کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ کراسه‌که‌ی عوسمانه‌وه‌ بۆ کراسه‌که‌ی به‌رزانی

Monday, 21/04/2014, 12:00

1548 بینراوە





له‌ میژوودا زۆر مرۆڤی فێڵباز توانیویه‌تی کراسێک به‌ کار بهێنێت وبه‌سه‌ر خۆیدا بدات ونیازه‌ پیسه‌کانی له‌ ژێردا حه‌شار بدات وبۆمه‌رام وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌کاری بهێنێت.

به‌ناوبانگترین کراس له‌ مێژووی عه‌ره‌ب ولای خۆشمان به‌ بۆنه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ زانراوه‌ وبڵاو بۆته‌وه‌ به‌ کراسه‌که‌ی عوسمان ناسراوه‌ .

عوسمان له‌ مێژووی ئیسلامدا ناسراوه‌ وبه‌ناوبانگه‌ ، سێیه‌م خه‌لیفه‌یه‌ له‌ دوای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت . ئه‌م خه‌لیفه‌یه‌ به‌ تووڕه‌بوونی خه‌ڵک وتۆمه‌تکردنی به‌ناعه‌داله‌تی وخزم خزمێنه‌ به‌سه‌رهه‌ڵدانێکی جه‌ماوه‌ری وکوشتن کۆتایی به‌ژیانی هات . به‌ڵام یه‌کێ له‌ ناودارانی عه‌شیره‌ته‌که‌ی ئه‌م کوشتنه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی قۆسته‌وه‌ وکراسه‌که‌ی به‌کار هێنا بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج . ئه‌و کابرایه‌ش دیسان که‌سێکی ئێستاشی له‌ گه‌ڵدابێت ناسراوه‌ وبه‌یه‌کێ له‌ سیاسییه‌ بلیمه‌ته‌کانی سه‌رده‌می خۆی ناوبانگی ده‌رکردووه‌ ئه‌وێش موعاوییه‌یه‌ ودواتر توانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی دابمه‌زرێنێت .

موعاوییه‌ به‌ یه‌کێ له‌ فێلبازه‌ گه‌وره‌کانی مێژووی ئیسلامدا ده‌ژمێرێت ودوای کوشتنی عوسمان ده‌ستی کرده‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ وبه‌ره‌نگاریکردنی خه‌لیفه‌ی دوای عوسمان که‌ ئیمامی عه‌لی بوو . ئه‌و کاته‌ موعاویه‌ والی شام بوو له‌ لایه‌ن عوسمانه‌وه‌ دامه‌زرابوو . بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆی بدات وله‌ ژێر ئه‌مری خه‌لێفه‌ نه‌مێنێت وئاسته‌نگی بۆ دروستبکات وزیاتر سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت وخه‌ڵک له‌ ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه‌ وڕه‌وایی به‌ خۆی بدات به‌ ناڕه‌وایی ده‌ستی کرده‌ داواکردنی خوێنی عوسمان وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئیمامی عه‌لی وبه‌کوشتنی عوسمان تۆمه‌تباری کرد هه‌رچه‌نده‌ بێتاوان بوو وده‌ستی له‌و کوشتنه‌دا نه‌بوو، هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌رپا کرد وبه‌ هاندانی خه‌ڵک دژی وبه‌کار هێنانی کراسه‌که‌ وبه‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌ .

لای میلله‌تی کورد که‌سانی له‌م جۆره‌ به‌ ڕێوی ناسراوه‌ وبه‌ به‌رماڵێک و‌ته‌سبیحێکی سه‌د ویه‌کدا وڕیشیکی پان ودرێژه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات خۆی پیشانبدات بۆ فێڵکردن له‌ ساکار وخۆشباوه‌ڕه‌کان .

ئێستا له‌ کوردستان بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ڕۆڵێ گڵاوی موعاویه‌ ده‌گێڕن وخۆیان له‌ ژێر کراسه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای به‌رزانیدا خۆ حه‌شارداوه‌ وجێگای داخه‌ هێشتا هه‌ندێ که‌س باوه‌ڕیان پێده‌که‌ن . لای که‌س شاراوه‌ نێیه‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی چی ده‌که‌ن وچیناکه‌ن . ئینجا چی ماوه‌ نه‌یکه‌ن ؟. له‌ سه‌ر ئاستی کوردایه‌تی خیانه‌ت ده‌ر حه‌قی کورد وکوردستان وفرۆشتنی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ، نه‌ماوه‌ ئه‌نجامی نه‌ده‌ن له‌ سیویه‌کی ئابه‌وه‌ بیگره‌ تاکوو خه‌نده‌ق کۆڵان له‌ نێوان دووبه‌شی کوردستاندا وئینجا دێن باسی خه‌بات وشۆرشی به‌رزانیمان بۆ ده‌که‌ن وخۆیان ده‌که‌نه‌ ژێر کراسه‌که‌یه‌وه‌ وله‌به‌ر چاوی ساکاره‌کان پاک ده‌بنه‌وه‌ . له‌ بواری گه‌نده‌ڵی وبه‌تاڵانبردنی نه‌وت وسه‌روه‌ت وسامانی وڵاته‌مان ومافی گشتی به‌رانبه‌ر به‌ ناڕه‌زایی وتووڕه‌بوونی خه‌ڵک دیسانه‌وه‌ کراسه‌که‌ی به‌رزانی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ ده‌ستده‌که‌ن به‌گێڕانه‌ی باسی ژیانی وخه‌باتی له‌ پێناوی ئه‌م میلله‌ته‌دا . له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا ئه‌وه‌نده‌ درۆیان کردووه‌ باوه‌ڕ ومتمانه‌ی خه‌ڵکیان له‌ ده‌ستداوه وته‌نانه‌ت توانای درۆشیان نه‌ماوه‌ وباش ئه‌زانن ئاشکرابوون ، ئه‌م میلله‌ته‌ ئیتر به‌ قسه‌ ناخه‌ڵه‌تێت کراسه‌که‌ی به‌رزانی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ وله‌ خه‌ڵک داواده‌که‌ن له‌به‌ر خاتر وخۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌نگیان پێبده‌ن .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)