کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەشە بۆ گەلە چەتان ناكەم

Saturday, 14/09/2013, 12:00

1560 بینراوە






دراوسێ كانم زۆرایەتیان یەكێتى و گۆڕانن و كەمایەتیان ئیسلامیانن، پێشمەرگانێكى دێرینى یەكێتى و گۆڕان و زیندانیان بوانێكى رامیاریش هاتنە لام گوتیان لە گەڕەكەكەماندا كۆمەڵە ماڵێكى شەهیدان هەن دەبێ لە گەڵماندا بێیت و پێیان بڵێین دەنگەكانیان بە یەكێتى و گۆڕان ببەخشن گوتم لەگەڵتاندا دێم گوێ كانم بۆ ڕەخنان و لۆمان و گلەییان و پێشنیارانیان دەگرم بەڵام سەرانى مەڵبەندى 24ى ڕانیەى یەكێتى و گۆڕان بێن من لەگەڵتاندا نایەم و ناشهێڵم بێنە ماڵەكەم سەرانێكیشتان گوتویانن لە كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى كوردستانى یەكێتى و گۆڕان و سۆسیالیست و شیوعى و زەحمەتكێشان و پارتى ئایندەدا بزانە كە لەسەر لیستى حیزبى شیوعى كوردستانیت كەواتە دەبێ بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمان بۆ شیوعى بكەم گوتیان بەناو جەماوەرێكى یەكێتى و پارتى و شیوعى گۆڕان و ئیسلامیاندا گەڕاویت و گوتوتن دەنگەكانتان بەكەسانى باش ببەخشن گوتم بەڵێ وام گوتون و وام كردون با ئەوان ببنە ئەندامانى پەڕلەمان گوتیان زۆر باشت كردوە گوتوە لەناكاو كەسانێكى مەڵبەند پەیدابوون زۆر توڕە بووم گوتم من لەگەڵ ئێوەدا ناگەڕێم و بۆ ماڵى خۆشم پێشوازیتان لێ ناكەم، ئێوە كە لەناو جەماوەردا زۆر ناشیرین و بەدناوبوون دەتانەوێت لەژێر باڵى كەسانى وەكو ئێمەدا خۆتان بە ماڵان دابكەن سەرەتاش فشەكەرى و خۆهەڵكێشەرى و هەڕەشەكردن مەنوێنن جارى جارنیش نەماوە چۆنتان بوێن گاڵتەو یارى و پێ ڕابواردن و هەڵبەزو دابەزو لادەرى و بادەرى و گۆڕاوى و دۆڕاوى بەهەركەسانێك بكەن گوتیان باشە بەڵام پێمان باشەو خۆشە بەیەكەوە بین گوتم نا من بانگەش بۆ چەتان ناكەم هەر ئەو ماڵە شەهیدەى كە ئێستا ئێمەو ئێوەى بۆ هاتووین هەر ئەمڕۆى 9/9/2013 لە مەڵبەندەكەتان بێڕێزیتان پێ كردون گوتوتانن ئەگەر بە دەنگەكانى ئێوە سەركەوین نامانەوێن كە ماڵى شەهید (محەمەد حەمزە خدرە) خەڵكى گوندى گوڵانى سەر بەشارى ڕانیەیە كە دراوسێین دەى مام حەمزەو جووتە كوڕانى فەرمون بدوێن دواى نیوەڕۆ بوو كە دیتمن واتان فەرمون ئەوانیش ڕاستگۆیانە لێدوانەكانیان دانەوە گوتیان سێ جار زەویمان بۆ دەرچووە سەرانێكى یەكێتى و گۆڕان پێمانیان نەداوە ناوەكەمانیان ڕەش كردۆتەوە ئێمەش وەكو سكاڵاو ڕەخنەو گلەیى پێشنیار ئەوانەمان لە مەڵبەند گوتن، ئێوە نوێنەرانێكى دەستگاكانى شەهیدان و زیندانیان بوان و پێشمەرگانى دێرینانیش و لەگەڵ دان چۆن شەرم ناكەن كە چوار زیندانى ئێمەتان رەش كردونەتەوەو قەت ناوان و ناسنامان و موچانیشیان نەبوون بە منیشتان گوتون نابێ ناوەكەشى لەسەر لیستى ئێمە بێ و برایانى شەهیدانت عەلیە سورەو ئەحمەد بچكۆلیش رەش دەكەینەوەو سێ موچانیشتان دەبڕین و زۆر جاران كێلەكانى سەر گڵكۆكانى شەهیدانى ئێمەشتان شكاندن و گڵكۆكانتان تێكدان ئێمە هەر كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستانى كورد و كوردستان پارێزین و جەلالى و كۆسرەتى و نەوشیروانى نابین و نابینە هاودەنگان و هاوڕەنگانى گەلەچەتانى دزان و تاڵان كەران و داوێن پیسان و تیرۆرستان بە هەرناوانێكیشەوە بن لەناو جەماوەرى یەكێتى و گۆڕانى ئێمە ناسانیشدا خاوەنى ڕێزو خۆشەویستى تایبەتیانەین هاودەنگان و هاوڕەنگانى كوردو كوردستان پارێزییەكانیان بووین، بەڵێ ئێمە هاودەنگى مەلین و دژى قەلین .



چەپۆك
لەكوردستانى ئازاد دا
لەناو گەلی پەرێشاندا
لەناو ژانى ژێر دەستاندا
پێشڕەومان بەرچەپۆكان درا
ئاى چەندە سەیرە كوردینە
ئیمرۆ لەو خاكە شیرینە
كەداگیركەر ملی شكاوە
زۆڵە كورد بۆتە پاشماوە
تێكۆشەران وەدەرنران
لەگەلی كوردم دوور خران
چونكە بۆسوودى چەوساوان
ڕاوەستان لەدژی تاوان
هەردێ شۆڕشی چەوساوان
تابشكێنێ دەستى تاوان
ئەى كرێكاران و ڕەنجدەران
ڕۆشنبیران كورد پەروەران
هەتا كەنگێ خۆش باوەڕبین
گێل و نەزان لەناو شەربین
شەڕێك زۆر دوور لەقازانجمان
لەئاوات و لەئامانجمان
كاتى هاتووە تێ بگەیین
بۆ سەربەخۆیی پێ بگەیین
بزانین بۆچەك لەشانمانە
كێ بەڕاستى پێشڕەومانە
ئینجا پێشڕەوان سەربەستن
لەچەوسێنەران هەڵدەستن
دەزانن كام ڕێ بۆ ژیانە
كام كاروانە بۆیەكسانە
ڕێ یەك دوور لەچەوسانەوە
بەیەكجارى حەسانەوە
سەدان جار لەوانمان پرسی
ئێوە تێرن ئێمە برسی
گەرچی هەرپێمان پێكەنین
بەو پێكەنینە ڕاچەنین
بەڵام زوو لەبیرمان چۆوە
كەسمان یەك دەنگ كۆنەبۆوە
هەتا لێیان رابپەڕین
یەك یەك لەیەكیان هەڵدڕین
فێرن بەمیللەت قڕكردن
بەكوردستان تاڵان كردن
دزن خوێن مژن خۆ ویستن
بێ ئابڕون و گەل نەویستن
بەرەى گەل نین دژی گەلن
ڕوو ڕەشن ڕەگەزى قەلن
دەبا سنوران بشكێنین
دەوڵەتى خۆمان پێك بێنین
دوژمنى ناوخۆو دەرەوە
لەچوارلا بیكەینە دەرەوە
خەباتى كوردانى ژێر دەست
بەبیرو گیان و خوێنى خەست
دێتە بەرهەم هەنگاو هەنگاو
دەمرن چەوسێنەرى بەدناو
كرێكارى كورد بۆتە پێشڕەو
چەوسێنەر ناچارە بۆ ڕەو
5/10/1991 سەردەشت


ڕاستى دەڵێم
دەڵێن باشوور ئازاد بووە
كورد لەو پارچەدا شاد بووە
دەوڵەتى كوردیمان هەیە
كوردایەتى لەوێ هەیە
پەناگەیە بۆ پارچەكان
كۆتایی دێ سنورەكان
فارس و تورك و عەرەب نیە
دەسەڵاتم هی كوردی یە
باكورو باشور ڕۆژهەڵات
دەبنەوە قەڵاو یەك ووڵات
منیش دەڵێم هەر درۆیە
كوانێ باشور سەربەخۆیە
گورگى خۆماڵى سەردارن
وەك گورگى بێگانە هارن
چ لەناو گوند چ لەناو شار
لەوەتى هاتوونە سەركار
كاریان تەنیا كورد قڕان بوو
كوشتن و دزى و تاڵان بوو
خاوەن زلەو شەق و كوتەكن
لەگەڵ داگیركەران یەكن
ئەى كوردینە باوەڕ نەكەن
گوێ ڕایەڵى دوژمن نەكەن
لێرەش كورد هەر نەحەساوە
وەكو ئێوە هەر چەوساوە
وەكو بێگانە بەد فەڕن
گورگن لەناو پێستى مەڕن

16/1/2007 ڕانیە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)