هێرۆ و یەكێتى و عیماد ئەحمەد دوایى چى پاشەڵى خۆیان قایم دەكەن سێ كاندیدى گۆڕان بەنمونە 10 و 25 ى سلێمانى و 10 ى هەولێر .
Saturday, 27/02/2010, 12:00
((تكایە خۆتان لوول دەن تاگەردەلوولى گۆڕان لوولى نەداون)) .
ئەگەر لیستى گۆڕان وەرچەرخانێك بێت لەڕووى سیاسى و فكرى و فەرهەنگى و ڕۆشنبیریەوە ئەوا بۆخۆى هەڵگرى كۆمەڵە دروشمێكە كەئەو وێنانە پەخش ئەكات كەمرۆڤى كورد لەتواناى دایە لەهەموو ئاستەكانا گۆڕانكارى گشتى بكات ، وەك ئەزانین گەلى كورد دەریایەك خوێنى ڕشتووە لەكەنار مێژوویەكى غەدر لێكراوا كەچى دەسەڵات كۆمەڵێك بەرپرسى دز و گەندەڵ بەرئەداتە گیانى ئەو میللەتە تاخەڵكى تێكۆشەر و كادیرى دێرین و بەتوانا دوور فڕێ دەنە دەرەوە ،كەدواتر ئەو خەڵكە تێكۆشەرەش لەناو گۆڕاندا خۆیان ئەبینەوە ، بۆیە ئەم وەرچەرخانەى گۆڕان و بەپێیى دروشمەكانیشیان هەوڵ ئەدەن كەبتوانن مۆدێرنانە ئەو میتۆدانە بكەنە واقع كەلەنێو دروشمەكاندا ئەبینرێن بۆیە خەڵك بەئومێدەوەیە لەدواى هەرەس و بێ هیوا بوون لیستى گۆڕان وەك گەردەلوول هەڵًبكات و ببێتە شوناسى بەرگرى میللەتێك بەرامبەر گۆڕانكاریە جیهانى و ناوچەیى و ناوخۆیەكان و گۆڕانى بناغەیى بكات لەسەر پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و كاركردن بێت بۆخزمەتگوزاریەكان ،جگەلەوە ئەبێ ئەم گەردەلوولەى گۆڕان شۆڕشى ڕۆشنبیرى بكات و سەرلەبەرى بنەما خێڵەكیەكان هەڵبوەشێنێ و كورد بەبنەماكانى دیموكراسیەت ئاشنا بكات و حورمەت بۆ تاكى كوردى بگەڕێنێتەوە و ئازادیەكان و مافەكانى تاك بەفیعلى پڕاكتیزە بكات ....
بۆیە گەر بێینە سەرباسەكەمان و بڕوانینە یەكێتى و هەڵبژاردنى ئەمجارە بەئاسانى بۆ هەموو لایەك دەرئەكەوێ كەكێن ئەوانەى یەكێتیان بەو دەردە بردوە و تۆوى گۆڕانیان لەناخى هەموو لایەكدا چاندوە ئەگەر بڕوانینە تێكڕایى كاندیدەكانى گۆڕان ئەبینین كەئەو زاتانە چەندە بەجوانى و بەپاكى و بەوپەڕى هەستكردن بەلێپسراویەتیەوە و هەركەسە و لەشوێنى كارى خۆیەوە خەباتى سیاسى و مەدەنى و خزمەتكردنى میللەتیان لەگۆڕەپانى سیاسى ناوچەكەدا كردوە بۆ بەرژەوەندى میللەت و (بگرە یەكێتى) و خەڵكى هەژار و زەحمەتكێشدا و ئامادەى گیان بەخشین بوون ، بەڵام دواتر بەشێك لەمانە لەسەر دەستى بنەماڵە و هەندێك بەرپرسى هەڵپەرستى بەرژەوەندى خواز و ڕێگەنادرێ ئەمانە درێژە بەو خەباتە بدەن و پیاوە ناشەریفەكانى خۆیان ئەهێنە پێش و ئەیان كەن بەعەنتەر و دەسەڵاتى ڕەهایان پێ ئەدەن بۆ دەركردن و داپڵۆسینى خەڵكى تێكۆشەر و كادیرى ماندوونەناس و بەتوانا ، بۆیە ئەبینین هەموو ئەو ناشیرینیانەى ئەوانە كەوا ئەكات ئەمڕۆ خەڵك بەتاسەوە چاوەڕوانى گۆڕان بن تاجوانیەكانى دوێنێ لەناو ئەو هەموو ناشیرینیانەى ئەمڕۆى دەسەڵاتى دیكتاتۆر و مافیایانەى ئەواندا تەوزیف بكاتەوە و جارێكى تر پێمان بڵێ هەر ئەو تێكۆشەر و خەڵكە ماندووەى دوێنێ كەبەرپرسە دز و گەندەڵ و داوێن پیسەكان دەریان كردوون لەپێناو بەرژەوەندى تەسكى خۆیان و بنەماڵە ، ئەمڕۆ دووبارە بەهەمان ڕووحى پێشمەرگانەوە دێنەوە ناو ووڵات و ئەیانەوێت ئەمجارە لەڕێگەى پەرلەمان و دەنگى میللەت و گۆڕانەوە دەسەڵاتى حزب لەحكومەت دوورخەنەوە و ماڵەكانمان جوان بكەنەوە ...
یەكێتى و هێرۆى برایم ئەحمەد و عیماد ئەحمەد و هەموو زمان درێژەكانى تر ئەبێ باش باش ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە بزانن كەبەو سیرات و موستەقیمە و پەشۆكاویەیى ئەوان نەوەك هەر هیچ ناكرێ بەڵكو تازە ناتوانن لەئایندەش هیچ بكەن ، چونكە ئەوان بۆگەن بوون و نقوومى زەلكاوى گەندەڵى و ناعەدالەتى بوون ، ئەوەتا وەك نموونەیەكى دیارى زۆر بچووك ئێوە بپرسن لەخۆتان ئەم سێ تێكۆشەرە و ئەم سێ كاندیدەى گۆڕان كێن و كێ بوون ؟ ئەمانە بۆ یەكێتیان جێ هێشتووە ؟ خێرە ئەمانە و سەدان تێكۆشەرى ترى هاوشێوە و هاوشانى ئەمانە خراپ بوون ؟ خێرە ئەمانە بەپیلان و بەرنامە و میزاجى چەند داوێن پیسێك لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش دەركراون و قارەمان و شەریفیش هەر كاكە حەمەخۆشناوە ؟ .
خوێنەرانى بەڕێز و ئازیزى كوردستانپۆست ....
بەسەدان تێكۆشەرى هاوشێوەى ئەمانە لەلایەن دكتۆر محەمەد خۆشناوە وە دەركراون لەڕیزەكانى یەكێتى و حكومەت ، ئەمڕۆش خۆش بەختانە زۆربەى زۆریان لەناو گۆڕان خۆیان بینیوەتەوە ، كوا هێرۆى برایم ئەحمەد ؟ كوا عیماد ئەحمەد ؟ ئێوە ڕۆژێك لەڕۆژان پرسیوتانە لەخۆتان و لەو بەرپرسە داوێن پیسانەى فەرماندەیى گشتى كەلەژوورەكانى خۆیاندا لەپشتەوە ژوورى تایبەتیان دروستكردوە بۆ ڕابواردن و كەیف و سەفاى خۆیان بۆ ئەو هەموو خەڵكە لەنەخۆشخانەى شۆڕش دەرئەكرێن و نان بڕاو ئەكرێن ؟ كوان ئەوانەى بناغەى نەخۆشخانەى شۆڕشیان دروستكرد ؟ كوان ئەوانەى نەوەك هەر نەجمەیەكتان پێ بەڕەوا نەبینین بەڵكو كردنتان بەدز و بەكرێ گیراو و ڕاوتان نان ؟ تازە دوایى چى دێن پاشەڵى پیسى خۆتان قایم ئەكەن و ئەم دەرگا و ئەو دەرگا بەسەر شۆڕانە و ڕیسوایانە ئەكوتن بۆ دەنگێك ؟ بۆ جارێك خۆتان و ئەو بەرپرسە داوێن پیسانەتان ناكوتن و بیان دەن بەدادگا ؟ كێ بەرپرسە ؟ تائێستا ئێوە و مەكتەبەسیاسیە نەخۆشەكانتان پرسیوتانە كێ بەرپرسە لەدزین و بردنى سەدان ملیۆن دۆلارى نەخۆشخانەكانى شۆڕش لە ساڵى 99 ەوە تا ئێستا ؟ كەبەپێیى تەنها ڕاپۆرتێكى دەزگاى چاودێرى دارایى تەنها لەماوەى یەك ساڵدا تەنها لەساڵى 2008 ، دكتۆر محەمەد خۆشناو، زیاد لەملیارێك و دوو سەد ملیۆنى دینارى برێمەرى بردوە ؟ بەپێیى ڕاپۆرتى دەزگاى چاودێرى دارایى سلێمانى كەكۆپیەكى كەوتبووە دەست گۆڤار و ڕۆژنامەكانى ناوخۆى كوردستان و ئێمەش سەرلەبەرى ڕاپۆرتەكەمان لێرە بڵاوكردەوە ..
((وەك بیرخستنەوەى هەموو لایەك)) تەنها بڕگەیەكیتان بۆئەخەینەوە ڕوو كەئەڵێ ...
لە 1 / 1 / 2008 تا 31 / 12 / 2008 بڕى (10298300700) ، (دە ملیار و دوو سەد و نەوەد و هەشت ملیۆن و سێ سەد هەزار و حەوت سەد دینار) سەرفكراوە بۆ دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە .
كەچى تەنها (9065661750) ، واتا تەنیا بڕى (نۆ ملیار و شەست و پێنج ملیۆن و شەش سەد و شەست و یەك هەزار و حەوت سەد و پەنجا دینار) خەرجكراوە .
واتا بڕى (1232638950) ، واتا یەك ملیار و دوو سەد و سى و دوو ملیۆن و شەش سەد و سى و هەشت هەزار و نۆسەد و پەنجا دینار) براوە و دیار نیە و نەچۆتەوە سەر بوجەى گشتى ...
تازە ئێوە دۆڕاون ئەو هەموو خەڵكە دڵ پڕە داخ لەدڵە وابەئاسانى ئاشت نابێتەوە ؟ . تازە تەنها گۆڕانە كەبتوانێ ڕێ بگرێ لەگۆڕانى حزب بۆ كۆمپانیا و پێشمەرگە بۆ فەرمانبەر و مەسئول بۆ مافیا و لاواز كردنى بیرى نەتەوایەتى و زیندووكردنەوەى خێڵەگەرى و فڕێ دانى لاشەى دروشمەكان بۆ ناو زبڵدانەكان و خاڵى بوونەوەى مرۆڤى كورد لەشۆڕشگێڕى و .... هتد .
بۆیە ئەڵێین ئەو عەیامەى ئێوە گوزەشت سەرانى یەكێتى و زمان درێژە كڕنووش بەرەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى تازە ئێوە چیتر ناتوانن حەمەخۆشناوەكان و حاكم قادرەكان و سەعدى پیرە دزەكان و .... بەردەنە گیانى ئەو میللەتە ، زەمەن و سەردەمى ئێوە لەمەو دوا بەردەم دادگایە و هیچ كەسى تر ڕاتان ناگرێ تەنیا دادگا نەبێ ، ئیتر نەوەى نوێ و عەقڵى نوێ گۆڕان ئەكا لاى هەموو میللەتیش ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە دەركەوتووە و باش باش ئەزانین كەوا چ توێژێكن دەسكەوتە جوانەكانى شۆڕشى نوێ ى گەلەكەمان ئەخۆن لەسایەیى دەسەڵاتى مافیایانەى ئێوە ، ئەوەتا ئەو هەموو خەڵكە پاك و تێكۆشەرە لەناو ناعەدالەتى و نەبوونى مافە سەرەتایى و گەندەڵیە زەبەلاحەكانتاندا ناخیان پڕبووە لەپەشیمانى و توڕەبوون ......
تازە ئێوە بە چ ڕوویەك دێنە بەردەم ئەو میللەتە بۆ وەڵامدانەوەى ئەو هەموو پرسیارە بێ وڵامانە ؟ بۆ ئەو هەموو ناڕەزایى بوونە ؟ بۆ ئەو هەموو بازرگانى كردنە بەسەروەت و سامانى ئەو میللەتەوە ؟ ئایا هەموو ئەمانە سەرەتایەك نیە بۆ پرسیارێك ؟ كەئایا لە 7 / 3 گەردەلوولێكى ترى گۆڕان دەست پێ ناكات ؟.
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
تێ بى نى //
_ لەگەڵ ڕێزى زۆر و بێ پایان و سەركەوتن بۆ هەرسێ كاندیدى بەڕێزى گۆڕان دكتۆر تەها و دكتۆر محەمەد ئەمین و دكتۆر كەیفى ، هیچ مەبەستێكمان نیە لەباسكردنى ئێوە ؟ تەنها وەك نموونەیەكى شۆڕشگێڕى و مەزنایەتى ئێوە باسمان كردوە كەئێوەى بەڕێز بەچ ڕوحیەتێك خزمەتان كرد لەنەخۆشخانەى شۆڕش و چۆن دروستان كرد و بە چ دەردێك بران و چۆن پاداشت درانەوە ؟ .
ئەمڕۆش چۆن دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بەهەمان ڕوحیەتى خزمەتكردنى میللەت خۆتان بۆ لیستى گۆڕان پاڵاوتووە ....
_ هەموو كارمەندانى تەندروستى و دكتۆر و یاریدەدەرى پزیشك و ئەفسەر و كارمەندانى نەخۆشخانەكانى شۆڕش و خەڵكى كوردستان (جگەلەبەرپرسانى یەكێتى و فەرماندەیى گشتى نەبێت) باش ئەزانن و ئەم سێ زاتە نەجیب زادەیەش باش ئەناسن چ خزمەتێكیان كردوە و دواتریش چۆن هاوشانى ((سەدان دكتۆر و كارمەند و ئەفسەرى تر)) لەپێناو مانەوەى حەمەخۆشناو لەشۆڕش دەركران و كەسێك نەى پرسى لەم حزب و حكومەت ئەو هەموو خەڵكە بۆ ئەڕۆن و بۆ كوێ ئەچن ؟ نازانین بەچ ڕوویەك ئەمڕۆ بەو خەڵكە ئەڵێن وەرن دەنگمان بەنێ ...
ناو و نازناو/ تهها اورحمان حمه عزیز ناسراو به د.گه ى سورداش ساڵو شوێنی لهدایك بوون/ 1962 دوكان بڕوانامه/دبلۆم تهندروستی، بهكالۆریۆس له یاسا پسپۆڕی/ كارگێڕی-تهندروستی-یاسایی-سهربازیو كۆمهڵایهتی بڵاوكراوهو نووسینو وهرگێڕان/ چهندین وتاری مێژووییو جوگرافیو چهندین یاداشتی له رۆژنامهو گۆڤارهكان بڵاوكردوهتهوه چالاكی/ 1978 پهیوهندی كردووه به كۆمهڵه، 1986 بووهته پێشمهرگهو بهردهوام بووه، جێگری بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی شۆڕش بووه ***************
ناو و نازناو/ د. محهمهد أمین علی ناسراو به دكتۆر محهمهدی نهخۆشخانهی شۆڕش ساڵو شوێنی لهدایك بوون/ 1961 سلێمانی بڕوانامه/ پزیشكیی نهشتهرگهریو ههناوی_دبلۆمی باڵای نهشتهرگهری گشتی پسپۆڕی/ نهشتهرگهری گشتی كاری ئێستا/ پزیشكی نهشتهرگهری گشتی له نهخۆشخانهی فێركاریو سهنتهری پهرهپێدانی تهندروستی بڵاوكراوهو نووسینو وهرگێڕان/ ریفۆرمی تهندروستی كیانی سیاسی، لهبری راوێژكاره تهندروستیهكان دهدوێت، پڕۆژهیهك سهبارهت به بنیاتنانی دهزگایهكی تهندروستی هاوبهش چالاكی/وهك پزیشك كاری نهشتهرگهری كردووه له ههموو شارو شارۆچكهكانی كوردستان *************
ناو و نازناو/ كیفی مستهفا ناسراو به دكتۆر كیفی
ساڵو شوێنی لهدایك بوون/ 1966 بێتواته
بڕوانامه/ بهكالۆریۆس له یاساو دبلۆمی پزیشكی
چالاكی/ئهندامی دهستهی دامهزرێنهری سهندیكای كارمهندانی تهندروستیو ساڵی 1999 به جێگری سكرتێر ههڵبژێردراوهو شارهزای بواری رێكخراوه پیشهییو دیموكراتیهكانه.
*************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست