كێشەی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان بۆبرایە دادگا؟
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
بەشی یەكەم:
لەدوای راپەرینە مەزنەكەی بەهاری 1991 چەندین رێكخراوی سیاسی دروست بوو لە كوردستان. پاشان دوای هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەركردنی یاسای ژمارە(17)ساڵی 1993 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە زۆربەی ئەو ریكخراوانەی لەدوای راپەرینەوە دروستكرابون مۆڵەتیان لەحوكمەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت لەكاتی یەك ئیدارەیدا پێش دەست پێكردنی شەری ناوخۆو دابەشكردنی ئیدارە بەسەر هەردوو حزبی دەسەڵاتداردا واتا ئیدارەی هەولیرو ئیدارەی سلێمانی، بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان لەبەرواری 29/11/21994 بەژمارە(1957) مۆڵەتی لەوەزارەتی ناوخۆ وەرگرتووە لەوكاتەوە لە تیكۆشاندایە بۆ بەدیموكراتیزە كردنی كۆمەڵگەی كوردی و پاراستنی مافی مرۆڤ و دەسەڵاتی یاسا، دیموكراسیخوازان لەو چەند ساڵەی رابردوی خۆی كەكاتێك شەری ناوخۆ بەرۆكی ئەم هەرێمەی گرتبوو نەبووە لایەنێك بۆ بەشداریكردن لەو شەرە نەگریسەی كەبەرۆكی گەلەكەمانی گرتبوو لەبەر ئەوەی بروای تەواوی بەوە هەبوو(كەشەری براكوژی نەسەركەوتنی بۆ هەیەو نەژێركەوتن) لەسەڵی 2000 لەشاری سلێمانی كێشەیەك لەنێوان (ی ن ك) و حزبی كۆمۆنست رویدا كە دەرەنجام پێنج خەباتگێری حزبی كۆمۆنستی تیا شەهید بوولەوكاتەدا بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان بەرێز (بەهادین نوری) سكرتێربوو داوای لەلایەنە سیاسیەكانی گۆرەپانی سیاسی ئەو كاتە كرد كە كۆبوونەوەیەك سازبكرێت بۆ ئیدانەكرنی ئەو كارە بەڵام بەداخەوە هیچ لایەنێكی سیاسی ئامادەنەبوو كە ئەو كارە ئیدانە بكات. بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان بەتەنها بەیان نامەیەكی دەركردو ئیدانەی شەهید كردنی ئەو پێنج كەسەی كرد، ئەوەشمادەزانی كە ئەم بەیان نامەیە دەرەنجامی سلبی لێدەكەوێتەوە لەبەر ئەوەی دیموكراسیەت لەكوردستان لەو كاتەدا زۆر بەرتەسك بوو، پاش دەرچوونی بەیان نامەكە لەلایەن ئیدارەی سلێمانیەوە ئاگادار كراین كە بودجەی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان وەستێنراوە بەبریاری مەكتەبی سیاسی (ی ن ك) ئەم بریارە ماوە هەشت مانگی خایاند تا دوایی بریارەكە هەڵوەشایەوە، بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان لەو ماوەیەی بودجەكەی وەستێنرا چۆكی دانەدا لە خەباتوو تێكۆشانی خۆی بەردەوام بوو هەرچەندە لەوكاتەدا گرانی باڵی كێشابوو بەسەر كوردستاندا، بەڵام هەندیك كادری خۆیان بۆ رانەگیرا دیموكراسیخوازانیان بەجێهێشت و چونەن ناولایەنەكانی ترەوە كەمەش مافێكی ئاسایی هەموو كەسێكە ، دیموكراسیخوازان لەدوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی سەركردایەتیدا لەسلێمانی لەبەرواری30/6/2007(شوكرللە حمە ئەمین) لەگەل چەند كەسێكی تر دەستیان لەكار كێشایەوە لەو كاتەوە توشی كێشەیەكی ناوخۆیی بووەتەوە ئەویش لەوەدایە كە(شوكرللە حمە ئەمین) كاتێك دەستی لەكاركێشایەوە بێگوێدانە پرەنسیپەكانی حزبایەتی كۆمەڵك خزم ودراوسێی كۆكردەوە لەبەرواری26/10/2007 ناوی لێنا كۆنفرانسی دیموكراسیخوازان وەك چۆن لەكاتی شەری ناوخۆدا (ئەحمد عەبدول عەزیز) كۆپیەكی دیموكراسیخوازانی دروست كردبوو لە هەولێر پاشان دەركەوت سەر بە موخابەراتی عیراقی بوو، شوكرللە حمە ئەمین بەهەمان شێوە كۆپیەكی دروست كردوو(حاجی مەلا سەعید)ی كردە سكرتیری كارتۆنی كۆپیەكەی دیموكراسیخوازان بەڵام هەموو كارەكان خۆی بەرێوەی دەبر بۆ ناوزراندنی دیموكراسیخوازان كەوتە پروپاگەندەی دووكەرت بونی دیموكراسیخوازان وە هەندیك هەلپەرستی لەخۆی كۆكردەوە لەو كاتەوە هەر كێشە بۆ دیموكراسیخوازان دروست دەكات سەركردایەتی بۆ لەناو بردنی ئەو وەرەمە لەگیانی دیموكراسیخوازاندا چەند جارێك رێكەوتنی لەگەڵ كردن تابتوانن پەلكێشیان كاتە ناو كۆنگرەیەكی تەندروست بەپێی بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆی دیموكراسیخوازان بەڵام شوكرللە خۆی نەئەدا لەقەرەی كۆنگرەی تەندروست هەرجارەو بیانوویەكی دەهێنایەوە بۆ دواخستنی كۆنگرەو درێژەدان بە مانەوەی لەدیموكراسیخوازاندا،تاكار گەیشتە ئەوەی سەركردایەتی بە لەبەرواری 29/1/2010 لەسلێمانی كۆبوونەوەیەك رێكبخاو بەناوی سەركردایەتی كاتیەوە كارەكانی دیموكراسیخوازان بەرێ بكات وە پاشان پەنا بەرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەشی كۆمەڵەكان بۆ ئەوەی بەپێی بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆی دیموكراسیخوازان كۆنگرە ببەسترێت، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی ناوخۆ چەند كەسێك كەلەپەنجەی دەست تێنا پەرن وە دەستیان لەكاركێشابووە وە كردیانن بەباڵ بۆ ئەوەی كێشەی دیموكراسیخوازان چارەسەر نەكرێت بەپێی بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆ ، كێشەكەی رەوانەی دادگا كردووە بۆ هەڵوەشانەوە نەك بۆ بەستنی كۆنگرە لەسەر داوایی80% كادرو ئەندامانی دیموكراسیخوازان،شوكرللە حەمە ئەمین بۆ جاری دووەم ویستی سینارۆكەی 2007 دووبارەبكاتەوە لەهەولیر دوای ئەوەی كەسی لەگەل نەما بوو بەناوی مەكتەبی سیاسیەوە لێدوان بدات هەر خۆیی وحاجی مەلای زەلیلی ناوجێگا مابوونەوە بە ناوی كۆنگرەی دیموكراسیخوانەوە كۆمەڵێك كەسی لەسەر جادەوە كۆكردەوەلەبەرواری 12/10/2010 بەناوی كۆنگرەی (3) دیموكراسیخوازانەوە بەڵام خۆش بەختانە وەزارەتی ناوخۆ رێگەی پێنەدا سینارۆكە دوبارەكاتەوە كۆنگرەكەی دواخست بۆ رۆژی 13/10 بەڵام بەداخەوە شوكرللە كەزانی بچێتە ئەو كۆنگرەیەوە هەموو شتێك لەدەست ئەدات خۆی دزیەوەو لەگەل حاجی مەلای شەریكی چووبوون بۆ وەزارەتی ناوخۆ داوایان كردبووكۆنگرەكە دواخرێت بۆ كاتێكی نادیار. وەزارەتی ناوخۆ لەباتی رێگە بەزۆرینەی دیموكراسیخوازان بدات كۆنگرە ببەستێت لەدادگای بەرایی/1 لەهەولێر داوای تۆماركردووە بۆ هەڵوەشانەوەی دیموكراسیخوازان وە تا ئێستا دادگا چوار دانیشتنی كردووە لەسەر ئەو كێسە وەبریارە بەرواری 4/7/2011 دوابریاری خۆی بدات ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا پێشێل كردنێكی زەقی یاسای حزبووكۆمەڵەكانە دیموكراسیخوازان هیچ زیانێكی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی نەبووە وە هیچ كارێكی نا یاسایی نەكردووە تەنها ئەوە نەبێت كێشەی لابەلای بۆ دروست كراوە لەلایەن چەند كەسێكی دەست لەكاركێشاوەوە..
ئەكرەم گوڵانی
27/6/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست