کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌نده‌ڵيی و بەشێک لە سامانی (هۆشيار سيوه‌يلی) ئاشكرا دەکات

Wednesday, 22/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری(٣) هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ چێنه‌ر خه‌فاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پيشووی ديوانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم, ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد‌، كه ‌هۆشيار سيوه‌لی وه‌زيری پيشووی كاره‌با له‌ كابينه‌ی پێنجه‌می نێچيره‌ڤان بارزانی، زياتر له‌ ١٢٠ پرۆژه‌، تايبه‌ت به‌ بواره‌كانی كاره‌با له‌ سنوره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك‌ له‌لايه‌ن ٢٠ كۆمپانيای تايبه‌ت به‌ بواری كاره‌با ئه‌نجامدراون بێ ئه‌وه‌ی خرابنه‌ نێو ليستی موساته‌حه‌كانه‌وه ‌و به‌ نهێنی ئه‌نجامدراوون. به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هۆشيار سيوه‌لی به‌ ئاگاداری نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی كابينه‌ی پێنجه‌م ئه‌وگه‌نده‌ڵيانه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و ‌ به‌ پێی ئه‌و به‌ڕيوه‌بەره‌ گشتیيه‌ بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو زياتر له‌ ٨٠٠ ملێۆن دۆلار بووه‌ له ‌ماوه‌ی 5 ساڵی كابينه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی ، هه‌موو پرۆژه‌كانیش به‌ زۆرترين نرخ ته‌نده‌ری نهينيان لێداوه‌ واته‌ بێ ته‌نده‌ر ئه‌و پرۆژانه‌يان وه‌رگرتووه‌، زياتر له‌ ٢٠٠ مليۆن دۆلار قازانجیان کردووە.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ له‌ زاری چێنه‌ر خه‌فافه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ هۆشيار سيوه‌لی له‌ هه‌ولير ٦ خانووی گه‌وره‌ی هه‌يه ‌و دوانیان دراوە به‌ کرێ بە ده‌زگاكانی حكومی، ئەویتریان به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تی تۆمارگه‌ی كۆمپانياكانی تيايه‌ له‌ شه‌قامی به‌ختياری له‌ هه‌ولێر و له‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ شاری خه‌ونه‌كان و ناز ستی و ڤێلاكانی ئه‌مريكی و ئيتالی ٤ ڤێلای هه‌يه ‌و به‌ كرێی داوه‌، جگە لەوە وشیار سیوەیلی خاوه‌نی ١٥٠ دۆنم زه‌ويه‌ له‌سه‌ر رێگای به‌حره‌كه‌ به‌ناوی پرۆژه‌يه‌كی وه‌هميه‌وه‌ وه‌ريگرتووه‌.
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، كه‌ پرۆژه‌ی دانانی سه‌عاتی كاره‌بای (زيره‌ك) خودی هۆشيار سيوه‌لی له‌ دوبه‌يه‌وه‌ هێناوێتی به‌ مه‌وادی چينی ئێستاش پرۆژه‌كه‌ فه‌شه‌لی هێناوە. هۆشيار سيوه‌يلی و ڕاويژكارێكی نيچيره‌ڤان بارزانی به‌ ئاگاداری سه‌رۆكی كابينه‌ی پينجه‌می گه‌نده‌لی جيبه‌جيكرابوو. زياتر له‌ ٥٠ مليۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كرابوو، لە %٣٠ی پرۆژه‌كه‌ دوای جێبه‌جێكردن شكستی هينا و باقياتی پاره‌كه‌ش له‌لايه‌ن هۆشيار سيوه‌لی و پياوه‌كانی نێچيره‌ڤانه‌وه‌ بۆ خۆيان هه‌ڵگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە