لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی - به‌شی سیانزه‌هه‌م
Friday, 28/10/2011, 12:00
هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان بۆ سه‌ر حیجاز و داگیرکردنی حه‌له‌ب له لایه‌ن ئه‌یوبیه‌کانه‌وه:
له‌به‌رواری 2/3 /1183 دا سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌ی حه‌رران/جه‌زیره بوو که سه‌یفه‌دین عادلی برای له له میسره‌وه نامه‌ی بۆناردو باسی هێرشی مه‌سیحیه‌کانی ده کرد که ده‌یانه‌وێ په‌لاماری حجازو مه‌که‌و مه‌دینه بده‌ن و ڕیناڵد دی چاتیلۆنی سه‌رکرده‌که‌یان دوو ساڵه سه‌رگه‌رمی ئاماده‌کردنی له‌شکره و دروستکردن و کۆ کردنه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی یه بۆ ئه‌م کامپه‌ینه. هه‌تا هه‌ندێکیان به پارچه پارچه بارده‌که‌ن و به حوشتر ده‌یانبه‌ن به ڕێگای بیابان دا. باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ژماره‌یه‌کی زۆر حوشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌کرێ گیراوه که له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه بۆ بارکردن وگواستنه‌وه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که مه‌سیحیه‌کان ئه‌ڵێن که ده‌زگای هێزه‌کانی ئیسلامه‌کان له ئیلات به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ریان و پهلاماریاندهدهن، ئه‌م کامپه‌ینه کاریکی به‌رگریکردنه له خۆیان.
سه‌لاحه‌دین ترسی نه‌بوو له‌م هه‌واڵانه‌و ده‌یزانی که‌له‌و کاته‌دا مه‌سیحیه‌کان له‌شکری وا به‌هێزیان نییه که هه‌ڕه‌شه‌ی وا بکه‌ن، ئه‌م دهنگووباسانه ته‌نها پرو پاگهندهبوو، چوونکه به‌نده‌ری وایان له ناوچه‌که‌دا نه‌بوو جگه لهئیلات نه‌بێت ئه‌ویش به‌ده‌ست ئیسلامه‌کانه‌وه بوو، له‌وانه‌بوو په‌لاماری جهردهگهری و قه‌رسه‌نه‌ی ده‌ریایی بکه‌ن.
به‌لای عمادالدینهوه که باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تازه بووچوونکه له وه پێش توانای وایان هه‌رگیز نه‌بوو، هه‌روه‌ها ابن الاسیر باس ده‌کا و ئه‌ڵێت: که تا ئێستا له ده‌ریادا نهڕێگای هێزی ده‌ریایی و نهڕێگای بازرگانیان هه بوو. سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی ابن الجوبیر له‌وکاته‌د به‌سه‌فه‌ر له ئه‌سپانیاوه هاتبوو باس ده‌کاو ده‌ڵێت: که هێزی ده‌ریایی مه‌سیحیه‌کان شانزه که‌شتی ئیسلامه‌کانیان نوقم کردبو و په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر بۆ به‌نده‌ری ئهیدهاب (نه‌خسه‌ی ژماره 5) قافله‌ی حاجی وچه‌ندین کاروانیان ڕووتکردووه‌ته‌وه، مهرقیزی که سه‌رچاوه‌یه‌کی تره باس ده‌کاو ده‌ڵێت: له‌وه‌ی ده‌کرد که مه‌سیحیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مه‌که‌و مه‌دینه‌و گۆری په‌یامنێری خودا بکه‌ن وهه‌ڵی که‌نن و بیگوازنه‌وه بۆ ووڵاتی مه‌سیحیه‌کان بۆئه‌وه‌ی حاجییه‌کان بڕۆن بۆ ووڵاتی ئه‌وان بۆ حه‌ج..
تێبینی: ئه‌مه‌ش هۆیه‌کی تری ئابوری یه ده‌ریده‌خا هه‌موو کێشه‌کان له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگای و ئابوری بووه به ناوی ئاینه‌وه هه‌ردولا شه‌ڕیانکردووه.
له ئهیدهاب چه‌ندین لهکهشتیهکانی مه‌سیحیه‌کان به ده‌ریای سووردا ده ڕۆشتن و په‌لاماری قه‌راغه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیان ده دا له ناوچه‌ی ڕهبیغ نه‌وه‌د میل له سه‌رووی شاری جدده‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری حه‌ورا، که به‌نده‌رێکی بازرگانی نیوان میسر‌و مه‌دینه بوو.
خۆشبه‌ختانه هێزه‌کانی ده‌ریایی ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌یوبیه‌کان به سه‌رکردایه‌تی سه‌یفه‌دین عادلی برای سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بوو بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی مه‌سیحیه‌کان و له‌ناوبردنیان وه‌ک سه‌لاحه‌دین له‌کاتی به یه‌ک گه‌شتنی به شیخ الشیوخ وه‌فدی خه‌لیفه‌ی به‌غددا باسی ئه‌م ڕووداوهدهکاو ده‌ڵێت:
'هێزی ده‌ریاییمان ئاماده‌بوو بۆ لێدانی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که هێزی ده‌ریایی مه‌سیحیه‌کان بیکه‌نه سه‌ر ووڵاتی ئیسلام و براکانم سه‌رۆکاری به‌هێزکردنی به‌رگری له م هه‌ڕه‌شانه‌یان کردووه، که له‌سه‌رتاوه ئه‌م خه‌به‌ره‌مان بیست ده‌ستمانکرد به گواستنه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی مان له ئهسکهندهریهوفوستاتهوه بۆ ده‌ریای سوور.'
وه‌ک ابن الجبیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: هێزی ده‌ریایی سه‌لاحه‌دین نزیکه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی پێچ‌و به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌رمه‌نی به ناوی لۆلۆ که بهرهوبهندهری ایدهاب ده‌ڕۆشتن و دوایانکهوتبوو به‌ده‌ریای سوردا، وله‌ئه‌نجامدا پێیان ده‌گا له کاتێکدا که که‌شتیه‌کانیان (ئهنکهرکردبوو/ وه‌ستاندبوو) و نیازیان بوو به بیاباندا ڕاکه‌ن، به‌ڵام ڵۆلۆ به خۆی و هێزه‌کانیه‌وه دوایان ده که‌وێ، وبه‌هۆی به‌دووه‌کانه‌وه که به کرێ گیرابوون بۆ یارمه‌تیدانیان و له ئه‌نجامدا ههمویانگرتن که سه‌دو حه‌فتا پیاوبوون . هه‌روه‌ها ابن الجبیر باسی ئه‌م ڕووداوه ده‌کاو ده‌ڵێت: که دیله‌کان ده‌به‌ن بۆ شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه و به‌سه‌رپشتی حشترهوه ده‌یانگێڕن به ناوشاردا به‌ته‌پڵ و بۆقێوه و له‌پاش ئه‌وه هه‌ندێکیان ده‌نێرن بۆ مه‌که‌و مه‌دینه و هه‌ندێکیان له قاهیره فه‌رمانی کوشتنیان ده‌رده‌که‌ن. ئه‌م جۆره کوشتنه جێی سه‌رسووڕمان نه‌بوو چوونکه مه‌سیحیه‌کانیش که تاڵانکه‌ره ئیسلامه‌کانیان ده‌گرت ده‌یانکوشتن.
(سه‌رچاوه: سه‌لاحه‌دین و جه‌نگی پیرۆزی لاپه‌ڕه 189)
سه‌لاحه‌دین له‌و ماوه‌دا که هێزه‌کانی گه‌مارۆی شاری موسلیان دابوو، ناچاربوون واز بێنن و بکشێنه‌وه پاش هه‌ندێ ووتوێژ له‌گه‌ڵ وه‌فدی خه‌لیفه‌ی به‌غدادا، که به‌رده‌وام هه‌وڵیان ده‌دا که هه‌ردوولا ڕێککه‌ون و وازبێنن له خوێن ڕشتن. هه‌رچه‌ند هه‌وڵێکی زۆر ده‌درا بۆ ڕێککه‌وتن به‌لام سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ مه‌رجی دانا که ده‌سته‌ڵاتداره تورکه‌کانی موسل ڕازی نه‌بوون.
سه‌لاحه‌دین به خۆی و له‌شکره‌که‌یه‌وه نزیکه‌ی نه‌وه‌د میل دوورکه‌وته‌وه له موسل، به‌شێکی زۆری هێزه‌کانی به‌ره‌و سووریا نارده‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تی تقی ا‌لدین و نهسیرالدین موحه‌مه‌دی ئامۆزای. که هێزه‌کانی که‌م بووه‌وه دۆژمنه کانی موسل و هه‌ندێ له تورکه‌کانی ناوچه‌که به‌فرسه‌تیان ده‌زانی که په‌لاماری له‌شکری سه‌لاحه‌دین بده‌ن، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ئاگاداربوو وگه‌ر پێویستبوایه له شه‌ووڕۆژێکدا هێزه‌کانی تقی ا‌لدین ده‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای که له‌ناوچه‌ی حه‌ما بوون و نزیکه‌ی 175 میل لێ یانه‌وه دووربوون .
وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین هیچ غه‌می نه‌بوو له ژماره و زۆر‌و که‌می هێزی دوژمنه‌کانی به بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕووانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی نهسیرالدنی موحه‌مه‌دی ئامۆزای بکا به‌ره‌و هیزی دوژمنه‌کان که‌وته ڕی، دوژمنه‌کانی له‌ناوخۆیانا له ووتوێژدا بوون که گوایه شه‌ڕ له دژی بکه‌ن یاننا، به‌ڵام به زانینی ده‌نگووباس که وا سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌یه هه‌موو بڵاوه‌یان کرد. له کاتێکدا که هێشتا له ناوچه‌ی فورات بوو، خه‌لیفه‌ی به‌غدا داوای لێ کرد که قه‌ڵای ئامێد بگرێ که به‌ده‌ست تورکێکی سهلجووقیهوه بوو چوونکه لایانوابوو که گرتنی زۆر زه‌حمه‌ته.
سه‌لاحه‌دین له‌م کاره‌یدا بۆ به‌ره‌و ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمنه کانی باوه‌ڕی ته‌واوی به توانای ئه‌میره‌کان و جه‌نگاوه‌ره‌کانی هه‌بوو، وله توانای جه‌نگییان بێگوومان بوو، چوونکه چه‌ندین ڕابووردووی سه‌رکه‌وتویان ههبوولهگهڵیانا له جه‌نگه‌کانی دژ مه‌سیحیه‌کان وتورکهکانا. جه‌نگاوه‌ره تورکه‌کان له ناوچه‌ی دیاربه‌کردا خاوه‌ن ڕابوردووی شه‌ڕو زانیاری مه‌یدانی ته‌واوی جه‌نگیان نه‌بوو، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو که عزالدینی موسل گه‌ڕایه‌وه بۆموسل و غازی ماردین گه‌ڕایه‌وه بۆ ماردین و شا ئه‌رمان گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی خێڵات. (سه‌رچاوه: ابن جبیر و عمادالدین ئه‌سفه‌هانی)
سه‌لاحه‌دین له‌وێوه به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌زیره ڕۆشت و له‌وێ مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاروئهمیرهکانی وتوێژبکا که له‌وێوه به‌ره‌و کوێ بچن. له‌م ماوه‌دا بوو که نامه‌ی خه‌لیفه‌ی بۆ هات و داوای له سه‌لاحه‌دین ده‌کرد که قه‌ڵای ئامه‌د بگرێ که په‌نجا میل دوربوو له سه‌روی ماردینه‌وه. قه‌ڵای ئامه‌د به سهربهرزاییهکه وه بوو و ده‌ی ڕوانیه‌وه به‌سه‌ر رووباری دیجله دا، له شوێنێکی سه‌ختی وادا که گرتنی زه‌حمه‌ت بوو، هه‌روه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باس ده‌کاو ده‌ڵێت: که قه‌ڵایه‌کی سه‌ختی وا به شوینێکی سه‌خته‌وه که گرتنی زه‌حمه‌ت بوو له‌به‌رد دروست کرابوو پێ یاندهوت شاری ڕه‌ش.
عمادالدین باسی ئه‌م ڕووداوهدهکاو ده‌ڵێت: سه‌رداری خێڵی سوه‌یدا که له ناوچه‌که‌دا بوو له عمادالدین ده‌پرسێ له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه که گرتنی قه‌ڵاکه چه‌ند زه‌حمه‌ته، ده‌ڵێت: سوڵتانی به‌ڕێزتان سوێندی خواردووه و ده‌یه‌وێ ئامه‌د بگرێ؟ ئه‌مه کاریکی زۆر زه‌حمه‌ته و جێی باوهڕنی یه که بتوانێ، عماد ا‌لدین له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ختی چاکی سه‌رۆک له لای خوداوه پێی دراوه و ده‌توانێ هه‌رچی یه‌کی ده‌وێ بیکا، هه‌رواش بوو گرتنی قه‌ڵای ئامه‌د وا زۆر زه‌حمه‌ت نه‌بوو که باس ده‌کرا، سێ رۆژ به‌رگری لێ کراو هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین دیواری قه‌ڵاکه‌یان به مانگۆنێل ڕووخاند، ئیتر جه‌نگاوه‌ره‌کانی شه‌ڕیان بۆ نه‌کراو خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه.
ڕابووردو مێژووی ئه‌م شار‌و قه‌ڵایه که له سه‌رده‌می ڕۆمانه‌کان و فارسه‌کانا که مێژوونووسێک به‌ناوی ئهممیانهس مارسیلینهسی ڕۆمانی که باسی گرتنی ئه‌م قهڵایهدهکا وئهڵێت: له شه‌ڕێکدا که فارسه‌کان هه‌وڵیانده‌دا قه‌ڵاکه داگیرکه‌ن، هه‌تا جه‌نگاوه‌ره‌کانی ناوی به په‌رۆشه‌وه ده‌یانویست بێنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بجه‌نگن له دژ فارسه‌کان و به شمشێره‌کانیان له‌ده‌رگای قهلاکهیان ده‌دا وبه‌زۆر ده‌یانویست بیکه‌نه‌وه و بێنه ده‌ره‌وه بۆ شه‌ڕکردن، چوونکه فارسه‌کان نه‌یانتوانی قه‌ڵاکه بگرن. ئه‌م شاره فه‌رمانڕه‌وایه‌کی به ته‌مه‌نی هه‌بوو به‌ناوی ابن نیسان، پیاوێک بوو که خه‌ڵکه‌که‌ی حه‌زیان له چاره‌ی نه‌بوو یاسا و دامووده‌زگای خراپ بوون و خه‌ڵکه‌که لێی ناڕازی بوون، له‌به‌رئه‌وه به نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م پیاوه خۆشحاڵبوون و پێشوازی سه‌لاحه‌دینیان کرد که ڕزگاریانکا.
سه‌لاحه‌دین ڕێی سه‌رکرده‌ی شاره‌که‌ی دا که ماڵی بگوازێته‌وه‌و شتومه‌کی له‌گه‌ڵ خۆی ببا، به‌ڵام پاش سێ ڕوژ گه‌مارۆدان و سێ ڕۆژ چاوه‌ڕوانکردن، ابن نیسان خه‌به‌ری نارد بۆ سه‌لاحه‌دین که پیاوه‌کانی به جێیان هێشتووه و ڕۆشتوون و که‌س نییه یارمه‌تی بدا بۆ گوازتنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی ناوماڵی، له‌به‌رئه‌وه سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ له پیاوه‌کانی خۆی بۆنارد بۆ یارمه‌تیدانی، به‌ڵام وه‌ک ابن ابو تهی باس ده‌کا وده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی که هاتن بۆ یارمه‌تی زۆربه‌ی شتهکانیا برد بۆ خۆیان و نزیکه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی زیاتر شته‌کانی ده‌ست خۆی نه که‌وت.
سه‌لاحه‌دین بۆبهغدای نووسی که له‌ناوچه‌که‌دا خه‌ڵک پێش وازی لێ ده‌که‌ن و به‌رده‌وام لایه‌نگیری زۆر ده‌بێ و هه‌تا پێویستی به له‌شکر نی یه که له گه‌لیا بێت. (لاپه‌ڕه 191 سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیۆرزی)
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له ئامه‌د زیاتر جێگا‌و ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دینی له ناوچه‌که‌دا فراوان کرد، الغازی فه‌رمانداری ماردین لایه‌نگیری خۆی به سه‌لاحه‌دین ڕاگه‌یاند. ئه‌و مولکانهی که سه‌لاحه‌دین ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون فه‌رمانی دا بیده‌نه‌وه به مه‌رجێک یارمه‌تی و له‌شکری خۆی ئاماده‌کات بۆ کامپه‌ینه‌کانی سه‌لاحه‌دین.
سه‌لاحه‌دین و داگیرکردنی حه‌له‌ب:
له‌باره‌ی داگیرکردنی حه‌له‌به‌وه سه‌فادین عادل لهنامهکانیا باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام بدرێ له گه‌ڵ حهلهبیهکانا به گۆڕینه‌وه حه‌له‌ب به سه‌نجار و نسیبین، چوونکه زهنجیهکانی حه‌له‌ب زۆر بواری جمووجوولیان نه‌ما بوو به‌رده‌وام ناوچه‌کانی ده‌سته‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌دا، ئه‌م پێشنیاره‌ی له نامه‌یه‌کدا نوسی بۆ سهعدالدینی فه‌رمانڕه‌وای سنجار.
سه‌لاحه‌دین وازی له کێشه‌ی موسل و جه‌زیره نه‌ده‌هێنا و به‌رده‌وام به‌نامه باسی ئه‌م کێشه‌یه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی به‌غدادا. وهدهیووت:
'هه‌موو سه‌رکرده‌کانی تری ئیسلامه‌کان هه‌ر خه‌ریکی یاری پۆلۆو خواردنه‌وه و نوستن و ڕابواردنن و ته‌نها ماندوویه‌تی و ئازاریان له کاتی ته‌مرین کردن و یاری کردندایه‌و هیچیان کێشه‌و ئازاری مه‌یدانی جه‌نگیان نه‌بینیوه.'
هه‌روه‌ها زیاتر باسی ئه‌وه‌ی ده‌کردو ده‌یووت:
' ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی جه‌زیره‌و موسل له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتداری ناوچهکانمانا یه‌کخه‌ین ئیتر به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوومان ده‌بێت بۆ جه‌نگ به‌رانبه‌ر فرانکه‌کان، وه‌ک ئه‌وه وایه ڕۆشنایی له پاڵ ڕۆشنایی دا یه‌ک خه‌ین،' هه‌روه‌ها پرسیاری له خه‌لیفه ده‌کردو ده‌یووت:
' ئایا سه‌لاحه‌دین یا عزالدینی موسل به‌تواناتره له‌م کامپه‌ینه‌دا بۆ به‌ره‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان؟'
خه‌لیفه‌ی به‌غدا له وه‌ڵاما باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که نایه‌وێت دژایه‌تی عزالدین و پشتگیر سه‌لاحه‌دین بکا، و سه‌لاحه‌دین به‌مه تووڕه‌بوو ده‌یوت:
'پشتگیری عزالدین له به‌غدا هه‌یه و خه‌لیفه ڕوی له سه‌لاحه‌دین وه‌رگێڕاوه، وهدهیوت موسلیهکان ڕووناکه‌نه به‌غدا له کاتی کێشه‌و پێویستیدا نه‌بێت، ئه‌و جۆرهسهرکردنانه به‌س نهخشوو ومیدالیهی سه‌ر کردایه‌تی بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه و خۆ نواندن ده‌که‌ن به بهرۆکیانا و ئاماده‌ی مه‌یدانی جهنگو وه‌ده‌ست هێنانی پیرۆزی سه‌رکه‌وتن نین.'
هه‌روه‌ها باسی ده‌کردن و ده‌یووت:
' موسلی یه‌کان به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لجووقیه‌کان دژ به خه‌لیفه. '
ئه‌م لێدوانه به ڕێی زیاالدین شاره‌زووری دا ده‌کرا له‌نێوان سه‌لاحه‌دین و به‌غداد دا.
(سه‌رچاوه: سه‌لاحه‌ین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه194)
بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌لاحه‌دین کێشه‌ی موسلی به جێهێشت بۆ ناوچه‌ی سه‌روج به فوراتدا په‌ڕییه‌وه به‌ره‌و تل الخالید که په‌نجا میل دوور له حه‌له‌به وه، له‌وێوه به‌ره‌و حه‌له‌ب. سه‌لاحه‌دین برایه‌کی به‌ناوی بووری ڕاسپاردبوو که هێزه‌کانی ئاماده‌کا و مه‌کینه‌ی به‌ردهاوێژ مانگۆنێل ئاماده‌کا بۆ په‌لاماری حه‌له‌ب. هه‌روه‌ها هه‌ردوو شار‌و قه‌ڵاکه‌ی تل الخالید خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه له 17 /5 دا که سه‌لاحه‌دین گه‌شته ناوچه‌که، له‌وێوه نامه‌ی نارد بۆ هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌که که به بێ شه‌ڕ و خوێنڕشتن ده‌بێ خۆتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه بێنه ژێردهستهڵاتداری سه‌لاحه‌دینه‌وه.
به پێی نووسراوه‌کانی عمادالدین که‌ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین له‌وێوه به‌ره و ناوچه‌ی عین تاب ڕۆشت که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی موحه‌مه‌دی کوڕی خومارتیکێن دا بوو که باوکی لایه‌نگری سه‌لاحدین بوو له پێناوی پاراستنی ژیانی سه‌لاحه‌دیندا کوژرا له یه‌کێک له و پیلانانه‌ی که دژ به سه‌لاحه‌دین کرا که به چه‌قۆوه پیاویان نارد بیکوژن، به لام ئه‌م سه‌رکرده بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لایه‌نگری حه‌له‌بی یه‌کان بوو. به هاتنی سه‌لاحه‌دین به بێ جه‌نگ لایه‌نگیری خۆی ڕاگه‌یاند و ناوچه‌که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا مایه‌وه. له‌وێوه سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و حه‌له‌ب که‌وته ڕێ، له به‌رواری 21/5 دا سه‌لاحه‌دین له‌ده‌ره‌وی حه‌له‌ب کامپی دامه‌زراند له لای ڕۆژهه‌ڵاتی قهلایهکهوه نزیک گۆڕه‌پانی سه‌وز،. له‌شکری بڵاوبوونه‌وه بۆ گه‌مارۆدانی شاره‌که له‌ناوچه‌ی بنوقوسا له لای سه‌روی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه وبه‌ره‌و باب جنان له‌لای ڕۆژئاواوه.
لێره‌دا زۆر نزیک بوون له ناوشاره‌وه و مه‌ترسی ڕوودانی جه‌نگ هه‌بوو و له‌وه‌ی ده‌کرد که به‌په‌له شاره‌که داگیرکا. له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وام له ووتوێژدا بوو له گه‌ل زهنجیهکانی فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌بدا.
سه‌لاحه‌دین به ردهوام هه‌ر له ناوچه‌ی سنجاره‌وه هه‌تا ناوچه‌کانی ده‌وری حه‌له‌ب ده‌که‌وتنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی، ئیتروای لێهات داهاتوو پاره‌ی له فه‌رمانبه‌رانی حه‌له‌ب ده‌بڕی و توانای لاواز کردبوون که ساڵی 30 سی هه‌زار دینار زه‌ره‌ریان ده‌کرد. له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین به نامه‌یه‌ک کوکوبوری لایه‌نگری ئاگادارکرد که زهنجیهکان پیاوێکیان ناردووه به ناوی تومان که ده‌یانه‌وێ حه‌له‌ب بگۆرنه‌وه به ناوچه‌ی سنجار، و حه‌له‌ب ته‌سلیم به له‌شکری سه‌لاحه‌دین ده‌بێ و خه‌لیفه‌ی به‌غداش ئاگادارکراوه و به‌مه ڕازیه.
له سه‌رئه‌نجامی ئه‌م وتوێژانه‌دا سه‌لاحه‌دین بۆی ده‌رکه‌وت که حه‌له‌بیه‌کان درۆ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌زعه‌که درێژه بکێشێ هه‌تا یارمه‌تیان پێ ده‌گا له موسلهوهو به‌هیوا بوون مه‌سیحیه‌کانیش بێن بۆ لێدانی سه‌لاحه‌دین، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین که وا زۆرنزیک بوو له ناوشاره‌وه نه‌ی ده‌ویست پهلاماربدا و له خه‌ڵکی حه‌له‌ب بکوژێ. جه‌نگاوه‌ره‌کانی ده‌یانویست شه‌ڕبکه‌ن و خه‌ریک بوو سه‌رپێچی بکه‌ن چوونکه نزیکه‌ی ده‌هه‌زار حه‌له‌بی رۆژانه ده‌هاتنه ده‌روه بۆ شه‌ڕ و بووری برای له‌م لێکدانانهدا ئه‌ژنۆی بریندار بوو ناردیان بۆ دیمه‌شق بۆتیمارکردن.
سه‌لاحه‌دین هێزه‌کانی له‌مه‌یدانی سه‌وز دوورخسته‌وه وبه ڕووباری کووهیکدا په‌ڕیه‌وه بۆ سه‌ر لاپاڵه‌کانی شاخی جهوشان، له‌وێ کامپی دامه‌زراند و له حه‌له‌بیه‌کان وابوو که وا ئۆردووگای هه‌میشه‌یی دامه‌زراند. ئه‌م جۆره خۆ دامه‌زراندنه وای ده‌گه‌یاند به حه‌له‌بیه‌کان که سه‌لاحه‌دین ترسی نه‌بوو له هێرشی مهسیحهیهکان و تورکه‌کانی حه‌له‌ب.
وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باسی دهکادهڵێت: فرانکه‌کان نیازی هێرش کردنیان نه‌بوو چوونکه بێ گوومان بوون که سه‌لاحه‌دین حه‌له‌ب داگیرده‌کا و هه‌موو هێزو توانیان کۆکرده‌وه بۆ به‌هێز کردنی به‌رگری ناوچه‌کانیان، چوونکه به گرتنی حه‌له‌ب وه‌ک ئه‌وه وابوو که سه‌لاحه‌دین گه‌مارۆی ناوچه‌که‌ی ده‌دان.
سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کان به‌م له‌شکره گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دین بێ ئارام بوون و ده‌ستیانکرد به ووتوێژ له‌ناو خۆیاندا، بۆهیمۆند سه‌رکرده‌ی ناوچه‌ی انتاکیه له‌گه‌ڵ ڕایمۆندی ته‌رابلسی چووبۆ لای بالدوینی ناوچه‌ی سه‌یدا، پادشای مه‌سیحی قودس سێ سه‌د سواری بۆ نارد بۆپارێزگاری. له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین به‌هۆی ئیبن موقه‌ده‌می تورکه‌وه ئاگادارکرا که ده‌بێ ووریا بێ و ئاماده‌بێ بۆ به‌ره‌نگاری مه‌سیحیه‌کان، له کاتێکدا مه‌سیحیه‌کان به‌نامه و ناردنی خه‌ڵک ده‌یانویست په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستان ئیمزاکه‌ن، وه ڕایمۆندی ته‌رابلسی هه‌ندێ پیاوی نارد بۆ لای سه‌لاحه‌دین بۆ په‌یمانێکی شه‌ڕوه‌ستان و له‌هه‌مانکاتدا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هیز بوون بۆ پهلامهردان، سه‌لاحه‌دین به نامه سه‌رکرده‌کانی دیمه‌شقی ئاگاداردهکرد که ئه‌و په‌یمانه‌ی ڕایمۆند به‌ڵێنده‌دا ڕاست نییه‌و هه‌میشه هه‌ر درۆزن بوون.
وه‌ک سه‌لاحه‌دین باسی ڕایمۆن ده‌کاو ده‌ڵێت:
' ئه‌و کارانه‌ی کهڕایمۆند نایکا ئه‌وانه‌ن که ده‌ڵێ به ویژدانه‌وه به‌ڵێن ده‌دا '
مه‌سیحیه‌کان له چه‌ند لایه‌که‌وه هه‌وڵیان ده‌دا که په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستان له گه‌ڵ له‌شکره‌کانی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام دهن، له گه‌ل ئیبن موقه‌دده‌م له دیمه‌شق و تقی ا‌لدین له حما و سه‌له‌حه‌دین خۆی. سه‌لاحه‌دین خۆی ئاگاداربوو له‌م هه‌وڵانه‌ی مه‌سیحیه‌کان، به‌ڵام به‌لای مه‌سیحیه‌کانه‌وه وابوو که سه‌لاحه‌دین بێ ئاگایه، لێره‌دا عماد ا‌لدین باسی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی مه‌سیحیه‌کان ده‌کا که ده‌یانویست دوبه‌ره‌کی بخه‌نه ناو سه‌رکرده‌کانی له‌شکری سه‌لاحه‌دینه‌وه که ده‌ڵێت:
'پیاوی بێ ئاگا‌و بێ ده‌ماغ ناتوانێ سه‌رکرده‌ی میلله‌تێ یا چه‌ندین میلله‌ت بێ، سه‌رکرده‌ی به‌توانا وزیره‌ک ئه‌وکه‌سه‌یه که بتوانێ خۆی به بێ ئاگا نیشان دا'
له ئه‌نجامی چه‌ندین ووتوێژسهلاحهدین له گه‌ل زهنجیهکانی حه‌له‌بدا ڕێکه‌وت له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی حه‌له‌ب به ناوچه‌کانی سنجار وخابوور، به‌لای سه‌لاحه‌دینه‌وه وا چاک بوو که خوێن نه‌ڕێژرێ و خه‌ڵکی حه‌له‌ب نه‌بنه دوژمنی، ئه‌وخه‌ڵکه‌ی دانابوو که له داهاتوودا دێنه نێو له‌شکره‌که‌یه‌وه و نه‌یده‌ویست لێیان بکوژێ و ڕقوو کینه‌یان تیا دروست‌کا .
له‌به‌رئه‌وه ڕێکه‌وتنه‌که ئیمزا کرا له به‌رواری 11/6 و 12/6 دا ده‌رگای شار‌و قه‌ڵای حه‌له‌ب کرایه‌وه بۆ له‌شکری سه‌لاحه‌دین.
ئه‌م کاره‌ی فه‌رمانڕه‌وای زه‌نجی حه‌له‌ب خه‌لکی شاره‌که‌و ئه‌میره‌کانی سه‌رسام کرد، و خه‌لک به‌ته‌واوی تێ نه‌ده‌گه‌شتن چی ڕوویداوه هه‌تا ڕه‌مزی دهستهڵاتو ئاڵای زه‌ردی کوردی سه‌لاحه‌دین هه‌ڵکرا به‌سه‌ر قه‌ڵای حه‌له‌بدا. خه‌ڵکی حه‌له‌ب دوو ئه‌میریان نارد بۆ ووتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا که دووپیاو بوون به ناوی زین ا‌لدین بیلیک و عزالدین جوردیک، که دووهه‌میان پیاوێکی نزیک و دۆستی سه‌لاحه‌دین بوو که سه‌لاحه‌دین خۆی باسی ده‌کا وده‌ڵێت:
'ئه‌م پیاوه وه‌ک برام بوو له سه‌رده‌می نورالدیندا به‌ڵام به‌رده‌وام له خزمه‌تی فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌بدا مایه‌وه. ئه‌م پیاوه هاته پاڵ له‌شکری سه‌لاحه‌دینه‌وه دوای ته‌سلیم بوونی حه‌له‌ب.'
له ڕێکه‌وتنه‌کاندا سه‌لاحه‌دین جێگای خه‌تیب و قازی له‌ده‌ست حهنهفیهکاندا هێشته‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک که ده‌سته‌ڵاتی ته‌واو جێگیر بوو ئه‌م په‌یمانه‌ی گۆڕی وله‌جێی ئه‌مان زیاالدین عیسا ی کورد‌و خاڵی ابن الادمی دانا کا شافیعی بوون.
فه‌رمانڕه‌وای زهنجیهکان شاری حه‌له‌بیان به جێهێشت و له ده‌ره‌وه‌ی شار چادریان بۆ هه‌ڵدان و له‌وێ دانیشتن هه‌تا باروماڵیان گواستنه‌وه، پیاوێک به‌ناوی شمس ا‌لدین کافی دانرا بۆپه‌یوه‌ندی نێوانیان. وه‌ک ئاهه‌نگێک، کۆبونه‌وه‌یه‌ک ڕێکخرا، وه‌ک عمادالدین باس ده‌کا وده‌ڵێت: وه‌ک ئه‌وه وابوو که دوومانگه شه‌و به‌یه‌ک گه‌شتن و له‌م ماوه‌دا بوو که خه‌به‌ری مردنی بووری برای پێگه‌شت که سه‌رئه‌نجامی برینداربوونی له شه‌ڕه‌کانی ڕۆژانه‌ی حه‌له‌بدا، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی ده دا که هه‌ستی دڵ ته‌زێنی تازیه‌باری ده‌رنه‌خا هه‌تا کارووباری گواستنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵاتداری حه‌له‌ب ته‌واو ده‌بێ، و له 17/6 دا تورکهکاکنی حه‌له‌ب باریانکرد به‌ره‌و سنجار.
له 20/6 دا سنجارو خابوور درایه ده‌ستیان به هۆی پیاوێکی سه‌لاحه‌دینه‌وه که له‌وێ بوو و به ڕۆژێ دوای ئه‌وه سه‌لاحه‌دین کلیلی قه‌ڵای حه‌له‌بی پێ درا له‌لایه‌ن ئه‌میرێکی تورکه‌وه به ناوی تومان که له ئاهه‌نگێکی نانخواردندا کلیله‌که درایه ده‌ست سه‌لاحه‌دین. ڕێی زهنجیه کان درا که زۆربه‌ی شتوومهکیان بفرۆشن و هه‌ندێکی که گواسته‌نه‌وه‌یان زه‌حمه‌تبوو سه‌لاحه‌دین لێی کڕین. لێره‌دا سه‌لاحه‌دین په‌یمانی خۆی به‌جێ هێنا که ووتبووی ته‌نها به‌رده‌کانی حه‌له‌بم ده‌وێ و هیچی ترم ناوێ.
له‌نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌فادین عادلی برای باسی یه‌کگرتنی خاکی ئیسلامی ده‌کرد و باسی زۆری مه‌سره‌فی ده‌کرد که هه‌تا سنووری ده‌سته‌ڵاتمان زیاتر بێ مه‌سره‌فمان زیاتر ده‌بێ، سنووری مه‌سره‌ف به‌رده‌وام زۆر ده‌بێ چوونکه ئه‌م ناوچانه که دێنه ژێر ده‌سته‌ڵاتمان له‌شکره‌کانیان دێنه ناو له‌شکری سه‌لاحه‌دینه‌وه و ههموودهبێ مووچه‌یان بدرێ. هه‌روه‌ها باسی کارووباری یه‌مه‌نی ده‌کرد که چه‌ندین کێشه‌ی هه‌یه و دژایه‌تی له نێوان فه‌رمانڕه‌وا عه‌ره‌به‌کاندا هه‌یه، سه‌لاحه‌دین له‌ڕێی سه‌رکرده‌کانیه‌وه هه‌وڵی ده‌دا که نه‌یه‌ڵێت کێشه‌کان ببنه به‌ره‌وڕوبوونه‌وه وشه‌ڕ، وه باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که زۆربه‌ی مه‌سره‌ف ئێستا له سه‌ر میسره.
له نامه‌یکی دا بۆ برایه‌کی تری به‌ناوی توختوکین باسی گرتنی حه‌له‌بی ده‌کرد که وه‌ک چاوی سووریا وایه‌و قه‌ڵاکه‌ی وه‌ک گلێنه‌ی چاویه‌تی. وه‌له باسی زه‌نجی یه‌کاندا ده‌یووت:
' ئێمه سهنجارو خابوورمان پێدان، به‌ڵام زه‌ره‌رمان نه‌کردووه وه‌ک ئه‌وه وایه که دینارمان لێ وه‌رگرتون و درههممان پێ دابن، وله پهیمانێکداین له‌گه‌ڵیانا که له کاتی پیویستدا ده‌بێ هێزه‌کانیان بنێرن بۆ یارمه‌تیمان. '
وه‌ک ابن الاسیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: خه‌ڵکی حه‌له‌ب ته‌شت و ئاویان هێناوه بۆ سه‌ر کرده‌کانی زهنجیه تورکه‌کان پێ یان وتوون که ئێوه شایه‌نی پادشایه‌تی نین و فه‌رموو وه‌رن جلمان بۆ بشۆن. هه‌روه‌ها پیاوێکی حه‌له‌بی پێی ووتن که خه‌ڵکی حه‌له‌ب به بێ مووچه شه‌ڕیان بۆتان ده‌رکرد، چی وای لێکردن که ئه‌م کاره بکه‌ن؟ له گۆرانیه‌کدا که گالته‌یان به زهنجیه تورکه‌کان ده‌کر دیانووت:
ئه‌م زهنجیانه شێتن:
چی کردیتی به که‌ری بێ کار
که حه‌له‌ب بگۆریته‌وه به سنجار؟
به‌شی داهاتوو به‌شی 14
به‌ره‌و دروست بوونی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی و جه‌نگی پیرۆزی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست