چاو بنووقێنە
Friday, 13/06/2014, 12:00
چاو بنووقێنەوەو BMW و Benz و PORSH ی ئۆتۆمۆبیلی ئەڵمانی بهاژوێ. چاو بنووقێنەوەو کامیرای SONY و تەلەفیزێۆنی TOSHiBA یابانی بەکاربێنە. چاو بنووقێنەو IPHONE و لاپتۆبی HP و جۆرەکانی TOOl ی ئەمریکی بەکاربێنە. چاو بنووقێنەوەو زۆرترین کارو کەمترین پارەی کار و کرێکاری ووڵاتی چین بەدەست بێنە. چاو بنووقێنەوەو خۆشترین بۆنی فەرەنسی بەکاربێنە. چاو بنووقێنەوەو باشترین و نایابترین پێڵاوی ئیتالی لەپێکە. چاو بنووقێنەوەو خۆشترین ساتەکانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەرازیل نمایشکە. چاو بنووقێنەوەو ڕەگەزپەرسترین کەسی بەریتانی ببینە. چاو بنووقێنەوەو دیسپلینترین کەسی سویدی ببینە. چاو بنووقێنەوەو دەوڵەمەنترین و ڕەسەنترین کەلتووری ڕووسی ببینە. چاو بنووقێنەوەو درۆزنترین و بێکەڵك ترین مرۆڤی یۆنانی ببینە. چاو بنووقێنەوەو دزترین و شارەزا لە حەپەلووشدانی کەلتووری خەڵکی جیهانی مرۆڤی تورك ببینە. چاو بنووقێنەوەو ناحاڵی ترین مرۆڤی فارس ببینە. چاو بنووقێنەوەو لەدووفاقی و دووڕوویی عەرەب بزانە.چاو بنووقێنەوەو لەنەزانی و بێئاگایی میلەتی کورد تێبگە.
خوێنەری بەڕێز،پێش ئەوەی پرسیار بکەین لەسەر ئەم باروو دۆخەی ئێستای عێراق و هاتنی داعش و هۆکاری بەهێزبوونی، ئەوا پێوستە بەراووردیك بکەین لەنێوان داعشی عەرەبی و داعشی کوردی باشوور. داعشی عەرەبی دوو شاری بەدەستەوەیە، هەردوو داعشەکەی لای خۆشمان هەریەکەو دوو شاری بەدەستەوەیە.
داعشی عەرەبی کاری تووندڕەویی و تیرۆریستی بەئەنجام ئەگەیەنن و هەزارانیان هەیە ئامادەیە خۆی بتەقێنێتەوە. داعشی پارتی بەهەمان شێوە تیرۆری قەڵەمە ئازادەکان ئەکەن و هەزارەها فیداییان هەیە(لەسەر زاری فازیل میرانی)، هەروەها داعشی یەکێتی نیشتمانیش بەهەمان شێوە تیرۆری قەڵەمەکان ئەکەن و خەڵکی ناڕەزا گوللە باران ئەکەن.
داعشی عەرەبی هێزێکی میلیشیایی خاوەن ئەجندای تووندڕەیی لەژێر سایەی ئیسلامدا کارەکانی خۆیان بەجێدێنن و هەرچی داعشەکانی لای خۆشمان لەژێر سایەی پارەی دزراوی نەوتەوە میلەت و دەنگە ئازادەکان ئەکوژن.
جا کەواتە ئەوەی ئەگوزەرێ نەشەڕی کورد و عەرەبە ، وە نەشەڕی ئیسلام و مەزهەبە. ئەم شەڕەی هاتۆتە ئاراوە تەنها شەڕی مان و نەمانی سوونەکانە دژ بەو گەندەڵ و دزانەی عێراقیان دۆشیوە. هەریەڵ لە (مالکی) و (تاڵەبانی و بارزانی) لەماوەی ٢٠٠٣ بەدواوە جۆرێك لە گەندەڵیان دروست کردوە کەتەنها گەراو ڤایرۆسی وەك داعش و جۆرەکانی تر تیایدا گەورە ئەبێ. ئەوە تەنها گەندەڵ-یە وای لە هێزێکی میلیشیایی وەك داعش-کردوە کە ئاوا بەو جۆرە وەك قارچك سەر هەڵبدا.
بۆیە پێوستە لەسەر میلەتانی عێراق هیچ کات خۆیان نەدەن بەکوشت و شەڕی داعش نەکەن. کورد پێوستە شەڕی داعشەکانی ناو خۆی خۆی بکات و سزای دزەکانی پارتی و یەکێتی بدا. کورد پێوست ناکا سەنگەر لەداعش بگرێ، ئەوەی ئەوان پارێزگاری لێ ئەکەن و پاسەوانی ئەکەن زۆر لە داعشەکەی عەرەبەکان خراپترە. ئەوە لەبیریان چوو کەهەر ٤٥ ڕۆژ جارێ مووچەیەك وەرئەگرن. ئەوە بیریان چوو ئەلقەی هاوسەرگیریان فرۆشت لەبەر نەبوونی. ئەوە لەیادیان چوو لەبەر نەبوونی کرێ کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا. ئەوە بیریان چوو لەبەر بێ پارەیی لووشکە لووشکی گریانیان لەبەردەم کامیراکان هەڵئەڕشت. جا بۆیە پێوستە وەك سوپای عێراق ووشیار بن و شەڕ بۆ شێخ جەعفەرەکان و مەسروورەکان و جەنەڕاڵە فەلەکان نەکەن. ئەوەی تیا چوو تەنها لەخۆی و خێزانەکەی ئەچێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست