌وی 29/30 /2012 له‌میوانخانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیی له‌ ئه‌زمه‌ر شاندێكی باڵای ئێرانی بینوه‌، بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر لەگەڵیاندا كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر دواین ره‌وشی ئیراق و مانه‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران قسەیان کردووە.
هه‌ر به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح، كه‌ به‌شداری به‌شێك لە كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردووه‌، ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ ئێرانیه‌كان ماوه‌ ناده‌ن مالیكی لابچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاتونه‌ته‌ لای تاڵه‌بانی تا پشتیوانی لە مەسعود بارزانی نه‌كات.
به‌رهه‌م ساڵح کە به‌ ئاشكرا وتویه‌تی: بارزانی تووشی شكستێكی گه‌وره‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیەوێت به‌ ڕێگه‌ی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران متمانه‌ له‌ نوری مالیكی بسێنرێته‌وه‌، گه‌ر پیشوه‌خته‌ قه‌واره‌كان ڕێنه‌كه‌ون.
ئێرانیه‌كان داوایان له‌ تاڵه‌بانی كردووه‌، كه‌ هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌ك بۆ بارزانی واژوونه‌كه‌یت.
ئه‌مه‌و پێرێ به‌یانیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌ دوكان بارزانی بینیووه‌و له‌ كۆونه‌وه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ واژووی هیچ نووسراوێك ناكات و داوای ئیرانیه‌كانی جێبه‌جێكردووه‌، بیرۆكه‌ی واژووی په‌رله‌مانتارانی ئیراقیش هه‌ر ئیرانییه‌كان كردویانه‌ و ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌ شكست به‌ بارزانی دینن به‌ هه‌موو نرخێك له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌مێننه‌وه‌.
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بارزانی له‌م هه‌وڵه‌ی شكستی بێنێت ئه‌وا مسداقیه‌تی له‌ ناو كوردستان سفر ده‌بێته‌وه‌ و به‌ره‌و قه‌یرانی نائومێدی ده‌چێت به‌ خۆیی و حزب و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە