مشتێك لە گەندڵیەكانى رێكخەرى تۆرى رۆژ
Thursday, 13/08/2009, 12:00
هیچ كات وەك ئێستا گومانم لا دروست نەبوو ە كە هەندێ لە شوعیەكانیش بە هۆى تێوەگەڵاندن وتێكەل بونیان لەگەل حزبە زل هێزەكانى كوردستان بونەتە كەسانى گەندەڵ و داوێن پیس , هۆگر چەتۆ رێكخەرى تۆرى رۆژ پاش ئەوەى گۆڵى خۆى لە حزبى شوعى كرد ئێستا هیچ منەتى بە حزب نەماوە بۆیە وەك زانیاریەكان باسى لێوەدەكەن لەم ماوەیە دەركەوتووە كە هۆگر مانگانە بوجەیەكى تایبەتى 1500 دۆلارى لاى پاراستنى پارتى هەبووە بە هەمان شێوەش لاى یەكێتى مانگانە هەزار دۆلارى بۆ دانراوە جێى باسە ئەو پارەییەى هۆگەر مانگانە وەرى گرتووە لە ئەندامانى رێكخراوەكەى شاردۆتەوە وبۆ بەرژەوەندیەكانى خۆى بەكارى هێناوە , تەنانەت قسە لەسەر ئەوە دەكرێت پاش ئەوەى پاراستن بە بودجەكەى یەكێتى زانیوە ئەم مانگە بودجە تایبەتیەكەى خۆیان لە هۆگر بریووە , هاورێیەكى نزیك لە حزبى شوعى پێى راگەیاندم بە هۆى پشتگیرى حزبى شوعى عێراق و خودى كەمال شاكر لە هۆگرشێخە هیچ كەسێك تا ئێستا سەرەراى ئاشكرا بوونى گەندڵیەكانى هۆگرنەى توانیوە فزەى لێوەبێت هەر بۆیە ئێستا لە نێو ریكخستنەكانى حزبى شوعى بەتایبەتى لە نێو لیژَنە پارێزگاى هەولێر داوا دەكرێت لێكۆلینەوە لەگەل هۆگر بكرێت , هەمان سەرچاوە لە نێو رێكخستنەكانى حزبى شوعى گوتى هۆگر ئێستا هیچ منەتێكى بە حزبى شوعى نەماوە چونكە ئەوەى لەم چەند ساڵە بەدەستى كەوتووە زۆر لەوە زیاترە كە ئێمە باسى لێوەدەكەین بۆیە ئەوان بە دوورى نازانن هۆگر لەم نزیكانە پاش ئەوەى زۆر دەولمەند بووە خۆى واز لە رێكخراوەكەى بهێنى َ خەریكى كارى بازرگانى بێت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست