کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێکی بەپەلە: کودەتاچییەکانی ناو یەکێتیی بەنیازن سندووقەکانی ناو ئەلبیسەکە بسوتێنن

Friday, 27/09/2013, 12:00


لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا کوردستانپۆست ئەم هەوالەی لە دەزگای زانیارییەوە پێگەیشت، کەوا ئەو کۆمەڵە کودەتاچییەی شەوی ٢٤ی ئەم مانگە کە لە سلێمانی کەوتنە تەقەکردن و دزین و گۆڕینی سەرەنجامی هەڵبژاردەنەکان، ئیستا دەیانەوێت بەهەمان شیوە پلانێکی دیکە دابڕێژن بەو شیوەیەی کە بە ڕیگای نوێنەرەکانیانەوە لەناو بنکەکەدا شەڕ دروست بکەن و بیکەن بە ئاژاوە، دوای ئەوە هیزی ئاسایش بچێتە ناو ئەو شوێنەوە و ئیتر ببێتە بەزم و هەرا، ئەمانیش فرسەت بهێنن سندووقەکان بفڕێنن، یان گڕ لەو شوێنەش بەربدەن. سەرچاوەکە وتی ئەوانەی کە لە پشت ئەم کودەتاوەوەن (هێرۆی برایم ئەحمەد، کۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار، وەستا حەسەن، خەسرەو گوڵ محەمەد)ن. سەرچاوەکە وتی بۆیە بە پەلە ئەم هەوالەم پێراگەیاندن تا سیناریۆکە هەڵبوەشێتەوە و هەرشتێکیش رووی دا ئەوا بزانن کێ لە پشت ئەم کارەوە بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە