کهس ناتوانێت له شارەکەی کێخوا سێوێ، سلاح جەوهەر، سەردەشت و عەبدولخالق مەعروفدا هەوای ئازادیی هەڵمژێ
Friday, 21/09/2012, 12:00
گرنگی دانی من بە ئازارەکانی پیرە هەولێر، لە ههستی شارچێتیەوە نییە، چونکە شارچێتیی، یان سووکایهتیی کرد به خهڵکی شارێکی تر، که ههندێک کهس ئهو ههستهیان ههیه، یان وهک جارجارهش دهیبینم نوکته و گاڵتهپێکردن نیشانەی نەخوێنەواری سیاسی و ڕۆشنبیرییە، ئهوسا نیشانهی نهبوونی ههستی نهتهوهیی و وڵاتپارێزییه، ئەم کەلتورە مەترسیدارە و زۆر جار وەک یارییەکی قیزەوەنی سیاسی مامەلەی پێکراوە، بەلام هەندێ ڕووداو تایبەتمەندیی و ئازاری ئەو شارەی کە دەیان ساڵ بەئاو هەوا و خاکەکەی گەورەبوی ، بێ رەوشتی و مٶڕاڵیە ، لەو چرکەساتانەی کەروبەروی ئازار و سیمای ترس و تۆقان دەبێتەوە لەسەنگەری داکۆکی لەشار نەجەنگی، ئەگەرنا ١٢ سالە لە سوێدم، قورسایی کارو تەمەنم بۆ دۆسیەی جینۆساید و داکۆکی لە مافی مرۆڤی هەموو شار و کۆچە و کٶلانێکی نیشتمان بووە ، بەڵام دەبێ لەسەر ئەو خاڵەش بوەستین ، تاکەی خەڵکی هەولێر و گەنجانی نەتوانێ هەوای ئازادی هەلمژێ و ئازارە زۆرەکانی خۆی بێ ترس و فسکە فسک دەرببڕێ! لەوەتەی بەبیرم دێ و لەو ٢٢ ساڵەی دەسەلاتی کوردی (بەرە ی کوردستانی/ پارتی و یەکێتی) دواتر یەکێتی .. کۆتایەکەی پارتی . .خەڵکی ئەم شارە کەوتۆتە ژێر رەحمەتی ململانێی دوو پارت لە سەرکوت ئازار و ئەشکەنجە و شەرە کٶلان و... ئەمە جگە لە رفاندنی گەنجانی بەبەردەوام لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە. بۆیە کاتی ئەوە داهاتوە سنورێک یان خەمێک لەگەڵ پیرە هەولێر بخۆین وهەوڵی رەوینەوەی سیمای مەرگ و تۆقان بەسەر شاردا بدەین هاوکات چەندە سەیری ئەو هەموو بەرپرسە بەناو هەولێریە دەکەم ، نمونەی کەسانی هەلپەرست و لەرزۆکن بەکۆسرەتیشەوە چونکە خەمی ئەوان بۆتە کورسی و پلەی مناڵەکانیان و پڕۆژە تایبەتیەکانی ، نەوەک پیرە هەولێر. چونکە دەئەوەندە شارەکەیان شوێنەواری باوک و باپیرانیان بدزرێ و تێک بدرێ ، گەنجانی بڕفێنرێ و تیرۆر بکرێ ، سیمای ترس بەسەر شاردا زاڵ بێ ... هەرگیز ڕۆژێکیان یەکێکمان نەبینی و نابینین ، هەڵوێستێکی هەبێ و بلێن تکایە هەناسە یەک بدەنە شارو گەنجەکانی با چیتر دڵی دایک و باوکان ، چرکەیان لێ نەبێتە ساڵ ، لەهەواڵی زانیاری و سەلامەتی منالەکانیان . ئەمە جگە لەو سوپایە بەناو ڕٶشنبیرو نوسەرانەی هەر لە ویژدان مردوەکانی مچکۆوە بۆ میوانە بەردەوامی ، نادیەکانی شەوان ...کەجاری تریش وتومە ئەم بەناو نوسەر و ڕٶسنبیرانە ، لەیەک کات دا هەلوێست بەرامبەر دەسەڵات وەردەگرن ، کە باڕو ڤۆدگایان لەسەر داخات و وبیانبڕێ ئەگەرنا ئەوان هەموو کات گوێکانیان کەڕ و چاوەکانیان کوێرە لەئاست ئازاری شاردا .
سەیرکەن لەو پیرە شارە دەیان دۆسیەی گەرما و گەرمی شارەکەیان لەکەیسی کەمالی سەید قادر ، سەردەشت عوسمان ، تێکدانی شوێنەوارەکانی پیرە هەولێر ، لەو سەدان بەناو کەڵە نوسەر و دال و میم و نوسەرو شاعیرانەی خۆیان پێ رەمزی شارو نوسینە ، کەی یەکێکیان بەدیڕێک ، چالاکیەک ، چونە سەر شەقامێک هەوال و زانیاریەکمان لەسەر بیستونە لە ٢٢ ساڵی رابردودا ؟ تەنانەت لەئەوڕپاش زۆرینەیان نوسەرە هەولێریەکان ، قارەمانی ماڵ و لەرزۆکی شەقام و قوربانیدانن . ئای چەندە شەرمە خۆت پێ کەڵەڕٶشنبیر و سیاسی شار بێ بەڵام لەکرداردا ، خۆپەرست و لەرزۆک بی ، بەرامبەر ئازاردانی شارەکەت . دڵنیام ئەگەر لەبەر دەنگی گەنجەکانی شار نەبوایە ، ئەوا ئەو بەناو ڕٶشنبیرانەی هەولێر لەسیاسیەکان زیاتر ، قەلا و منارەیان شەرمەزارتر کردبوو ؟؟ دەزانم ئەو خەڵکەی هەولێر بەکۆی ونوسەرانی ئەوەندە خەڵکانی بێ ئیرادە وهەلپەرست نەبوون ، بەڵی ئەوا بەروبومی ٢٢ ساڵەی ئیرادەشکانی پارتی ویەکێتیە ، کەهەولدەدەن هەموو کۆچێکی کۆمەڵگا و ناوێک ، وەک خۆیان بارگاوی بەتاوان و ناشیرین بکەن . لەم پیرە هەولێرە ، دەیان چێرۆکی قارەمانێتی و جوامیری هەیە ، هەر لەچیرۆکی خوێندکارە شٶڕشگیرەکانەوە کەلەبەردەم دەیان ئەمنی بەعس و نزیک لەەڕۆخی مەرگ دا بەکۆمە ڵ وێنەی رەمزی تاوان و کوشتاری گەلەکەیان (سەدام) لەبەرجاوی هەزاران خەلک و بەڕٶژی روناک دەدراند ، بەڵێ هەزاران کورە هەژاری ئەم شارە ، لە دەشتە رەق و تەق و بێ ئاو دارستان و چیاکەی ، لەگوندێکی دەشتی هەولێر یان کۆپەو بەرانەتی لەبەرامبەر هەزاران ئەمنو
و جاش و فرۆکەدا دەجەنگا وانە دوای وانەی بەرخودانیان تۆمار دەکرد ، بەلێ سەدان چێرۆکی هەلاتنی پیاوانی بەعس لەچەندین گەرەکی شار (باداوە و مەنتکاوە و لەتیفاوە و.... هەبوو کەکورە هەژارو جوتیارەکانی (شوعی و کۆمەلەی رەنجدەران و سۆسیالست شاریان لەبەعس کردبووە کونە مەشک ، بەڵی هەرلەم شارە و ٦٠ سال لەمەوبەر ، دەیان فارس باوە و مام وسو و برایمە فەندی و زەردە هەبوو ، لەشۆرشی نوێشدا ، دەیان شورش ئاوماری و یوسف تاهیر قوشاخلۆیی و غەدیرو ستار و دکتۆر عادل هەبوو ، گەلێ قارەمانی لێ هەلکەوت و گیانی خۆی کردە قوربانی گەلەکەی ، بەلی لەبەردەم بەعس و مەرگدا چەندین جار خوێندکارانی زانکۆ و ئامادەیی کوردستان و ڕزگاری و بەسەدان کچان بەوتنی بژێ هێزی پێسمەرگە وسەدام نزیکی مەرگە دەرگای قوتابخانەکانیان دەکردەوە دەهاتنە سەر شەقام ، بەسەدان خوێندکاری زانکۆی وەک شەهید فەتاح ویوسف شەریف خودا خوایان بوو زانکۆ تەواو بکەن تا لەبڕی دامەزراندن لەشار ، لەشاخ و دەشتەکەی هەولێر سەنگەر لەدوژمن بگرن .... ئەی ئەو هەموو جوانی و قارەمانێتی و بوێری و یاری کردن لەگەل مەرگ لەپێناوی ناموس و کەرامەتی شار بۆچ دوبارە نابێتەوە؟
بۆچ قەلەمەکان وەک کەلە شەهید عەبدولخالق مەعروف تاریکایە دروستکراوەکان کولانێکی روناک ناکاتەوە ، تفەنگەکەی سەرداری سەعیدی سۆفی بەرامبەر تاوانبارانی شار نایان هەژێنێ ، شعرە هەژار دۆست و بەرگریەکانی جەمیل رەنجبەر و گالتە کردن بەئەشکەنجەکانی بەعس وەک محەمەد عەجەم کەبەبەریوبەری ئەمنی هەولێری وتبوو ، ناوی رێکخستنی شار دەزانم بەلام هەرگیز یەک ناو نادرکێنم ، یان سەرباری تەمەن پیری کەچی قادر شۆڕشەکان هەرگیز بەپاساوی پیری ڕێگای کاروانی خەباتی لەخۆ دور نەدەخستەوە ، یان داستانە بێ وێنەکەی شەهید کۆچەر کە لەکۆلانێکی شاردا بەرامبەر بەعسیەکان بەرخودان تا دوایین فیشەکی لە جەستەی خۆی بدات ، یان دەیان ژنە قارەمانی وەک کێخوا سێوێ و خەجێ باوە ی تیا هەلکەوتوە ...
تۆ سەیر بکە ئاوا گەنجانی شار بەکۆمەل لەناو شەقامەکان گوللە باران دەکران وەلێ هەرگیز خهباتی خهڵکی ههولێر نەدەوەستا ، چونکە هێزیک هەبوو تۆڵهی خەمی ئەو گەنجانە و ئازاری دایک و باوکەکانیان لەشەودا دەکردەوە
بۆیە دەلێمە گەنجانی شار نا هەرگیز ئەو مێژووەی ئێستای سیاسی و بەناو ڕٶشنبیرەکانی هەیە لەئاستی بەژن و باڵای جوانی پیرە شار نیە ، ئەم هەولیرە وەک سلیمانی و دهۆک و کەرکوک سەرجەم پارچە نیشتمانە لەت لەتکراوەکەتان ، میژویەکی پڕ لەقوربانیدان روباری خوێن و ئازار و جەرگ سوتانی دایک و باوکانی هەیە
تۆ سەیر بکە لە تۆڵەی تیرۆرو شەهیدکردنی (عەبدولخالق مەعروف و یوسف دەرگەلەیی) سێ گەنجی هەولێر(بەختیار کاوانی و سەرداری سەعید سۆفی و ئەیوب)) خەو ناچێتە چاویانەوە ، تاتۆڵەی قەلەمە خوێناویەکانی شار ، لەبەرپرسی باڵای تاوانی شار نەکەنەوە ، ئەویش بەرۆژی روناک لەناو چەقی هەزارن ئەمن و بەعس و لەنزیک مالەکەی هەولی تیرۆرکردنی برایم زەنگەنە ی تاوانبار دەدەن ، تاوانەی ئەوە بەجەلادان بدەن ... ئەی بۆ ئەمرۆ ئەو بوێری و جوانی و قارەمانێتیە ی هەولێریەکان دامالدراوە ، کەنەتوانن ناموسی شاریان لەشوینەواری باوک وباپیرانیان لە کاریزی سولتان موزەفەر (ئاوی کەسک و سور) و رفاندنی دەیان گەنجی شار و بەتیرریست ناسینی هەبێ ... !؟ دەزانم و هەست دەکەم دەیان سەردەشت ئاسا وا بەڕیوەیە و تارمایەکان دەبینم ، دەزانم و دەبینم زۆر لە گەنجانی هەولیر گەر لەناو دەزگای ئاسیشیش بن وەک کارزان کەریم ویژدانیان ئاسودە نابێ تا تاوانەکانی مافیاکان نەگەیەنە خەڵک ؟ باش دەزانم و دەیان ناسم گەنجان و نەوەی شار بەڕیوەیە نەرفاندن و نەتیرۆرسیت ناسین و تیرۆر نابێتە بی دەنگکردنی ئەبەدی ئەو خەلکە ی شار ..
راستە ئەمرۆ خەم و ئازار شاری داپۆشیەوە ، بەلام ئەورۆژە دور نیە پەیکەرەی دەیان سیمبولی هەولێریەکان لەناو چەقی شاردا دروست ببێ و گوێی لە حەسەن حەیران لەفوئاد ئەحمە د و مشکۆ........ بگرین ، لەبڕێ ئازارە زۆرەکانی چەندین دایکو باوک کە چرکە لایان ساڵ بێ لەخەمی ئەومناڵانەی بەهەژارای پێیان گەیاندون کەچی ئەمرۆ کەوتونەتە بەردەستی ، جەلاد ێکی کورد زمان و ئەشکەنجەی دەدا و دەڵی بۆم بنوسە لەسەر ئەوکاغەزە من تیرۆرسیتم؟
بۆزانیاری زیاتر لەسەر کێخوا سێوێ سەیری ئەو لینکە بکەن:
http://www.facebook.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست