کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندام پەرلەمان وخواستى خەڵك !

Thursday, 28/10/2010, 12:00



یەكێك لەفاكتەرە هەرەسەرەكیەكانى بوون بەئەندام پەرلەمان ئەزمونگەریى وڕاستگوییەلەگەڵ داواكاریى وكۆیى خواستە سەرەكیەكانى هاوڵاتیان ,كەئەم فاكتەرەكەش پێویستە بەردەوام لەلایەن كەسى ئەندام بووەوە جەختى تەواوى لەسەر بكرێ وكارى جدى وهەوڵى بێووچانى بۆ بدرێ .
لەڕاستیدابەهۆى بێ ئەزموونى ونەبوونى پەیوەندییەكى پتەوە لەنێوان خەڵك ودەسەڵات ووبوونى جۆرە گوێ نەگرتنێك لەنێوان ئەو دوولایەنەدا لەماوەى ئەم هەژدە ساڵەى ڕابردوودا جۆرە پەرلەمان وعەقڵیكى سیاسى دروست ببوو كەپێوستى بەگۆڕانكارى وڕەخنەگرتنى بونایانتنانە واقیعیانە هەبوو ,ولەلایەن نوسەران وڕۆشنبیران وڕۆژنامەنووسان لەزۆربەى كەناڵ وڕۆژنامەانەوە چەندین فشار وهێزى جۆراوجۆر لەبەردەم حكومەت خرایەڕووو بۆ بەخۆداچوونەوە ونوێبوونەوە بەڵام ئەفسوس تاڕادەیەك خاوخلیجى وخەم ساردى پێوەدیاربوو ,بۆیە پەرلەمان نەیتوانیوە بەشێوازیكى گشتى كۆى داواكرییە ڕاستەقینەكانى خەڵك جێبەجێ بكات وببێتەسەكۆیەك بۆ گەیاندنى دەنگى خەڵك بەدەسەڵات وبەرزكردنەوەى خولیا وئارەزووەكانى گەل وداواكارییە واقیعەكانى گەل ,هەموو ئەمانە قەیرانى گەورەى دروست كردوەك بینیمان هەموو ئەوە خۆپیشاندانە یەك لەدواى یەكانەى لەزۆربەى ناوچەكانى كوردستان دا لەماوەى ساڵانى ڕابرددوودا ڕووى دا كەبووە هۆى لەیەك دابڕینى پەیوەندى نێوان گەل ودەسەڵات ودروست بوونى بۆشاییەكى گەورەلەنیوان ئەو دوولایەنەدا ,پێویستە پەرلەمان لیرەدا ڕۆلێكى بێ ووچان بببینێ لەبۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشاییە ونزیك كردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان خەڵك وحكومەت ,ئەوەى كەبووەتە گرفتێكى گەورە نەك تەنها بۆ خەڵك بەڵكو بۆ دەسەڵاتیش وتێنەگەیشتنى دەسەڵاتە لەواقیعى خەڵك ,بوونى چەندین ئەندام پەرلەمانى ناكارا وناهۆشیار كەتەنها بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان لەبەرچاو گرتووە ولەگەڵ بوونیان بەئەندام پەرلەمان هەمو ئەو دەنگانەى خەڵك كەپێیان دراوە بایكۆت دەكەن ودەنگى خەڵك پەراوێز دەخەن دەیكەنە قوربانى بارودۆخەكە ودواتر هەر ئەبێ خەڵك باجەكەى بدات ,ئەمەش گرفتێكى گەورە دروست دەكات كەبەشێوازێك نەدەسەڵات لەواقیعى خەڵك تێبگات ونەخەڵك لەسیاسەت وعەقڵى سیاسى دەیسەڵاتوانان تیبگات وەك بیینمان لەساڵانى ڕابردوودا ڕووى دا ,كەدەركەوتنى هەموو ئە خۆپیشاندان وزمانى زبر وتەشهیركردن ونابوت كردنى دەسەڵات لەلایەن ئەو نووسەر وڕۆژنامەنوسانە ودەركەوتنى چەندین خۆپیشاندانى توندوتیژ وخوێناوى وكوشتنى چەندەها ڕۆژنامەنووس وبرینداركردنى دەیەها نوسەر وهى تر ,هەموو ئەمانە تەنها لەئەنجامى ئەوە نەبوو كەدەسەڵات تێنەگەیشتووە لەواقیعى خەڵًك ودیراسەتێكى قووڵى نیە بۆ ڕووداوەكان بەڵكو لەئەنجامى ئەوەوە دروست بوو كە چ پەرلەمان وچ ئەندامانى پەرلەمانى هەموویان نەبوونە نوێنەرى دەنگى ڕاستەقینەى خەڵكە وچگە لەمەش بەشێوازێكى سەلیقەیى وكارا وهۆشیارانە كاریان بۆخەڵك نەدەكرد,نەك تەنها ئەوەش بەڵكو زۆریان هەر خەریكى سەیركردن وخەولێكەوت بوون وواقیان لەبەرامبەر دەسەڵات وخەڵك دا وڕما بووو ,ونەیانتەدەتوانى كەببنە ئەلقەیەكى تێگەیشتوو وجۆرێك لەزمانى گفتوگۆ لەنێوان خەڵك ودەسەڵات دا دروست بكەن وتاڕادیە بكەونە چارەسەركردنى بەشێك لەداواكارییە هەنووكەییەكانى خەڵك ,بەداخەوە پەرلەمان لەماوەى ڕابردوودا نەیتوانى وەك پێویست ئەوكارانە بكات ئەمەش زیاتر بەهۆى ئەوەى كەدەنگێكى ئۆپۆزیسیۆنى ڕاستەقینەى تێدا نەبوو وئەوەى كەهەبوو بەپەنجەى دەست دەژمیًَردا,وەنەیاندەتوانى ببنە كارتێكى فشار بەسەر كارەكانى حكومەوە , ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرە كەدەسەڵات دەبیت دانە بەوەدا بنێت كەپەرلەمانى بىًَ ئۆپۆزیسیۆن وەك جەستەیەكى بێ ڕوح وسەرێكى بێ مێشك وایە ,بوونى ئۆپۆزیسیۆن بۆ پەرلەمان پێویستیەكى هەنوكەیە وئەركێكى ئەخلاقى وئینسانیە,ئەگەر تەماشاى مێژووى عێراق بكەین لەسەردەمى دەسەڵاتدارێتى بەریتانى دا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كەبەریتانیا یەكەم كارى ئەوە بوو كەچۆن سەرۆك عەشیرەكاتى عێراق بۆلاى خۆى ڕاكێشیت وپێاوە خاوەن جەماوەركان بخاتە ژێر ڕكێفى خۆیەوە ئەمەش لەپەرلەمانى ئەوكاتەدا هەستى پێدەكرا كەبەریتانیان نزیكەى لەسەدا چلى پەرلەمانیان لە سەرۆك عەشیرەت وسەرۆك خێڵ پێك هێنابوو , ئەم سەرۆكانەش چاوپۆشیەكى گەروەیان لەكارەكانى حكومەت ودەسەڵاتى بەریتانى دەكرد وجگە لەوەش پەرلەمان تەنها وەك دەزگاریەكى كارتۆنى لێهاتبوو ,ونەیدەتوانى جۆرێك لەفشار دروست بكەن ,ئەمەش كارەساتێكى گەورەى دروست كرد وەك بینیمان لەساڵانى چلەكان بەلێشاو خۆپیشندان وڕێپێوان ودەیەها ناڕەزاى لەدژى بەریانتیا سەرى هەڵدا وەكو بزوتنەوەى مایسى گەیلانى وراپەرینى 1948ودەیەها جووڵانەوەى تر ئەمەش دەتوانین بڵییین لەسەر ئەوە بوو كەبەریتانیا گوێ لەداوكارییە ڕاستەقینەكانى گەل نەدەكرد وخۆى بەخاوەن حەقیقەتێكى موتلەقانە دەزانى ,پەرلەمانیشى كردبووە دار دەستى وتەراتێنى دەستى بەرژەنەودییە تایبەتەكانى خۆى وبۆیە لەكوردستان دا بۆ ئەوەى ئەوە دۆخە دروست نەبێت ومێژووییەكى خوێناوى لەوجۆرەى رۆِابردوومان بەسەر دووبارە نەبێتەوە پێویستە پەرلەمانێكى كارا وجدیمان هەبێت كەپێك هاتبێت لەئەندامى بەتوانا وخاوەن ئەزموون وعەقڵیكى دیموكراسى وزیاتر بۆ بەرژەوەندى گشتى كار بكات لەلایەك ودەسەڵاتیش زیاتر كارو بوار بڕەخسێنێ وزەمینەش بۆ ئەوە خۆشبكات كەبارودۆخێكى دیموكراسى ومۆدێرنخواز وكۆمەڵگەى پێشكەوتوو دروست بێت وتاڕادەیەك لەڕووى خۆپیشاندن وڕێپیَِوانەوە ئاشتیخواز وژیان بەخش وهێمنتر بێت ,بۆیە بەبۆ چوونى من هەتاوەكو دەسەڵات وئەندام پەرلەمان جۆرێم لەتێگەیشتن وزمانێى گفتوگۆ ودیموكراسیانە لەنێوان دا بێت ئەوكات خەلكیش لەخۆشگوزەرانى وجۆرێك لەڕەفاهەیت دەژى.
خاڵێكى دیكەش هەیە كەپێویستە ئاماژەى پێى بدەین ئەویش هاوكارى خەڵكە ,كەبەداخەوە ناكرێ ئێمە واتیبگەین كەهەموو تاوان وگرفت وكێشەو ەقەیران وهەر تەنگ وچەڵەمەیەك بخەینە ئەستۆى دەسەڵات وحكومەت وبەرپرسە سیاسیەكا كەوەكو خەڵكێكى زۆر بەلێشاو دەسەڵات بەكانى كێشەكان وسەرچاوەى هەمو گرفتێك دەزانن ئەمەش زیاتر لەوتەى كەسێك دەچى كەدوورە لەواقعى كۆمەڵگاوە ولەوباروەدایە كەچەپڵە بەیەك دەست لێدەدرێ ومەلیش بەباڵێك هەڵدەفڕى ,وزیاتر عەقڵى كەسێكە كەتاكڕەوانە بیر دەكاتەوە ,وگوێ نەلەبەرامبەر نەلەخۆشى دەگرێت ,بۆیە ئەگەر ئێمە هەموومان حكومەێك پێك نەهێنن كەهەمووان تیایدا هەست بەبەرپرسیارێتى بكەین ئەوا تووشى قەیران گفتوگۆ وتیكچونى پەیوەندیی وئاڵۆزى دۆخەكە دەبین ودیاردەى گوێنەگرتن ولەخۆبایبوونمان لەبەرامبەر یەكتر دروست دەبێت ,ئەوەى كەكارێكى گرنگ وئەركێكى قورسە لەسەر ئەندام پەرلەمانەكان گەیاندنى دەنگى ڕاستەقینە و واقیعى خەڵكە لەبۆدەسەڵات وبەرپرسیارى بووونێتى لەبەرامبەر دەنگەكانى خەڵك كەلەهەڵبژاردندا پێیداوە ,وناكرێ دەنگى خەڵك هەموو جارێك بەبێ كاركردن بۆ داواكارییەكانیان وگوێگرتن لەخواستەكانین بەبادا بچى ,دەنگى خەڵك دەنگى هەموومانە,دەنگى سەرۆكى هەرێم ودەنگى شوانێكى شاخەكانى كوردستانیشە ,دەنگى گەرمیانیەكە ودەنگى ناوچەیەكى دوور دەست كورستانیشە ,بۆیە زیندەبەچاڵكردنى ئەو دەنگانە زیندەبەچاڵكردنى هەموو تاك وكەسێتیەكمانەوودواجار خەڵك متمانەى لەبەردەم دەسەڵات دا نامێنى ودووبار وسێ بارە تووشى پشت لێكردنى دەسەڵات دەبێت ودۆخەكە قەیراناویتر دەبێت ,ئەوەى كەمەبەستى سەرەكى من بوو لەبابەتەدا دروست بوونى كەشێكى دیموكراسى وفرە دەنگ وڕەنگە كەبەرژوەندییەكانى هەموومان كۆباتەوە وبەبێ ئەوەى كەس ولایەن وگروهێك هەست بە بریندابوون ولەكەدار بوون بكات وهەمووان لەنێوچوارچێوەیەكى دیموكراسیانە ویاساییانەدا چ ئەندام پەرلەمان وچ دەسەڵات وچ خەڵك هەست بەجۆرە ئاسودەیى وخۆشگوزەرانیەك بكەن ...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە