کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


توركيا... ململانێی نێوان حكومەت و گروپی نور (فتح الله گوڵن)

Sunday, 29/12/2013, 12:00

1153 بینراوە


نوسيني: ئيسماعيل ياشا
وه‌رگێرِاني: شاهۆ قه‌ره‌داغي
رِه‌خنه‌كاني گروپي نور له‌ حكومه‌ت
وه‌لَامي حكومه‌ت له‌ تۆمه‌ته‌كان
رِه‌نگدانه‌وه‌كاني ململانێكه‌
حيزبي داد و گه‌شه‌پێدان به‌ سه‌رۆكايه‌تي ئه‌ردۆغان له‌ كاتي دامه‌زراندنيه‌وه‌ و وه‌رگرتني ده‌سه‌لَاتي له‌ دواي يه‌كه‌م هه‌بلَژاردنيه‌وه‌ له‌ 3 ي نۆڤه‌مبه‌ري 2002، به‌ به‌رده‌وامي هاوپه‌يمانێكي به‌هێزي هێزه‌ ليبرالييه‌كان و كۆمه‌لَه‌ي فه‌تح الله گولن بووه‌ كه‌ نفوزێكي به‌هێز و فراوانيان هه‌بووه‌.
وه‌ ئه‌م هاوپه‌يمانييه‌ له‌ ماوه‌ي ده‌ سالَي رِابردوودا تواني رِووبه‌رووي هێزه‌ عيلمانيه‌ تووندرِه‌وه‌كان و تۆرِي ئه‌رغه‌نيكوني تاوانبار كه‌ به‌(ده‌ولَه‌تي قوولَ) ناسراوه‌ تواني رِووبه‌رووي ئه‌م دوانه‌ ببێته‌وه‌، وه‌ به‌رده‌وام ئه‌م هاوپه‌يمانيه‌ هه‌ولَي هانداني ديموكراسي و ئازاديه‌كاني داوه‌، به‌لَام ئه‌م هاوپه‌يمانه‌ رِووخا له‌دواي كه‌م بوونه‌وه‌ي نفوزي سوپا و دادگايي كردني كوده‌تاچيه‌كان، و نه‌ماني ئه‌و دوژمنه‌ هاوبه‌شه‌ي كه‌ ئه‌م سێ لايه‌نه‌ي كۆده‌كرده‌وه‌.
يه‌كه‌م نيشانه‌ي رِووخاني ئه‌م هاوپه‌يمانيه‌ بريتي بوو له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ي هه‌ندێ له‌ ليبراليه‌كان له‌ هاوپه‌يمانيه‌كه‌ و چوونه‌ پالَ ئۆپۆزسيۆنه‌كاني ده‌سه‌لَات، دواي ئه‌وه‌ي حكومه‌تيان به‌ خاوي تۆمه‌تبار كرد له‌ هه‌ولَه‌كاني بۆ چوونه‌ ناو يه‌كێتي ئه‌وروپاوه‌.
به‌لَام حكومه‌ت ديفاعي له‌ خۆي كرد و وتي : ئه‌م ليبراليانه‌ ده‌يانه‌وێت به‌ هه‌وه‌سي خۆيان حكومه‌ت بجولَێنن به‌پێي بۆچوونه‌كاني خۆيان گه‌ر چي بۆچوونه‌كانيان دژي بۆچووني گه‌ليش بێت.
كاتێك داواكاري گشتي داواي هێناني سه‌رۆكي ئيستيخباراتي كرد بۆ ئه‌وه‌ي وته‌كاني وه‌ربگرێت به‌ سيفه‌تي گومان لێكراو له‌ كه‌يسي چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌لَ سه‌ركرده‌كاني پارتي كرێكاراني كوردستاني، ئه‌مه‌ش بوو به‌ كێشه‌يه‌كي چاوه‌رِوان نه‌كراو له‌نێوان حيزبي داد و گه‌شه‌پێدان و كۆمه‌لَه‌ي گولَن، چونكه‌ سه‌رۆك وه‌زيران (ئه‌ردۆغان) هه‌ستي كرد ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ رِاسته‌وخۆيي دژي ئه‌و ئه‌نجام دراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حكومه‌ت له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ياسايه‌كي ده‌ركرد كه‌ نابێت كه‌س له‌ پياواني ئيستيخبارات بانگهێشت بكرێن به‌ بێ رِازي بووني سه‌رۆك وه‌زيران.
په‌يوه‌ندييه‌كاني نێوان حيزبي ده‌سه‌لَات و گروپي گولَن له‌ دواي ئه‌و كێشه‌يه‌وه‌ وه‌ك جاران نه‌مايه‌وه‌، چونكه‌ نووسه‌ره‌كاني سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تي گولَن ده‌ستيان كرد به‌ رِه‌خنه‌ گرتن له‌ ححكومه‌ت و ئه‌ردۆغانيان به‌ ديكتاتۆر تۆمه‌تبار كرد.
وه‌ له‌دواي ئه‌وه‌ي حكومه‌ت پلانێكي رِاگه‌ياند بۆ داخستني ناوه‌ندي وانه‌ تايبه‌ته‌كان، رِێژه‌ي ناجێگێري له‌ نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌لَه‌ي گولن زياد بوو وه‌ كێشه‌كه‌ فراوانتر بوو، وه‌ جه‌نگێكي رِاگه‌ياندني قورس له‌ نێوانيان دا ده‌ستي پێكرد.
رِه‌خنه‌كاني كۆمه‌لَه‌ي گولن له‌ حكومه‌ت
كۆمه‌لَه‌ي فتح الله گولن يه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ نه‌وره‌سيه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ خوێندنگه‌ي زاناي ناودار (سه‌عيدي نه‌وره‌سيه‌) كه‌ به‌ (بديع الزمان) ناسراوه‌) ، وه‌ ئه‌م ناوه‌ له‌م كۆمه‌لَه‌يه‌ ده‌نرێت له‌به‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ي كه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا داده‌نيشێت، وه‌ نفوزێكي زۆري هه‌يه‌ له‌ ناو توركيا و ده‌ره‌وه‌ي توركيا، وه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌ چالاكيه‌ فێر كاري و رِۆشنبيري و خوێندنگه‌ فراوانه‌كاني له‌هه‌موو جيهان.
وه‌ به‌ كۆمه‌لَه‌ي گولن يان كۆمه‌لَه‌ي خزمه‌تگوزاري ناو ده‌برێن وه‌ك خۆيان حه‌زيان به‌و ناوه‌يه‌.
ئه‌و كێشه‌يه‌ي كه‌ دروست بووه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌لَه‌ي گولن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ په‌يوه‌ندي هه‌يه‌ به‌ ناوه‌نده‌ خوێندنه‌ تايبه‌تيه‌كان، كه‌ هه‌لَده‌ستن به‌ ئاماده‌كردني خوێندكاره‌كان بۆ ئيمتيحانه‌ گشتيه‌كان بۆ ئه‌وه‌ي له‌ زانكۆكان دا قبولَ بكرێن، به‌لَام وانيه‌ و زۆر له‌وه‌ قولَ تره‌، وه‌ رِووي تري هه‌يه‌ كه‌ په‌يوه‌ندي به‌ بۆچووني سياسي و باگراوندني فيكري و رِۆلَي كۆمه‌لَه‌كه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كاني له‌گه‌لَ حيزبه‌كه‌ي ئه‌ردۆغان دا.
ئه‌مه‌ش به‌ رِووني ده‌رده‌كه‌وێت له‌ رِه‌خنه‌كان و تۆمه‌ته‌كاني ده‌يخه‌نه‌ پالَ يه‌كتري.
وه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسي هه‌ندێ له‌ رِه‌خنه‌كاني كۆمه‌لَه‌ي گولن بكه‌ين كه‌ له‌ حكومه‌تي ده‌گرن ده‌توانين له‌م خالَانه‌دا كۆي بكه‌ينه‌وه‌:.
يه‌كه‌م:. حكومه‌تي ئه‌ردۆغان له‌م سالَانه‌ي دواييدا له‌ رِێره‌وي چاكسازي لاي داوه‌و وازي له‌ ديموكراسي هێناوه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ نوسينه‌وه‌ي ده‌ستورێكي نوێ بۆ ولَات، وه‌ زياتر رِووي كردۆته‌ رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست و هه‌ولَه‌كاني كه‌م كردۆته‌وه‌ بۆ چوونه‌ ناو يه‌كێتي ئه‌وروپاوه‌.
دووه‌م:.دروست كردني كێشه‌ له‌گه‌لَ ئيسرائيل توركيا دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ معه‌سكه‌ري ئه‌وروپي و نزيكي ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئێران و رِوسيا و رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست، وه‌ پێويسته‌ حكومه‌تي توركيا دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ دروست كردني كێشه‌ له‌گه‌لَ ئيسرائيل دا له‌م كاته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له‌به‌رژه‌وه‌ندي توركيادا نيه‌ و پێويست ناكات كێشه‌ دروست بكرێت.
سێ يه‌م:. ئه‌ردۆغان كه‌ له‌ بالَي ئه‌ربه‌كان جيابۆوه‌ و وازي له‌ شيعاراتي به‌تالَ هێناوه‌ ده‌لَێي جارێكي تر گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر رِێچكه‌ي جاراني و دوور كه‌وتۆته‌وه‌ له‌ واقيعيه‌تي سياسي ده‌ره‌كي ، وه‌ شێوازي موغامه‌ره‌ي هه‌لَبژاردووه‌ له‌ مامه‌لَه‌كردن له‌گه‌لَ مه‌له‌فه‌كاني سوريا و ميسرِ دا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆي تێكچووني سياسه‌تي ده‌ره‌كي و دۆرِاني هاوپه‌يمانه‌كان.
چواره‌م:.گروپي فه‌تحولَا گولَن پشتگيري سياسه‌تي كرانه‌وه‌ به‌ره‌و رِووي كورده‌كان ده‌كات و پشتگيري ئاشته‌وايي ده‌كات، به‌لَام هه‌ندێ تێبيني هه‌يه‌ له‌سه‌ر مامه‌لَه‌كردني حكومه‌تي ئه‌ردۆغان له‌گه‌لَ ئه‌و كه‌يسه‌دا، واي ده‌بينێت كه‌ ئه‌و حيزبه‌ ته‌نازولات بۆ پارتي كرێكاران ده‌كات، ئه‌وه‌ي كه‌ كه‌ش و هه‌واي ئاشته‌وايي قۆستۆته‌وه‌ بۆ ديعايه‌ كردن بۆ خۆيي و بلَاو كردنه‌وه‌ي ئه‌ندامه‌كاني به‌بێ ئه‌وه‌ي له‌ زه‌وي توركيا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ يان چه‌ك فرِێ بده‌ن.
پێنجه‌م:. هه‌لَوێستي حكومه‌تي ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به‌ ئێران عاتيفي و گومان باشيه‌كي زۆري تيايه‌، نامانه‌وێت حكومه‌ت دژايه‌تي ئێران بكات، به‌لَام پێويسته‌ وريا بێت له‌ سياسه‌تي تائيفه‌گه‌ري ئێران و ئامانجه‌ فراوانييه‌كه‌ي.
وه‌لَامي حكومه‌تي ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌م تۆمه‌تانه‌
يه‌كه‌م:. گروپي نور ده‌يه‌وێت به‌شداري بكات له‌ده‌سه‌لَات دا به‌بێ ئه‌وه‌ي بچێته‌ ژێر به‌رپرسياريه‌تيه‌وه‌، وه‌ حكومه‌تيش ناتوانێت ده‌سه‌لَات ببه‌خشێته‌ لايه‌نێكي تر كه‌ گه‌ل ده‌نگي پێنه‌داوه‌ له‌ رِێگه‌ي سندوقي ده‌نگدانه‌وه‌ چونكه‌ گروپي نور نه‌چوونه‌ته‌ ناو پرۆسه‌ي هه‌لَبژاردنه‌وه‌.
دووه‌م: حكومه‌ت باشترين كاتي به‌سه‌ر بردووه‌ له‌و ده‌ سالَه‌ي كۆتياييدا كه‌ حكومه‌ت به‌ ده‌ستي پارتي دادو گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ بووه‌، له‌كاتێك دا گروپه‌ عيلمانيه‌كان هه‌ولَيان ده‌دا گروپي نوور بخه‌نه‌ ليستي تيرۆره‌وه‌ به‌لَام حكومه‌تي ئه‌ردۆغان نه‌يهێشت ئه‌م كاره‌ رِووبدات و ياساي به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆري گۆرِي له‌پێناو ئه‌وه‌دا.
سێيه‌م:. برِياري داخستني ناوه‌نده‌ فێركاريه‌ تايبه‌تيه‌كان له‌ دژي گروپي نور نه‌بوو، به‌لَكو به‌شێك بوو له‌ به‌رنامه‌يه‌كي تۆكمه‌ كه‌ هه‌ولَي چاك كردني سيسته‌مي په‌روه‌رده‌ي ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ي قورسايي سه‌ر خوێندكاره‌كان كه‌م بێته‌وه‌ .
چواره‌م:. مه‌نهه‌جي گروپي نوور له‌وه‌ي كه‌ نابێت ده‌رچوون(خروج) بكرێت له‌ ده‌سه‌لَات و به‌رده‌وام ئه‌و فيكره‌يه‌يان بلَاوه‌ پێكردوه‌ ئه‌ي بۆچي ئێستا ده‌يانه‌وێت ده‌رچوون بكه‌ن له‌ حكومه‌تي ئه‌ردۆغان؟!
پێنجه‌م:. هه‌ولَدان بۆ كۆتايي هێنان به‌ كێشه‌كان له‌گه‌لَ كورد دا مه‌سه‌له‌يه‌كي زۆر گرنگه‌ بۆ ئێستا و داهاتووي توركيا، به‌لَام له‌وانه‌يه‌ گروپي نور چاره‌سه‌ري سه‌ربازييان پێ باش بێت وه‌ك له‌ چاره‌سه‌ري سياسي و گفتوگۆ.
رِه‌نگدانه‌وه‌ي ململانێكه‌
له‌ ناوه‌رِاستي ئه‌م تۆمه‌ت به‌خشينه‌وه‌ و رِه‌خنه‌ گرتن له‌ يه‌كتريه‌، پێويسته‌ ئه‌وه‌ له‌بير نه‌كه‌ين كه‌ ناوه‌رِۆكي كێشه‌كه‌ خه‌له‌لێكه‌ له‌ په‌يوه‌نديه‌كاني نێوان ده‌سه‌لَات و گروپي نور. وه‌ به‌ بێ بووني خالَێك بۆ رِێكه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوولا دا ئه‌م كێشانه‌ كۆتايي پێنايه‌ت.
قورسايي گروپي نوور له‌ %5 بۆ %2 ده‌بێت له‌ ده‌نگدانه‌كان دا به‌لَام له‌وانه‌يه‌ هه‌موو ئه‌نداماني گروپه‌كه‌ش پابه‌ندي برِياري سه‌ركرده‌كه‌يان نه‌بن بۆ پشتگيري نه‌كردني حيزبي داد و گه‌شه‌پێدان. گروپي نور به‌رده‌وام هه‌ولَي داوه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ (ئيسلامي سياسسي). هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ له‌وانه‌يه‌ پشتگيري حيزبي گه‌لي جمهوري و حيزبه‌كاني تر بكات له‌ ده‌نگ دان دا له‌جياتي حيزبي دادو گه‌شه‌پێدان.
گروپي نور له‌رِێگه‌ي سه‌رچاوه‌ رِاگه‌ياندنه‌كان و چه‌كي كه‌نالَ و گۆڤار و رِۆژنامه‌كانه‌وه‌ ده‌توانێت له‌ شه‌عبيه‌تي ئه‌ردۆغان كه‌م بكاته‌وه‌، به‌لَام ئه‌م گروپه‌ خۆيشي ناتوانێت خۆي بپارێزێت له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كاني ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌سه‌ر گروپه‌كه‌، چونكه‌ گروپي نور به‌رده‌وام شيعاري "لێخۆش بوونيان" به‌رز كردۆته‌وه‌ كه‌چي ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌ دژايه‌تي كردني حكومه‌تێك كه‌ 50% ي ده‌نگي ده‌نگده‌راني به‌ده‌ست هێناوه‌!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)