ئه‌رێ بارزانی ده‌زانی ؟
Saturday, 02/07/2011, 12:00
دوابه‌دوای خلۆربوونه‌وه‌ی ڕێڕه‌و‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌ک له‌دوای یه‌کی گالیسکه‌ی سه‌رۆکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێکی تازه له به‌ره‌ی گه‌ل و ئاوابوونی خۆری دیکتاتۆر وملهوڕه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کوردستانیش وه‌ک به‌شێک دوور نه‌بووه وتیوه‌گلاوه له وه‌ی که ڕوویداوه دوای حه‌ڤده‌ی به‌فریوه‌ری کۆڵانه‌کانی سلێمانی ته‌می سه‌رۆکه‌کانی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی ومه‌سعود بارزانیان به ره‌نگێکی کاڵ نه‌خشان وله‌سه‌ریان نوسی ئێره وڵاتی ئێوه نیه ئێره وڵاتی داگیرکه‌رو دیکتاتۆر و ڕیسواچی نیه ئێره وڵاتی ئه‌وانه نیه که به ده‌بابه به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌یاندا ئه‌په‌ڕنه‌وه ئێره وڵاتی ئه‌وانه نیه که ڕۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته به هه‌وه‌سی خۆیان ئه‌کوژن،بۆیه‌ش من لام وایه شه‌قامه‌کانی سلێمانی مێژوویه‌کی تازه‌یان بۆ کورد نوسیوه گه‌رچی تا ئه‌مڕۆش بۆنی خوینیان لێ دێ به‌ڵام له هه‌مان کاتدا زۆر له مه‌یدانی ته‌حریر وکوچه‌کانی مسیر پیرۆزترن،
بارزانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که له کۆڵانه‌کانی سلێمانیدا پیاوه‌کانی به بیکه‌سی ودۆشکه‌و تانک وزرێپۆش منداڵانیان کوشت و خه‌ڵکی شاریان کرده ئامانج ئه‌مڕۆ بێشه‌رمانه باسی چاکسازی ئه‌کا،من تێناگه‌م سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌بووه وهه‌یه که نه‌زانێت میلله‌ته‌که‌ی له ناو چ ئازاریکدا ده‌ژی مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌ی که دیسپۆتیزمی وتیرانی تیایاندا حوکم ئه‌کا ودیکتاتۆر وخێڵه‌کیه‌ت له‌سه‌ر کورسی دانیشتون،ئاخر کاره‌ساته بارزانی بڵێ ئێمه خه‌ڵک ناردنمان بۆ حه‌ج وماڵی خوا به به‌رتیل وواسته ڕاگرتووه گه‌ر ئه‌وه قسه‌ی سه‌رۆک بێ ئه‌دی جه‌نابی سه‌رۆک 20 ساڵه تۆ ئاگاداری ئه‌و به‌رتیل و ڕه‌شوگیریه نه بوی بۆ قسه‌ت نه‌کرد ؟ ئه‌وه‌یه سیسته‌می چاکسازیت ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بنبڕکردنی ڕۆتینیات ودزی وڕاو ڕوتی،تۆ به ده‌می خۆت بیست ساڵ پڕ ئه‌که‌ی له خیانه‌تت چۆن ڕووت دێ باسی چاکسازی بکه‌ی ؟ کام چاکسازی چاکسازی پیاوه جه‌لاده‌کانت ئه‌وانه‌ی منداڵانیان ئه‌کوشت له چه‌مچه‌ماڵ وکه‌لار وسلێمانی یان چاکسازی ئه‌وانه‌ی که ده‌مدرێژه‌کانت باسی بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی خه‌ڵکیان ئه‌کرد ؟ یان ئه‌وانه‌ی تانک وزرێپۆشیان ئه‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ پان بکه‌نه‌وه ؟ ده‌با هه‌موو خه‌ڵکی بزانن کام چاکسازی ئه‌ته‌وێ بیکه‌ی چاکسازی کردن له پیاوه گه‌نده‌ڵه‌کان له‌وانه‌ی که خه‌ریکی منداڵ بازی وبێناموسی وئابڕووبردنی کۆمه‌ڵگای کوردین ؟ کامه‌یه پڕۆژه‌که‌ت؟
گه‌ر بارزانی زه‌ڕه‌یه‌ک که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌بوایه ده‌بوو له ئاست منداڵه کوژراوه‌کانی سلێمانی ده‌ستی له کار کێشابایه‌وه ده‌بوو له ئاست گه‌نجه سه‌قه‌ت بووه‌کانی حه‌ڤده‌ی فه‌بریوه‌ری وڕۆژانی تری دواتری ده‌ستی له کار کێشابایه‌وه ؟ بارزای کامه‌یه سیفه‌تی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ؟ یه‌کسانیه دادپه‌روه‌ریه دیموکراسیه ؟ کامه‌یه ؟ له سلێمانی خه‌ڵک به ئارپیجی لێی ئه‌درا و شه‌وانه له زیندان خه‌سێن ئه‌کران بارزانیش له ئیتالیا مه‌دالیای ئاشتی وه‌رئه‌گرت ئا ئه‌وه‌یه سه‌رۆک وسیفه‌تی سه‌رۆکی ئا ئه‌وه‌یه که‌سایه‌تی و دادپه‌روه‌ری وپیاوه‌تی بارزانی ؟ تۆماس جیفه‌ریسۆنی سه‌رۆک کۆماری پێشوی ئه‌مریکا له ساڵی 1801هه‌تا 1809 ده‌ڵێت نرخی ئازادی له به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی هه‌تا هه‌تایی دایه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک بارزانی بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌بێت بزانن ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواستدا هه‌ڵی کردووه‌و ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه‌و ئه‌بێت لابچن ولابدرێن گه‌رچی بارزانی هیچ کاتێک ئاماده نیه کورسیه‌که‌ی جێبێڵێت به‌ڵام گه‌نج ومنداڵه یاخی بووه‌کانی کوردستان ئاوا وریا وده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست بن ڕۆژێک دێت ته‌پڵ به هه‌موو ئه‌وانه لێده‌ده‌ن که ئازادی ودیموکراسی به قه‌سپی ناو باخه‌ڵیان ده‌زانن که ئازادی ودیموکراسی به موڵکی خۆیان که ئازادی ودیموکراسی به شێلم کوڵاندن ده‌زانن،گه‌ر سه‌یرێکی قسه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌مریکی بکه‌ین که نزیکی 210 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ کردوویه‌تی ئه‌مڕۆ بارزانی گوێی لێ نه‌بووه‌و ناشزانێت که هه‌یه چه‌نده به مانایه‌و ئه‌و ڕسته‌یه ،میسریه‌کان له پێناوی ئازادی ونه‌مانی حوکمی بنه‌ماڵه‌یی ودیکتاتۆری کۆڵانه‌کانی قاهیره‌یان داگیرکردوو سنگیان دا به‌ر فیشه‌کی پیاوه‌کانی موباره‌ک له سوریا هه‌موو هه‌ینیه‌ک چه‌ندان گه‌نج ڕووبه‌ڕووی تانکه‌کانی ڕژێمه پۆخڵه‌واته‌کی ئه‌سه‌د ده‌بنه‌وه له ئه‌لبانیا له مانگی یه‌کدا چه‌ندان گه‌نجی کۆمۆنیستی یاخی بوو خۆیان خسته ژێر ده‌بابه‌کانی حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی ئه‌لبانیا له کوردستانیش له 17.2 به‌و لاوه هه‌زاران هاوڵاتی له کوردستان بانگی نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی وهاوتاکه‌یان کرد ویه‌خه‌ی ترسیان دڕاند و به‌ره‌و باره‌گا خوێن مژه‌کانی حزبه‌کان هه‌نگاویان نا،ئه‌مڕۆش بارزانی ده‌بێت باش ئه‌وه بزانیت هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که ده‌یه‌وێ بارزانی وپیاوه فه‌خفه‌خه‌چیه‌کانی بدرێنه دادگا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان سوره به خوینی هاوڵاتیان وکوشتی هاوڵاتیان ئه‌بێت،ئاخر بارزانی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که ئه‌و خه‌ڵکه وه‌ک چۆن ملی دانا بۆ ئه‌وه ده‌بابه به‌سه‌ریدا بڕوا له پێناوی ئازادی‌دا هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ش که مل دائه‌نێ به بارزانی که ده‌بابه به‌سه‌ریدا بڕوا،ئه‌بێت بارزانی ئه‌وه بزانێت که خۆ سه‌پاندن وسه‌رۆکایه‌تی کردنی نوستن نیه له ژووره سۆزانیه‌کان وسیسمه 5 ئه‌ستێره‌یی ئه‌بێت بارزانی ئه‌وه‌بزانێت که خه‌ڵکی کوردستان له‌و شتانه وریاتره که ئه‌و به مێشکی پوچی خۆی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک به‌کاریان دێنێ.
جه‌یمس کنۆک پۆلکی ئه‌مریکایی ده‌ڵیت که ده‌زانم به دڵنیایی که سیسه‌می خه‌وی ژووری سه‌رۆکایه‌تی بریتی نیه له سیسه‌می گوڵ،که‌وابێت ده‌بێت بارزانی ئه‌وه بزانێت که دانیشتن له‌سه‌ر کورسی بۆ ئه‌وه نیه که پۆز لێ‌بدا وخه‌ڵک بچه‌وسێنێته‌وه‌و منداڵ بداته به‌ر ده‌ست ڕێژی فیشه‌ک،بۆ ئه‌وه نیه که زرێپۆش وهه‌مه‌ر بۆ کۆڵانه‌کاندا بڵاو بکاته‌وه خه‌ڵکی چاوترساو بکا ئه‌بێت ئه‌وانه بزانێت که ڕۆژێک دێت که وه‌ک دیکتاتۆره‌کانی تری دونیا ملی ئه‌که‌وێته به‌ر په‌تی عه‌داله‌ت وناڵه‌ی پاڕانه‌وه‌ی هاوار ئه‌کا،مه‌گه‌ر دیکتاتۆره‌کانی دونیا به‌و قۆناغه‌دا نه‌ڕۆیشتون وناڕۆن بۆیه به پاڵپشتی گه‌نجه ئازاکانی کوردستان ئه‌بێت بارزانی وگروپه مافیایه‌که‌ی بدرێنه دادگا وبخرێنه به‌ر په‌تی تۆڵه‌ی یه‌کسانی وداپه‌روه‌ری بۆیه‌ش گه‌ر نه‌یزانیوه ئه‌وه با باش بزانێت.
هاوڕێ ڕه‌ش
2.7.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست