کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ليه‌كی زۆری لێژنه‌ی پزيشك و كه‌م ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

Thursday, 15/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌
ئه‌مرۆ له‌كاتی به‌دواداچوونی ليژنه‌يه‌كی نهينی دارايی و حساباتی وه‌زاره‌تی كارو باری پيشمه‌رگه‌وه‌ و به‌تايبه‌تی له‌ لايه‌ن هه‌والگری ئه‌و به‌شه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كراوه‌ كه‌ لێژنه‌ی پزيشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ زۆرترين ئيختراق و گه‌نده‌لی و جۆراو جۆر له‌لايه‌ن دكتۆره‌كانی ئه‌و ليژنه‌وه‌ كه‌ دكتۆر نه‌جمه‌دين و دكتۆر رزگار حه‌مه‌ ئه‌مين ئاغاوه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆيان كوتله‌و خزمه‌كانيان به‌ سود وه‌رگرتن به‌و ده‌سته‌لاتانه‌ی پێان دراوه‌ زۆر ترين گه‌نده‌لی ناهه‌قی و تاوانيان ئه‌نجامداوه‌ كه‌، ريژه‌ی زياتر و زۆرتريان بۆ زۆرێك له‌ كه‌م ئه‌ندامان دياری كردووه‌ كه‌ مووچه‌كانيان زياد بكات، له‌ كاتێكدا له‌ ليستی ئه‌و كه‌مئه‌ندانه‌دا زياتر له‌ ١٥٠٠ جاش و ئه‌من و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ و جاش خه‌فيفه‌ كه‌ له‌ جه‌نگی ئيران عيراق و شه‌ری پيشه‌رگه‌ی كوردستاندا، كه‌ ئه‌ندام بوونه‌، له‌وه‌ش ترسناكرت ئه‌وه‌يه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی قوربانی و پيشمه‌گره‌ و خه‌باتگێر بوونه‌ كه‌مترين ريژه‌ی كه‌م ئه‌نداميان بۆ دياری كراوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌رچی ئه‌و بادينی و بارزاني و هه‌ركی و سورچی و زيباری عه‌شيره‌ته‌كانی ديكه‌يه‌ كه‌ جاش خه‌فيفه‌و پياوی رژيم بوون له‌لايه‌ن دكتۆر نه‌جمه‌یدينه‌وه‌ ئاسناكاريان بۆ كراوه‌و كراونه‌ته‌ كه‌م ئه‌ندامی مووچه‌ به‌رز و، دكتۆره‌ گه‌نده‌ڵه‌كی سليمانيش رزگار حه‌مه‌ ئه‌مين ئاغا شه‌ هه‌رچی جاشی سنوری شارباژير به‌تايبه‌تی جاشه‌كانی مه‌حمود به‌گی گۆلێی و عه‌لی چوارتايی و شيخ محمه‌د باساكی و ئه‌حمه‌د به‌رزنجی و عه‌لی سيرينی شه‌و كه‌ له‌ شه‌ری كوردو جه‌نگی عراق ئيراندا كه‌م ئه‌ندام بوون مووچه‌و ريژه‌ی به‌رزيان بۆ تۆمار كراوه‌، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ شيخ محه‌دين رزگار به‌ گه‌وه‌ ،وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دكتۆر رزگار به‌هۆی گه‌نده‌لی يوه‌ تائ يستا له‌ هه‌ولير ٥ نه‌خۆشخانه‌ی پيكراوه‌و گوازراوه‌ته‌وه‌ و دويان جار لێژنه‌ی پزيشكی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌شيان كرده‌ گه‌نده‌لستان به‌ وه‌رگرتنی دياری و به‌رتيل وبه‌ سود وه‌رگرتن به‌ نامه‌ی خزمه‌كانی و كه‌سوكاره‌كه‌ی و ده‌لاله‌كانی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە